چیرۆکی ماندێلا و مامۆستاکەی
کاتێک نیلسۆن ماندێلا لە زانکۆ یاسای دەخوێند، یەکێک لە مامۆستاکانی ناوی پیتەر بوو و سپی پێست و زۆر ڕقی لێیەتی.
 ڕۆژێک کە  پیتەر  لە ڕیستۆرانتی زانکۆ  خەریکی خواردن بوو،  نیلسۆن ماندێلا بە هەڵگرتنی خواردنەکەیەوە لێی نزیک بووەوە و لە نزیکی دانیشت .
.  پرۆفیسۆر پیتەر پێی گوت: وا دیارە تۆ تێناگەیت کاک ماندێلا کە بەرازێک و باڵندەیەک پێکەوە دانانیشن بۆ خواردن.
 ماندێلا سەیری کرد و بە هێمنی وەڵامی دایەوە و وتی: 
خەمت نەبێت پرۆفیسۆر، من دەفڕم، ڕۆژی پاشان چوو لەسەر مێزێکی تر دانیشت.
 پرۆفیسۆر  وەڵامدانەوەکەی ماندێلا توڕەی کرد و  بڕیاریدا تۆڵەی لێبکاتەوە.
 ڕۆژی دواتر پرۆفیسۆر پیتەر لە پۆلدا پرسیارێکی لە ماندێلا کرد: 
  ماندێلا ئەگەر بە ڕێگادا بڕۆیت  و سندوقێکت  دۆزیەوە دوو جانتا لەناو ئەم سندوقەدایە.
 جانتای یەکەم پارەی تێدایە و جانتای دووەم حیکمەت  کام جانتا هەڵدەبژێریت؟
 ماندێلا بێ دوودڵی لە وەڵامدا وتی:
 بێگومان من جانتای پارەکە دەبەم.
  پرۆفیسۆرەکە زەردەخەنەی کرد و بە گاڵتەجاڕیەوە وتی:
 ئەگەر من لە شوێنی تۆ بوومایە جانتای حیکمەتم دەبرد.  
ماندێلا بە ساردی وەڵامی دایەوە، هەموو کەسێک ئەوەی پێویستی پێیەتی دەیبات.
 پرۆفیسۆر پیتەر پڕ بوو لە توڕەیی و ڕق و وڵامەکەی ماندێلای بە سووکایەتی زانی.
 تا ئەو ڕادەیەی کە لەسەر وەرەقەی تاقیکردنەوەی ماندێلا “گەمژە”ی نووسی .
 ماندێلا وەرەقەی تاقیکردنەوەکەی وەرگرت و هەوڵیدا ئارام بمێنێتەوە، لەسەر مێزەکەی دانیشت، دوای چەند خولەکێک ماندێلا هەستا و بەرەو پرۆفیسۆرەکە ڕۆیشت، بە تۆنێکی ئەدەبەوە پێی گوت: ناوی خۆت  لەسەر کاغزی تاقی کردنەوەکەم نووسیوە بەڵام  بیرت چووە واژۆی بکەیت.
به‌روار:  13/02/2025
60   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   86
کۆی سه‌ردان:   30525091