ئاپۆدێلا
 26 ساڵە تاریکیی دەرخوارد ئەیەن 
ئەو چرای ڕووناکییە 
پێمناڵێ ی خۆر چیە؟

26 ساڵە ئیرادەی ئەخۆن 
ورەی ئەو هەر تێرە 
پێمناڵێ ی دوژمن چیە؟ 

26 ساڵە بچوکی ئەکەنەوە
ئەو هێشتا کلیلی دەرگا گەورەکەیە
پێمناڵێ ی ئەفسانە چیە؟

26 ساڵە لە نەخشەی دائەبڕن 
ئەو نەخشەی ڕێیان ئەداتێ
پێمناڵێ ی بەخشین چیە؟

26 ساڵە پێکی مەرگی ئەدەنێ  
ئەو بە پێکەوەژیانەوە ئەیگرێ
پێمناڵێ ی ئاگایی چیە؟
 
26 ساڵە ئەیبەستنەوە
ئەو کە بچێ بۆ مێژوو 
لە ئایندەوە دێتەوە
پێمناڵێ ی زیندان چیە؟

26 ساڵە دەرزی ڕقی لێئەدەن
ئەو شیفای ئاشتییان ئەدا
پێمناڵێ ی مەسیح چیە؟

26 ساڵە قاچی ئەبڕنەوە
کەچی ژن هەر لەسەر پێیە
پێمناڵێ ی پیاو چیە؟ 

26 ساڵە هەوای کۆنی ئەدەنی
هەناسەی ئەو: ژن ژیان و ئازادییە
پێمناڵێ ی فەلسەفە چیە؟ 

26 ساڵە لەبیر خەڵکی ئەبەنەوە
کەچی خەڵك هەر ئاپۆچیە
پێمناڵێ ی 
ئاپۆ 
چیە؟!

پەیکار عوسمان
هێلسینکی
به‌روار:  13/02/2025
35   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   94
کۆی سه‌ردان:   30525099