دایک و زمان🖤
جارێکیان لە پاریس تووشی هونەرمەندێکی داغستانی بووم.
قەدەرێک پاش شۆڕش بۆ خوێندن چووبووە ئیتاڵیا.
ژنێکی ئیتاڵی هێنا بوو و لەوێ گیرسا بووە.
تابلۆکانی هەموو تاسە و غوربەتی نیشتمان بوو.
لێم پرسی:
بۆ ناگەڕێیتەوە بۆ نیشتمان؟
ووتی: ئێستا وە درەنگ کەوتووە. وەختی نەماوە. کاتی خۆی دڵێکی گەنج و چاپووکم لە نیشتمانەکەم هێنایە دەرەوه.ئێستا چۆن ئێسکێکی پیر بەرمەوە.
کە لە پاریس گەڕامەوە، چاوم لە خزم و کەس و کاری هونەرمەندەکه گێڕا و دۆزیمنەوە. کەزانیم دایکی ماوە و نەمردووە هێدمم گرت.
خزمەکانی هەموو لە ماڵێکدا کۆبوونەوەو گوێیان بۆ شل کردم.
منیش باسی کوڕەکەم بۆ گێڕانەوە کە ووڵاتی خۆی بەجێ هێشتبوو و چووبووە وڵاتی بێگانان.
دیارە هیوایان لێ دانابوو، بۆیە کە زانیان ماوە و نەمردووە، زۆریان کەیف پێهات.
لەناکاو دایکی کوڕە لێی پرسیم:
تۆ بەزمانی ئاڤاری لەگەڵی دوای؟
ووتم: نەخێر، تەرجومانمان هەبوو، من بە ڕووسی قسەم دەکرد و کوڕی تۆش بە فەڕەنسی.
دایکە پۆشی یەکەی لەو پۆشیە ڕەشانە بەسەر دەم و چاوی دا کە ئافرەتەکانمان وەختێ کوڕیان دەمرن دەیپۆشن.
دایکه بەینێک داما. پاشان هەڵیدایە:
سەهوی، ڕەسوڵ کوڕی من لە مێژە مردووە. نابێ ئەو کوڕە کوڕی من بێ. ئەگەر کوڕی من بوا، ئەو زمانەی لەبیر نەدەکرد، کەمنی ئاڤاری فێرم کردبوو.
داغستانی من
بهروار: 20/02/2025
115 جار خوێندراوهتهوه
|