ژنە یەزیدیەکی کۆیلە لە غەزەوە گەیشتە ئەڵمانیا
ژنێکی ئێزدی کە پێشتر لە لایەن داعشەوە کرابوو بە کۆیلەی سێکسی و دواتر بۆ غەززە فڕێندرابوو، ڕۆژی سێشەممە گەیشتە ئەڵمانیا.
فەوزیە ئەمین سەیدۆ، کە ئێستا تەمەنی 21 ساڵە، لە مانگی دەی ساڵی 2014، تەنها مانگێک پێش ئەوەی یادی 11 ساڵەی لەدایکبوونی بکاتەوە، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە شەنگال ڕفێندرا.
10 ساڵی دواتری ژیانی فەوزییە پڕبوون لە نەهامەتی و ئازار؛ ئەو ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی، کۆیلایەتی و هاوسەرگیری زۆرەملێ لەگەڵ چەکدارێکی داعشی فەلەستینی لە سوریا بووەوە. دواتر داعش بۆ تورکیا ڕفاندی و لەوێوە بۆ غەززەی ڕەوانەکرد بە ئامانجی ئەوەی فەوزییە و دوو منداڵەکانی لەگەڵ خێزانی چەکدارە داعشە فەڵەستینییەکە بژین.
دەنگی ئەمەریکا پێشتر بە وردی هەواڵی ڕزگارکردنی بڵاوکردەوە کە لە 1ی دەی 2024 لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی نهێنیدا بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە غەززە ڕزگارکرا. ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاری نێوان چالاکوانانی مافی مرۆڤ و هەروەها بەرپرسانی ئیسرائیل، ئوردن، عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەنجامدرا.
فەوزیە نزیکەی کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی ئەڵمانیا گەیشتە فڕۆکەخانەی هانۆڤەر و لەوێ لەلایەن پارێزەرەکەی و کۆمەڵێک کەسوکاری و چالاکوانانی مافی مرۆڤەوە پێشوازی لێکرا.
غەریبە هاگمان، پارێزەرەکەی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "فەوزییە بە سەلامەتی گەیشتووەتە ئەڵمانیا و زۆر ئاسودەیە بە گەیشتنی".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکەم شت کە فەوزیە لە کاتی دابەزینی لە فڕۆکە وتی ئەوە بوو، 'تکایە دڵنیاببنەوە کە ئەندامانی خێزانەکەشم دەتوانن بێنە ئێرە و لێرە لەگەڵم بژین."
کۆچبەری عێراقی کە لە ئەڵمانیا دەژین، ڕێکخراوەکانی پەنابەران مەزەندە دەکەن کە تەنیا لە ساڵی 2024 نزیکەی 700 عێراقی سنورداشکراونەتەوە.
لە ئێستادا نزیکەی 10 هەزار پەنابەری تری عێراقی مەترسی دەرکردیان لەسەرە.
پارێزەر غەریبە هاگمان کە هاوکات ئێزیدییە، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، ئەو هەڵوێستەی ئەڵمانیا کاریگەرییەکی دەروونیی لەسەر زۆرێک لە پەناخوازانی ئێزدی دروستکردووە.
و گێڕانەوەی بۆ عێراق، دووچاری پشتگوێخستن لەلاین حکومەتەوە بووەتەوە و لەلایەن چەکدارە شیعەکانەوە بەئامانجگیراوە.
داود ججو، ئەندامێکی ڕێکخراوەکە، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "ئەو کچە بەردەوام دەیگوت لە دۆزەخێکەوە هێنراومەتە نێو دۆزەخێکی تر".
چالاکوانان دەڵێن فەوزییە سەیدۆ و بنەماڵەکەی سێ هەفتە دوای گەڕانەوەی بۆ شنگال ڕووبەڕووی هەڕەشەی هێزە عێراقییەکان بووەتەوە، ئەمەش بەهۆی دەرکەوتنی لە بابەتێکی هەواڵی نێودەوڵەتی کە تیایدا فەوزییە ستایشی ڕۆڵی حکومەتی ئیسرائیلی کردووە بۆ ڕزگارکردنی لەدەستی چەکدارانی حەماس لە غەززە .
هەتا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی عێراقی کە ئەرکی کارکردنیان لەسەر دۆسیەی ئەو ژنە ئێزیدییە پێسپێردراوە، ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم بابەتە بدەن.
ستیڤ مامان، دامەزرێنەری ڕێکخراوی CYCI بە دەنگی ئەمەریکای گوت،، فەوزییە سەیدۆ چەند جارێک لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە بانگهێشت کراوە چونکە " بە هەڵە پێیان وابوو زایۆنییە و سیخوڕێکی ڕاهێنراوی ئیسرائیلە".
ستیڤ مامان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "فەوزییە بە هیچ شێوەیەک چارەسەری دەروونی لە شنگال وەرنەگرتووە. حکومەت هیچ هەوڵ و ئاماژەیەکی بۆ یارمەتیدانی فەوزییە نەداوە. پێدەچێت ئێزدییەکان لە وڵاتی خۆیاندا هاوڵاتی پلە دوو بن."
داعش لە مانگی هەشتی ساڵی 2014 هێرشی کردە سەر شنگال و ناوچە ئێزدییەکانی تر. داعش لە هێرشەکەدا نزیکەی 10 هەزار ئێزدی کوشت و زیاتر لە شەش هەزار ژن و منداڵی کردە کۆیلە.
بە گوێرەی ئامارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، نزیکەی سێ هەزار و 500 ئێزدی ڕزگارکراون بەڵام دوو هەزار و 600 کەسیان هێشتا بێسەروشوێنن
سەیری ڤیدیۆکە بکە
دەنگی کوردی ئەمریکا
بهروار: 20/02/2025
628 جار خوێندراوهتهوه
|