كێ ئازاده؟
د. محه‌مه‌د گه‌ناوى
له‌مێژوی بیری سیاسیی‌و خه‌باتی مرۆڤایه‌تیدا، هیچ وشه‌و زاراوه‌و دروشمێك، ئه‌وه‌نده‌ی وته‌ی ئازادیی نه‌وتراوه و نه‌خوێنراوه‌ته‌وه، هه‌میشه ئازادیی به مانا گشتییه‌كه‌ی، ئه‌وه بوه كه مرۆڤ ئازاد بێت له‌و شتانه‌ی كه رێگرن له‌به‌رده‌م ئه‌و شتانه‌ی كه مرۆڤ ئاره‌زویان ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سنوره‌دا كه بیر‌و سلوك و مه‌زاجی تاك، بڕی ده‌كات له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، بڕی (دوری) ئه‌م بیر‌و سلوكو مه‌زاجه، په‌یوه‌ندیی به‌ئاستی شارستانی فهرههنگیو هۆشیاریی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه.
تا ئاستی هۆشیاریو فه‌رهه‌نگیی كۆمه‌ڵ باڵاتر بێت، ئه‌وا بڕی بیر‌و ئه‌ندێشه‌و مه‌زاج‌و سلوك فراوانتر دهبێتو به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌سكتر ده‌بێت.
هه‌میشه گرفتی پیاده‌كردنی ئازادیی چ له‌سه‌ر ئاستی تاك، فهرههنگیو سیاسیی ئه‌وه بوه كه بڕی، یان دوریی بیری ئازادیی زیاتر بوه له‌و مه‌ودایه‌ی كه واقیعی سیاسیی‌و فهرههنگیو شارستانی سنوری بۆ داناوه، له‌واقیعدا بڕی (دوری) بیری ئازادیی بوه كه هه‌میشه جوڵێنه‌ری تاكو كۆمه‌ڵگه بوه كه به درێژایی مێژو مرۆڤی له‌قۆناغێكه‌وه گواستوه‌ته‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه، چونكه ئه‌گه‌ر بیری ئازادیی ته‌نیا له سنور‌و مه‌ودای ئه‌وه‌دا مابایه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌و دهسهڵاتو شارستانی‌و فه‌رهه‌نگ سنوری بۆ كێشاوه، زیاتر بڕی نه‌كردایه‌و دورتر له‌م سنورانه نهڕۆشتبایه، ئه‌وا هه‌رگیز كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی نهدهگهی ئه‌م قۆناغه مێژوییه‌ی ئه‌مڕۆمان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڕو مه‌وداو ده‌ركی ئازادیی هاوڕا نه‌بوایه به به‌رپرسیاریه‌تی، به‌تایبه‌تی له‌دوای ده‌ورانی رێنیسانس‌و مێژوی نوێ‌دا، ئه‌وا نه فه‌رهه‌نگی سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی نه گه‌شه‌ی دیموكراسی‌و شارستانی نه‌ده‌گه‌یشته ئاستی ئه‌مڕۆ.
ئازادیی، جگه له‌وه‌ی كه ئامانجی سه‌ره‌كی ژیانه، پێوه‌ری سه‌ره‌كیشه بۆ فۆرمی ژیان‌و شادی‌و خۆشگوزه‌رانی هه‌ر تاكو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، چونكه لهئازادییدا ده‌توانرێت راستی‌و دادپهروهریو هه‌روه‌ها یاسا‌و ده‌ستوری مرۆڤدۆستانه به‌رقه‌رار بێت.
له‌هه‌ر شوێنێك یاسا‌و ده‌ستور له‌گه‌ڵ ئازادیی بونیان هه‌بو، ئه‌وا ئه‌و شوێنه جێگه‌ی دروستبونی كۆمه‌ڵگه‌ی دادپهروهرو ته‌ندروسته، له‌هه‌ر شوێنێكیش یاسا‌و ده‌ستور به‌بێ ئازادیی هه‌بون، ئه‌وا ئه‌و شوێنه به‌ره‌و ستهمكاریو نادادپه‌روه‌ری ده‌ڕوات، بۆ ئه‌مه ده‌توانین رژێمی نازی‌و رژێمه به‌ناو كۆمۆنیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و رژێمه دیكتاتۆره‌كانی دیكه‌ی وڵاتانی دنیای سـێ، له‌وانه رژێمی به‌عس به‌نمونه بهێنینه‌وه.
ئازادیی، جگه له‌وه‌ی كه مافێكی سروشتییه بۆ هه‌ر مرۆڤێك، هه‌روه‌ها پێویسته كێشه بۆ گه‌شه‌ی دادپه‌روه‌ری، ئابوری، فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی كارگێڕی‌و رێكخستن، بۆیه هه‌ر گروپ‌و حیزب‌و رێكخراوێك، له‌وپه‌ڕی چه‌پ تا ئه‌وپه‌ڕی راست، له‌وپه‌ڕی ئاینیی تا ئه‌وپه‌ڕی عیلمانی، بانگه‌شه بۆ ئازادیی ده‌كات، هه‌ر ئایدیا‌و بیر‌و ئایدۆلۆجییهك به‌گوێره‌ی جیهانبینی خۆی پێناسه‌ی ئازادیی كردوه‌و ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانیش له‌مێژوی كۆن‌و تازه‌دا، به‌گوێره‌ی بهرژهوهندییو دنیابینیی خۆیان، سنوری ئازادییان دیاری كردوه چ له‌سه‌ر ئاستی ئازادیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری‌و فه‌ردی.
تێگه‌یشتنی (مفهوم)ی ئازادیی‌و مانای ئازادیی به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی جیاوازه له كۆمه‌ڵگه و فه‌رهه‌نگ و شارستانییهكهوه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه كه په‌یوه‌ندیی به‌ئاستی ئاگایی، پێشكه‌وتنی ئابوری‌و زانستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه.
بۆ نمونه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، به ئازادیی دادهنرێتو خه‌باتی بۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی، ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌ردی، له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌فریقی، رۆژئاوایی، یان ئاسیایی هه‌تا ئه‌گه‌ر به ئازادیی دابنرێت، ئه‌و مانا‌و تێگه‌یشتنه‌و گرنگییه‌ی نییه وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، یان گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یان كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
داوای ئازادیی هه‌میشه تایبه‌ت بوه به‌و كهسو گروپ‌و چین‌و هه‌تا گه‌لانه‌ی كه له‌به‌ده‌ستهێنانی ئازادییدا رێگرییان لـێ دهكرێتو كراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه بونی ئازادیی بۆ كهسو چین‌و گروپێك بوه‌و بۆ ئه‌وانی دیكه نه‌بوه، واته ئازادیی بوه‌ته ئیمتیاز بۆ گروپێك، كه‌سێك یان گه‌لێك‌و به وته‌ی رۆزا لۆگزمبۆرگ، هه‌ر كاتێك ئازادیی بو به ئیمتیاز له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، ئه‌وا ئازادیی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا نییه، هه‌تا له‌كۆمه‌ڵگه مۆدێرنه‌كانی ئه‌مڕۆماندا كه به یاسا‌و ده‌ستور ئازادیی سیاسیی‌و فهرههنگیو هه‌تا دینی‌و فه‌ردی فه‌راهه‌م كراوه، به‌ڵام ئازادیی له‌بواری ئابوری‌دا بوه‌ته ئیمتیاز، واته ئه‌وانه‌ی كه له‌بواری ئابوری‌دا باڵاده‌ستن، ئازادیی زیاتریان هه‌یه بۆ پیاده‌كردنی ئاره‌زو خولیاكانیان له‌چاو ئه‌وانه‌دا كه له‌بواری ئابوری‌دا بێده‌سه‌ڵاتن، یان هه‌ژارن.
ئه‌مه لێره‌دا، ئه‌م پرسیاره دروست ده‌كات، ئیتر كـێ بڕیار ده‌دات كه پێناسه‌ی ئازادیی‌و سنوری ئازادیی چییه‌و له‌كوێیه؟! بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌توانین بڵێین، ئه‌مڕۆ دو ستانده‌ر بۆ پێناسه‌و سنوری ئازادیی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی (global )و میللی (national )، مه‌به‌ست له‌ئاستی جیهانی هه‌مو ئه‌و بڕیار‌و پێناسه‌و جاڕنامه ناو نه‌ته‌وه‌ییانه‌یه كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی جیهاندا هاتوه، وه‌كو جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ كه له‌وێدا مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئازادییه‌كانی مرۆڤ پێناسه‌و شرۆڤه كراوه.
له‌سه‌ر ئاستی میللی، یان حكوماتی میللی (national states ) له‌هه‌ر وڵاتێك، به‌پێی ئاستی فهرههنگو شارستانی‌و پێشكه‌وتنی ئابوری‌و بازاڕ ئازادیی پێناسه‌ی میللی كراوه‌و سنوری بۆ دانراوه.
به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی، هه‌ر شتێك پێناسه‌ی بۆ كرا، ئه‌وا فۆرم‌و یاسا‌و سنوریشی بۆ داده‌نرێت، بۆ نمونه له‌پێناسه‌ی ته‌وه‌ری ئهستێرهكانو مانگ‌و خۆر سنور‌و مه‌ودای ئه‌وان دیاری ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له كۆچ‌و جوڵه‌ی باڵنده‌كان سنوری هێڵی كۆچ‌و جوڵه دیاری ده‌كرێت، به‌هه‌مان جۆریش له پێناسه‌ی جوڵه‌ی ئهلكترۆنهكانی گه‌ردیله ماوه‌و سنوریان دیاری ده‌كرێت، به‌هه‌مان جۆریش له كۆمهڵناسیو زانستی سیاسیی‌دا كه پێناسه‌ی ئازادیی ده‌كرێت، سنوریشی بۆدادهنرێت كه تا چ مه‌ودایه‌ك ئازادیی بڕ دهكاتو بڕی، یان مه‌ودای ئازادییش هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، به‌نده به‌چه‌نده‌ها فاكتۆر، مانا‌و تێگه‌یشتنی ئازادیی له‌بواره جیاجیاكانی ژیاندا، هه‌م مادی هه‌م مهعنهویو هه‌میشه پێناسه‌و سنوری جیاوازی هه‌بوه‌و هه‌یه، به‌ڵام له‌ژیانی هاوچه‌رخی ئه‌مڕۆدا ئه‌م پێناسه‌و ستانده‌ره بۆ ئازادیی هه‌یه كه لهعیلمانیهتی رۆژئاوادا مانا‌و تێگه‌یشتنی هه‌یه كه له‌م چوار خاڵه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت:
1-ئازادیی خاوه‌ندارێتی، 2-ئازادیی بیروباوه‌ڕ، 3-ئازادیی راده‌ربڕین، 4-ئازادیی فه‌ردی.
بێگومان ئه‌م چوار خاڵه‌ش، ئه‌مڕۆ پایه‌ی هه‌ر سیستمێكی دیموكراسین له رۆژئاوا‌و وڵاتانی دیكه‌ی دیموكرات له‌جیهاندا، به‌ڵام هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێدا، هه‌ركاتێك كه باس له ئازادیی ده‌كه‌ین، مه‌به‌ست له ئازادییه‌كی به‌رپرسیارانه‌یه‌و به‌دڵنیاییش هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌دنیادا داوی ئازادیی ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستیان له ئازادییه‌كی به‌رپرسیارانه‌یه، بۆ نمونه له‌هه‌ر شوێنێك كه داوای ئه‌وه بكرێت كه گروپێك، خه‌ڵكی ئازاد بێت كه‌ڵك له دارستانێك، یان روبارێك، یان كه‌ناری ده‌ریایه‌ك، یان شوێنێكی دیاریكراو وه‌ربگرێت، هه‌رگیز مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه خه‌ڵك ئازاد بێت داری دارستان ببڕنه‌وه، یان روبار، ده‌ریا، یان شوێنێكی دیاریكراوی وه‌ك هاوینه‌هه‌وار خراپ به‌كاربهێنن كه ژینگه‌كه‌ی له‌ناوبه‌رن، یان كه باسی ئازادیی خاوه‌نداریه‌تی ده‌كرێت، مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه كه‌سێك بچێت ئاوی روبارێك ده‌ست به‌سه‌ردا بگرێت به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك، پاشانیش ئاوی روباره‌كه بۆ قازانج‌و كه‌ڵكی خۆی به‌خه‌ڵك بفرۆشێت.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ مانا‌و تێگهیشتنو هه‌ستكردن به ئازادیی، له‌سه‌ر ئاستی فه‌رد (تاك) ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ چه‌ندێك له زاتی خۆیدا ئازاده به‌شێوه‌یه‌كی راست‌و واقیعانه دور له‌كاریگه‌ریی ده‌وروبه‌رو ژینگه‌ی سیاسیی‌و ئابوری.
به‌هه‌مان جۆر ئازادییه‌كانی دیكه دهشێتو ده‌بێت ئیجتیهادی مه‌سئولانه‌و مهنتیقییانهی بۆ بكرێت تا له‌زه‌مینه‌ی واقیعدا قابیلـی قبوڵو پیاده‌كردن بێت، هه‌ركاتێك ئیراده‌و ویستی ئازادیی له‌هه‌ر بوارێكدا بو به‌پێویست و ئامراز له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵ یان تاك، ئه‌وا ئازادیی بۆخۆی موماره‌سه‌كردنی مه‌نتیقی زه‌روری بگێڕێت، ئه‌وا كاردانه‌وه له فۆرمی ناڕه‌زایی بون، یاخی بون، هه‌تا شۆڕش خۆی ده‌بینێته‌وه، هه‌ر كاتێك مرۆڤ لهویژدانو روح‌و عه‌قڵدا هه‌ست به‌پێویستی ئازادیی نهكاتو هه‌روه‌ها هه‌ست بهئارامیو ئازادیی نه‌كات، ئه‌وا نه ده‌توانێت ئازادیی بهدهستبهێنێتو نه له‌واقیعدا به راستی هه‌ست به‌ئازادیی دهكاتو به وته‌ی گۆته: هیچ كه‌س له‌وانه زۆرتر بێهیواتر و بهندهتر نییه كه به‌درۆ (ساخته) باوه‌ڕیان وایه كه ئازادن.
ئه‌م گوته‌یه‌ی گۆته، پرسیارگه‌لێك دروست ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ر تاكو گروپێك كه ئایا هه‌ر یه‌كێك له ئێمه به راستی ئازاده؟و كـێو لهكوێو له‌چ حاڵه‌تێكدا ته‌زاهور به‌ئازاد بونه‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بهندهبون دابپۆشرێت، ئایا به راست هه‌ریه‌كێك له ئێمه به‌پله‌ی جیاواز به‌نده‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین؟.
بونی ئازادیی، ههستكردنو ئاگادایی ئازادییه‌وه موماره‌سه‌كردنی ئازادیی له‌هه‌مو بواره‌كانی ژیاندا، په‌یوه‌ندیی به‌ئاستی فهرههنگیو هۆشیارییو شارستانی هه‌ر تاكو كۆمه‌ڵ‌و گه‌لێكه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری.
ئه‌و پرسیارگه‌له‌ی كه له وته‌ی گۆته‌وه دروست ده‌بێت، زیاتر په‌یوه‌ندیی به‌دنیای تاكه‌وه (individual ) هه‌یه، یان گروپی بچوك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به كۆمه‌ڵگه‌و گه‌لێكه‌وه هه‌بێت كه ئازاده، یان نا، ناتوانرێت تهزاهوری پێوه بكرێت، بۆ نمونه گه‌لی كورد ئازاده یان، نا، ناتوانرێت به‌درۆ (ساخته) بڵێین كه ئازادیین، مادام ناتوانین كیانی سیاسیی‌و ده‌وڵه‌تی میللی (national )مان ههبێتو هه‌روه‌ها هه‌ر گه‌لێكی دیكه وه‌كو كورد كه له‌قۆناغی خه‌باتی رزگاریخوازیدان، چونكه كه نه‌توانین سه‌رداری میللی‌یان ههبێتو قه‌واره‌ی سیاسیی خۆمان هه‌بێت، ئه‌وا بێگومان ئازاد نین.
بۆیه گوته‌كه‌ی گۆته، زیاتر ئاڕاسته‌ی تاك دهكرێتو هه‌ڵبه‌ته له ئازادیی‌و نائازادیی تاكیشه‌وه ده‌توانین بڵێین، كام كۆمه‌ڵگه‌یه تا چ ئاستێك ئازاده، یان نا.
به‌ڵام، كام تاكو له‌چ حاڵه‌تێكدا به‌درۆ ئازاده؟ بۆ ئه‌مه‌و گوته‌كه‌ی گۆته، ده‌توانرێت زۆر فراوانتر شیكردنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ بكرێت، به‌ڵام من پێم وایه، هه‌ركه‌سێك له‌هه‌ر شوێن‌و ئاست‌و حاڵه‌تێكدا بێت، چه‌نده راستی‌و ویژدان‌و قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیی بكات، ئه‌وه‌نده له ئازادیی دور ده‌كه‌وێته‌وه‌و له‌به‌رده بون نزیك ده‌بێته‌وه‌و بۆ ئه‌مه‌ش نمونه زۆره، بۆ نمونه زۆرن ئه‌وانه‌ی كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پله‌وپایه پـێ له‌سه‌ر راستی‌و ویژدانی خۆیاندا ده‌نێن له‌و ده‌وروبه‌ره‌ی تێیدان، ئه‌وه‌نده ئازادییان هه‌بێت، تا بتوانن موماره‌سه‌ی ئاره‌زو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌م درۆ له‌گه‌ڵ ویژدانی خۆیان دهكهنو هه‌م له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریان، بۆیه گۆته راستی فه‌رموه كه ئه‌وانه به‌رده كراون، دوباره بۆ پرسیاری ئه‌مه كـێ ئازاده؟ ده‌توانین بڵێین، ئازادیی راسته‌قینه لای ئه‌وانه‌یه، یان ئه‌وانه ئازادن كه كردار‌و گفتارو هه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ ویژدان‌و راستیدایه، به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی ناتوانێت جێگه‌ی ئازادییان بگرێته‌وه، واته له‌گه‌ڵ ویژدان‌و ههقو راستیدا راستن‌و پرسیاری ئه‌مه‌ش كێ‌و چۆن ئازاد ده‌بێت، بابه‌تێكی دیكه‌یه‌و وه‌ڵامی دیكه‌ی هه‌یه
بهروار: 04/03/2015
998 جار خوێندراوه‌ته‌وه