ئهرشیف
پهیوهندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
ههمهڕهنگ
وتار
پرسەی هەندەران
سهرهکی
زەواجی مسیار
ڤان کۆخ دەڵێ:
فەڕەنسا🇫🇷 خنکانی ژیلان محەمەد حەمە ئەمین
وتارهكان
قەوانە شڕەی پەشیو
کاردۆخ
بەربانگی گەمەی کانتۆن بازی پ ک ک لە شنگال
باڵی بشکێ و پەل و پۆی هەڵ بوەرێ مەل بکا زەمزەمە بۆ جاشەکەرێ ( هەژار )
بەرکول
پەشیو شتێکی نوێی بڵاو کردوەتەوە و ناوی شێعری خەو و لە شوێنێکی تر بە ناوی شێعرێک بۆ نەوەوی ئێستا و داهاتوو لێ ناوە ( http://www.facebe.net/view/szB2oh8ch-4 ، https://www.youtube.com/watch?v=szB2oh8ch-4) . وەک هەمێشەش هەڤالانی پ ک ک ای بوارەکەیان بۆ ڕەخساندوە کە هاودەنگ لەگەڵ ئەوان و لە ئاقاری سیاسەتی گەمەی کانتۆن بازی بۆ شەنگال وقەڵادزێ و سلێمانی ، هێرش بکاتە سەر سەرکردایەتی کورد لە باشووری نیشتمانکەمان . یەکیەتی و پارتی و یان ڕوونتر بێژین جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی (هەر چەند نەی وێراوە ناویان ببات لە بۆ بڤە و ئەگەری بازرگانی دواڕۆژ) کردوە بە ڕەبانی و حێکمەتیاری ئەفغانستان و پێشمەرگەشی کردوە بە پیاوکوژانی بۆکاسا و پۆل پۆت و تاوانی قڕکردنی کوردی داوەتە پاڵێان. ڕوخساری کورد و کوردستانیش بە لایەوە کرێت و ناشیرینە و هەر لەبەر ئەمەش گوایە جەنابیان شیعری بۆ نایە و ئەبوایە لە کڕ بکەوتبا بە وتەی خۆی بەڵام ئەوەتا باڵۆرەی ناسازی دیسان وەدەنگ هاتووە و مێشکمان ئازار ئەدات و بە خۆدا ئەپەرمێ کە ئەو سووکایەتیە بە کورد و لە پێش هەمووشمانە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات کە ئیمڕۆ ئیتر سنووری کورد و کوردستانیان بەزاندوە و جێگەی ڕێز و پێ زانینی نەک هەر کورد بەڵکو مرۆڤایەتی جیهانن بە پاپای ڤاتیکانیشەوە .
فریشەتی شێعر و پەشێو ؟
قەوانە شڕەی پەشیو دیسان کەوتە جیڕەجیڕ و کیڕەکیڕ و زیڕەزیڕ و دیسان ئەیەوی دەروون و گیانی کورد وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی ئازار بدات. دیسان ڕاست لە کاتێکدا کە کورد تووشی بووە بە تووش شەڕی هۆڤانەکانی ئیسلامی-عەرەبی و ڕۆژانە خوێنی دەیان کەس لە پێناوی پاراستنی کورد و کوردستانا بەخت ئەکرێت و ناوی پێشمەرگە و کورد و کوردستان بووە بە هێمای پارێزگاریی لە مرۆڤایەتی و خەبات و گیان بەختکردنی پێشمەرگە ، کوردی بە گشتی گەیاندوەتە ئاستێکی هەرە بەرزی لە مێژوودا نە بینراو و هێمای کورد بووە بە هێمای مرۆڤایەتی و پارێزگاریی لە مرۆڤایەتی و ڕوخساری کورد قەت ئاوا جوان و جوانی لە ئاستی جیهانیا بە خۆە نەبینیوە ، ئەم کابرا هەڵەوەڕە ڕوخساری کورد ئەوەندە بە " کرێت و ناشیرین " ئەنوێنێ کە ئیتر مێعری بۆ نایە . پەشێو بۆ خۆی یەکێکە کە ڕۆخساری فریشتەی شێعری – وەک گۆران ئێژێ – بە ڕاستی ڕووشاندوە و ناشیرینی کردوە و لە ئاسمانی هەست و سۆز و خۆشەویستی و ئەڤینەوە دای بەزاندوەتە سەر سەلوێنکی هزر و زمانی شڕ و پیس و پیسایی و نانەجیبانە . پەشێو بەم شێوە نفرینی فریشتەی شێعر ئەکات و گۆرانیش کە جارەک تووڕەیی کمۆنیستانەی دای گرت کەوتە حەی حەی و لەعنەتی لێ کرد . پەشێو ئەو خامە و بیرمەندە کوردانەی کە لەم دۆخی شەڕی نیشتمانیی کوردستاندا بە ئەرکی خۆیان ڕاگەیشتوون و لە خزمەتی گەل و نیشتمنانەکیاندان بە "...وڕگ و قەلەم چاوشۆڕانی دەرباری کورد" بە خەڵک ئەناسینێ و کار و بەرهەمیان بە "چەقەنە لێدان" بۆ "جەلادانی قۆچداری کورد" ئەنرخێنێ کە گوایە مەزاجی کشمیشی و پرتەقاڵی جەنابیان تێک ئەدات . کاتی خۆی هاوبیرانی بەکرەجۆی پەشێو ئەو ناونیتکەیان لە مام هەژار نا و پێیان دەگوت شایەری دەرباری بارزانی . مام هەژاریش لە وەڵامیاندا گوتبووی کە جا کوا خوا دەربارێکی بۆ مستەفا بارزانی رێك ئەخست و منیش شایەری ببوومایە و شانازیشم پێوە بکردایەت. قەوانە شرەی پەشێو هەمان قەوانی شڕی بەکرەجۆیە و ئەم جارەیان کەلێنی دووبەرەکی پ ک ک و دەسەڵاتی کورد لە باشووری نیشتمانەکەمان بوەتە بواری بالۆرەی پەشیو ، دەک لێی پیرۆز نەبێت . ئەم دەعبایە شووڵی لێ هەڵ ئەکێشی و چالاکیی سیاسی سەرکردەی کورد و پێشمەرگەی کورد بە "تەراتێنی گۆڕهەڵکەنە و کەمتیاری کورد" ئەبینێ . هەر دوێنێ بوو کە سەعدی یۆسفی کۆنە کمۆنیستی عارەبمان لێ بووە داعش و بە زمانی فریشەی شێعرەوە کوردی کردە مەیموون وڵاتەشمانی کردە قردستان ، ئەوا ئێستا پەشێو لەو دەعبا ڕەگەزپەرەستە حارەبە خراپتە و پیستر ، نیشتمانمان ئەکاتە کەمتیار و گۆڕهەڵکەنە –ستان و ئەویش بە زمانی فریشتەی شێعری گوران . خەڵکینە ، دادم ، دادتان ، ئەلکتریک ، قەمەر دادم . ئەمە کێیە و ئەمە چییە و چ دەوران و چ زەمانە ، کوردستانەکەمان تووشی چ وەیشوومە ناهامەنتێک بووە کە شاحیری زەبەلاحمان لە دوژمن دەم پیستر و رژد تر لە ئاو دەرهات .
ئەمەگ و پێ زانینی پەشێو بۆ پێشمەرگە
ژیانە بوودەڵە و پۆخڵەکەی لە ناو عرووسان ، بە گوێرەی پێ لێ نانی خۆی ، لێ ژیاوەتەوە و ڕەبانی و حێکمەتیاری کورد ئەبینێ کە ئەو دوو هێمایە ئەوەندەی هەستە چەواشەکار و بە دۆزی بەکرەجۆ فرچک دراوەکەی خۆی لە کورد نامۆ و ناتەبان . بە بێ ئەوەی بوێری ناو بهێنێ ئێژێ ئەوانە ، مەبەستی بارزانی و تاڵەبانی یان پارتی و یەکیەتی یە ،" هەر دوو دەمی یەک مقەستن بۆ بڕینی بەندی دڵی داخداری کورد " . ئەم کابرا سەرلێ شیواو و بازرگانە کە ئەکەوێتە جەزبەی چەواشەکاری و کەف چەراندن لە دوژمنایەتی کورد و کوردستان ، دۆ دۆشاوی لێ تێکەڵ ئەبێت و ئیتر ڕقی کوێری ئەوەندەی دیکە کوێری ئەکات و وا لە خەڵكی ئەگەێنێ کە ئیتر دوژمن و دوژمنکاری سەدان و بگرە هەزاران ساڵەی داگیرکەران کوێرەوە بن و ئەوە ئیتر فاشیست و ڕەگەزپەرەستی عەرەبی - بەعسی دوێنێ و هۆڤانەتی عەرەبی- ئیسلامی ئیمڕۆ، گرتن و ئەشکەنجە وپەتی سێدارەی عەجەمان و ڕەشەکوژی و کۆمەڵ کۆژی کەماڵیستان لە هزری چەواشەکارانەی پەشێوا نامێنی بەڵکو ئەوە ئیتر ڕەبانی و حێکمەتیاری کوردە کە کوردقڕانیان ڕێکخستووە . ئەمەش پێ زانین و ئەمەگی پەشێو و پەشێووئاسایی یە بۆ پێشمەرگەی کوردستان کە لە گەرمەی شەڕی نیشتمانیی کوردستان دایە و بەم شێوەیە دەست خۆشی و ئافەرینیان لێ ئەکات کە کردوونی بە پیاوکوژانی بۆکاسا و پۆڵ پۆت . مرۆڤ ئەبی لە هەستی مرۆڤانە بە تەواوەتی شۆرابێتەوە و فڕی بە سەر جیهانی بوونی مرۆڤایەتی و تەنانەت ئاژەڵیشەوە نەمابێ کە ئاوەها و بەو شێوازە سپڵانە و ناڕەسەنانە و دوژمنکارانە ئەو تاوانە دزێوانە بخاتە پاڵ بەئەمەگترین و فیداکارترین ڕۆڵەی کورد بە ژن و پیاوەوە ، کە پارێزگاری لە بوون و مانی کورد و کوردستان ئەکەن . دەبوایە ئەوانەی حەلەلەی لێ ئەکەن لە خۆیان و مامۆستا دژە نەتەوەییەکەیان بپرسیبا کە ئەرێ جەناب ئەو پیاوکوژانەی پۆل پۆت و بۆکاسا کێن و لە کوێن و لە کویەوەوە هاتوون و سەر بە کوین ، ئەگەر مەبەستت کەسێکی جیاواز لە هیزی پێشمەرگەی کوردستانە .
مۆمی داگرساوی تاریکستان
دیمەن و ڕوخساری لە جوان جوانتری زاڕۆلەی شنگاڵ و پەریێن مەلکێ تاووس و کۆبانی و بزە و بزۆزی ئەوان گیانە پاک و جوانانە ئامیانی ڕاستەقینەی ژیان و بەردەوامیەتی و هاوتایە لەگەڵ شریخە و قاسپەی کەوی چەکی پێشمەرگە . ئەم چاو و دڵ گەش و لێو بە بزە و پێکەنینانە ، بیری منداڵانی ئەنفال وهەڵبجە و گەرمیانم ئەخاتەوە کە لە شەوەزەنگ و تاریکستانی بەعسی –عەرەبی ، فڵچە و بۆیاخ بە دەست و دەم و چاوی چڵکن و ڕەشەوە بوو بە بۆیاخ ، بە دەم ڕێبوارانی سەر جادەکانی شارانەوە پێ ئەکەنین و بزەی ژیانیان بە هەرزان و بێ بەرانبەر خەڵاتی خەڵکی تاساو ئەکرد و بەستە و لاوکی هەرمانیان بە دەنگی بەرز و ئاشکرا ئەچڕی و دێوەزمەی بەعسی- عەرەبی یان ئەبەزاند . ئەمانە و ئەوانە و خانمەکانمان مۆمی داگیرساو و لە کوژانەوە نەهاتووی ئەو تاریکستانەی عەرەبی- بەعسیان بوون و هەن. ڕێز و خۆشەویستی هەموو جیهانیان پێشکەش بیت .
سالارە ژنان ، مرۆڤی دایک و دایکی مرۆڤایەتی
کەچی کوێر و کەڕ و کەر لە حاست داستان و ئەفسانەی ئەم گیانە پاک و دلۆڤان و ئازیزانە ، ئەوا پەشێو دیسان بالۆرەی کمۆنیستی و چەپڕەوی ( چەپ وەڕی بە گوێرەی جەلال تاڵەبانی ) مردارەوەبوو ئەبووژێنێتەوە و پەنا ئەباتە بەر "زاڕۆڵەی نەداری " کورد کە د فریای خەونە نەخۆشەکەیەوە بێن و ئامۆژگاریشیان ئەکات کە " پارێز بکەن لە سفلیسی بیری ...بن پژاومان و ئایدزی ڕەفتاری کورد". پێشەکی ئەشێ داوای لێ بوردن لە هەموان بکەم کە ناچارم ئەم دەم پیسی یەی پەشێو بگوێزمەوە وبەشکەم هەموو لایەک و بە تایبەتیش خانمەکانی کوردستان بەوە لێم خۆش بن کە گێڕانەوەی کوفر ، کوفر نیە وەک مەلاکانمان ئێژنی . ئەم زمانە نانەجیبانە کە هەر لە پەشیو و هاوبیر و هاوپێڕانی ئەوەشێتەوە و بە قەرار بە ڕخنە لە دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان لە قەڵەمی ئەدات ، ڕەنگدانەوەی خوو و خدەی پۆخڵی ژیانی تایبەتی خۆیەتی و ئەوەندە بۆگەنە کە مرۆڤ لە باس کردنی بە ناچاری خۆی ئەبوێرێ . من ئەوە دائەنێم بۆ محەمەدی شەرەفکەندی هاوبیر و هاوپێڕی پەشێو کە خۆی بە پسپۆڕی ئەم بوارە بە خەڵک ئەفرۆشی و با یەکێکی تریش لە کۆی " گەڵ و ئاودەستخانە " ەکەی زیاد بکات و بەمەش وەک بەڵگەیەکی دی ، پێمان بسەلمێنی ، هەلبەت بە شێوە و شێوازی شاریانەی خۆی نەوەک لادێی یانەی باوکی ، "عەقڵیی" خۆی نەک خەیاڵیاویانە و پڕووپووچانەی کورد ، ئاوروپیانەی خوە نەک خودا نە خواستە کوردانە و خۆمانە ، پێشکەوتووانە ڕچەشکێنانەی خۆی (ڕچەی وەیشوومەی ناڕەسەنایەتی ) نەک دواکەوتووانەی داب و نەریتی کوردەواری ، کە ڕەوتی چەواشەکاریی و چەواشەکراوەی نەتەوەیی چ بەرهەمێکی بۆ کورد لێ شین بووە .
هایتە کوورە حەمەد ئەفەندی ، هەڕەگ وە بەچکت ، تۆپەڵێک قوڕی خەست بگرەوە و بە هەردوو دەست د تەپڵی سەر خۆتی وەردە، شینان بگێرە و بە بێ خۆفی خوا و ترسی لۆمەی خەڵکی وەک جوو بۆی بکە تەمە ، حەسەن زیرەک گوتەنی . ئەوی خۆت و زانستە دەروون ناسییە فرویدیە هۆلەندیایەکەت لە دژی مام هەژاری باوکت ڕستت بووەوە بە خوری . ئەوە ئیتر مام هەژاری لادیێ و گەورەبووی حوجرەی فەقێیان و دیواخانانی دەرەبەگایەتی و خێڵەکی و شوانکارەیی نیە کە بۆت ددوێ بەڵکو پەشێوی هاوبیر و هاوپێڕی نەتەوەیی تە کە سفلیسی بیر و ، هەزاران پەرژینی بەگوڵ بێت لە ڕووی خانمەکانی کوردستان ، بنی پژاو و ئایدزی ڕەفتاری کوردت ڵۆ باس ئەکات وەک نزم ترین دیاردەی ژیانی مرۆڤایەتی و بەو گەز و ڕبەیە کۆمەڵگای کوردەواریت لۆ هەڵ ئەسەنگینێ . ئەم هاوتاتە کە ئەتەوێ وەک شاعیری نموونە و بەرزی کورد سات و سەودای پێوە بکەی لە ئاوروپادا ، بە پێچەوانەی مام هەژاری باوکت ، خۆت ئاسایی ئەگەر لە شاریشدا لە دایک نەبووبێت ئەوە لە شارا و ئەویش یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیهان ، هەلێر ، گەورە بووە و خویندەواری فێرگە و زانکۆ تازەبابەتەکانە و ئەگەریش بە هەرزان بووبێت ئەوا پلەی بەرزی خوێندنی قوتار کردوە و لەوانەشە "شەهادەکەی" ئەحمەد سالار گوتەنی بە قەد یەک بەڕە پان بێت و مەلا جەمیل و مەلا ناجی گوتەنی عومرێک لە ڕۆژئاوا ئەویش لە سۆڤیەتستان کە بە سەرتۆپی پێشکەوتن و هەڵدانی مرۆڤایەتی هەرزان فرۆش ئەکرا ، خەریکی هین کردن و هین دان بووە، کەچێ لە شێخێکی عارەبان دواکەوتووترە و بنی پژاوی پێ ئەو عەیبە گەورەیە وەک خوی ئەی فڵتێنێ . جا ئیتر حەمەد ئەفەندی ئەم دیاردە قیزیوەنە و ئەو نموونە بەرزەت چۆن چۆناهی لێک ئەدەیتەوە و خەڵكی بە دوازدە عیلمە ئاوروپاییەکەت چلۆن و ب چ ئاڤا دخاپێنی ، خۆت و خوای خۆت و ویژدانی بە ئاگا و بێ ئاگات ، گۆر حیلمەکەت . وەزێ جارێکا دن ژی گەرەک داوای لێبوردن لەو مرۆڤانە بکەم کە چاویان بەم ڕەشکراوانەی من ئەکەوێت و گیانیان ئازار ئەبینی بەو زمانە شرە نانەجیبانەی کە ناچارم دگەڵ ئەنگۆ دکاری بێنم . پەشێو گەر یەک تۆزکال هەست و خوستی مرۆڤانە پاشانیش کوردانەی لە خۆیا شک ئەبات و بەدی ئەکات ، ئەشێ سەری وانێکی شؤڕ بکات و چاوی خوێڕی و بوودەڵەی بەرداتەوە و چۆکی شکاوی دادات و داوای لێبوردن لە گشت خانمەکانی جیهان بە گشتی و خانمەکانی کوردستان بە تایبەت بکات کە دیسان ڕووداماڵاوانە و هەوسارپساوانە کەڤنە برینا ێن ڕەش ئا د چاخی کەرایەتی و کەریەتی مرۆڤی نێرینەی لە جەستەی مرۆڤی دایک و دایکی مرۆڤایەتی دا ، کولاندوەتەوە. بەشکەم گیانی بەرز و پیرۆز دایکانە و خوشکانە لێی خوش بن .
کورد و هووتوو و تووتسی و ئەفغان و خۆرە و وەیشوومەی ڕەگەزۆەرەستی
لە کاتێکا کە کورد ئەوەی بە جیهان سەلامندووە و کردوویە بە یەکێک لە ئاکارە جوان و مرۆڤانەکانی خۆی کە ڕێز لە هەموو مرۆڤێک ئەگرێت و مافی هەموو نەتەوە و خەڵک و هۆزێک و تەنانەت دوژمنانی دوێنێی خۆیشی بە هەموو تایبەتمەندیەکانیانەوە ئەپارێزێ ، جەنابی شایەری زەبەلاحمان لێ ڕاست ئەبێتەوە و تانە و تەشەری ئەوەمان لێ ئەدات کە گوایە لە هووتوو و تووتسی و داشەهارەی چواردەرمان کەمترین . تڵپە و سڵپە و پاشاخۆڕی ڕەگەزپەرەستی لەوەدا شاردراوەتەوە کە ئاماژە بە هووتوو و تووتسی ئەکرێت بۆ مینا و نموونە . خەڵکی بڕێک وریا و شارەزا لە مێژوو و ڕووداوەکانی ڕواندا ، ئاگادارن کە ئەو دوو نەتدەوە بەستەزمانە گیرۆدەی دەستی سیاسەتی گڵاو و قڕێژی پارەپەرەستان و سووخۆرانی جیهانی بوون و بوونە قوربانی پلان و پیلانی نامرۆڤانەی ئەو دژە مرۆڤانە و یەک لە دلتەزین ترین و گرانترین کارەساتی سەدەیان بە سەردا هات . چی بوو ، خێرە ، کە پەشێو لەو هەموو جیهانە پان و بەرینە و ئەو هەمووە خەڵک و نەتەوە رەنگاورەنگە بەرفرەیە نوساوە بە هووتوو و تووتسی یەوە وەک نزمترین بە چاوی کوردیدا ئەداتەوە . لینجکاو و لیتە و لیخنەی بۆگەن و کاس کەری کمۆنیستانی عرووس لە دژی خزمی د ئەفغانمان هێشا بەرؤکی پەشێوی بەرنەداوە . ئەو پێخوۆرە چەواشەکارانە و بە درۆهەڵبەستراوانەی کمۆنیسمی ڕووسی کە بۆ پاکانەی سیاسەتی دژە مرۆڤانەی پاوانخوازی و داگیرکاری دەرخواردی خەڵکی ئەدرا ، هێژ خانەکانی مێشکی چەق بەستووی پەشێوی بەرنداوە ، تەنانەت پشتی ئەڤە کو ڤێ سیاسەت و داگیرکاری شکستی ئابڕووبەرانەی بە سەرا هات و لە هەموو جیهانا بە عرووسیشەوە ترۆ کرا . کردنی ڕەبانی و حێکمەتیاری ئەفغانی بە هێمای ڕژدی و خراپە لە لایەن پەشێوە ئەچێتە خانەی ڕەگەزپەرەستی بابەتی کمۆنیستانە کە وادیارە پەشێو ئێستاش لەگەڵیدا ئەژی و بانگەشەشی بۆ ئاکات . پەشێو دەبا وەک کورد هەر هیچ نەبێ هێندێک سۆزی هاودەرەدی لۆ خزمی ئی د ئەفغانستان هابایە کە لە دەرد و ئازاری داگیرکراوی و تاڵاوی ژین و ژیاری ژیردەستەیی داگیرکەران وەگەر کوردیەل جفت ئەبن و هاوکۆتن . لۆیە ئاشکرایە کو ئەم بۆچوونە ڕەگەزپەرەستانە جە کورد ناوەشیتەوە و ئەگەر کورد بە گشتی شتێکی هەبێ شانازی وەپێی بکەرۆش ، ئەوە ئاکاری مرۆڤانەی ڕیزنان لە خەڵکی جیاواز لە خۆتەتی کە عەبدولسەلامی بارزانی پترلە سەد ساڵ لەمەو پێش کردیە تایبەتمەندی زەقی بیر و هزری کوردێنی کو هێژ ژی هێژایە با کوردان و بەرز تێتە نرخاندن .
خۆرەی ڕەگەزپەرەستی وەیشوومەی مرۆڤایەتی یە و سپاس بۆ یەزدانیش کورد هێشتا تووشی نەبووە و ئەگەرێش چاولێکەریەک و بەراوەردکردنێکی خۆمان و خەلکی ئی د دن پێویست بێتن ، کە دوور لە هەستی چەپەڵی ڕەگەزپەرەستی و هەڵاواردن ، ڕەوایە و خراپەی کەسیشی تێدا نیە ، باشە بۆ ئەبێ چاو لە خەڵکانی پێشکەوتوو وەک ئەوانەی ئامریکا و ئاوروپا نەکەین ، کورد گوتەنی هەر قوڕ بە سەر خۆتا ئەکەی بلا لە کۆگا گەورەکە بێت . پاشاخۆڕانی داگیرکراویی و پاشاخۆر خۆرانی داگیرکەران ، کورد لەو ئاستەدا نابینن کە خوانەخواستە خۆیان لە قەرەی ئەو خەڵكانە بدەن . ئەوە ژ ڤان را بڤەیە و لە دەرەوەی بیر و هزری سرووشتی کەسایەتی داتەپیو و تێکشکاویانەوەیە . ئەوانە ئەبێ پەشێو ئاسایی یەکەم ، خەڵکیك وەک تووتوو و هووتسی زۆر لە خوارەوە ببینن ئەجار شێوازی بەراوردکاری نابەجێ و ڕەگەزپەرەستانە بهێرنە ئاراواە و بەو ئامۆژگاریی یە پیس و چەپەڵ و نامرۆڤانە بیر و مێشکی مرۆڤی کورد گەندەڵ بکەن و گەرای پەتا و خۆرەی رەگەزپەرەستی لە ناو کۆمەڵگای کوردی بخەن .
کوردستانەکەمان ، بۆ پێشەوە ،نەک پاشەوە
وەرن خزمینە ، گەلی د برادەرینە ، خانم یەل و سالارە ژنانی کوردستان ، با لە خۆ بپرسین کە ئەرێ ئەم بالۆرە ناسازەی پەشێو لۆ چیە و ئەڕای چیە و کێیە و پەی چێش وسا مەکەرۆ . با لە خۆمانی تێک نەدەین . هەموومان گشت خڕ ئەزانین کە دۆخێکی باش ئەڕای کوردیەل کەفتەگەسە ئاراوە و کوردیچ هەیا نووکە باشی هێناوە . هێدی هێدی و بڕەبڕە و گاڤ ب گاڤ بەرەو سەربەخۆیی باشوور ئەمەشین و کوردەکەو ماچۆ خوایار بۆ لە شایی و زەماوەندی سەربەخۆیی باشوور نزیک ئەبینەوە ، وەی لەوەی سەرچۆپی بکێشێ . سەرکردایەتی کورد و لە پێش هەموویشمانەوە هێزی نەبەرد و نەبەزی پێشمەرگە ڕۆژانە سەرکەوتن بە گیان و خوێنی پاکیان دەستەبەر ئەکەن و هیڤی و ئاواتی لە مێژینەمان بۆ دابین ئەکەن . کوردستان لە شەڕی نیشتمانیی دایە و بە قەدەر کێوی قەندیلیش گێرە و کێشە و ئاریشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و هزری و دەروونی بە سەر شانمانەوە قورسایی ئەکات ، چەنی بێسەتوون بووت ، چونێ فەرهاد وە کوولەش کیشیمەی . نووچەێت ئا د خوەش ئەوەسە کە بار و دۆخمان خاس وباشە و لە چاو جاران فرەیچ باشتەرتەرە . ئا ئی د نا خوەش ژی بالۆرەی ناسازێد ێن پاشاخۆری داگیرکراویی یە . پەشیویچ ، گای سی کادێنی ئەوان بالۆران ئەقۆڕێنێ .
خەلکینە هەموومان ئاگادارین کە جەمیل بایک ، دەمڕاسی پ ک ک خۆی کردە داکۆکی کاری یەکیەتی خاکی عێراقی عەرەبی و ئەمەشی لە هەمبەر رەوتی رووەو سەربەخۆیی باشوور هێنایە ئاراوە ئەگینا ئەو بەزمە ، بەزمی عارەب و داگیرکەرانی کوردستانە و چ فڕی بە سەر ئەو جەنابەوە نیە . پ ک ک لە لایەک توان یەک پارچەیی عیراق تێک نەچێت و ژئالیێت دن ژی بە تەمانە گەمەی کانتۆن بازی لە باشووریش بنێنەوە و بەمەش کۆسپ و لەمپەر لە بەردەم ڕەوتی سەربەخۆیی کوردستانا ساز بکەن . لۆ پ ک ک ئەوە بۆکورد ڕەوا نیە کە سەربەخۆیی و سەروەریی نەتەوەیی هەبێت بەڵکو ئەبێ بە گوێرەی داهێنانە دانسقە و بێ بنەما و دژەمێژویی یەکەیان بگەڕێتەوە بۆ چاخی هەرە کۆنی ٦-٧ هەزار ساڵەی سؤمەریەکان و پاش ئەوانیش یۆنانی یەکان و هەر شارەو و هەر شارۆچکەیە دەسەڵات و خۆبەرێوەبەری سەربەخۆی هەبێت کە ناوێکی بێ ناوەرۆک و لەباری زمانەوانی کوردیی یەوە زۆر ناخۆشی " خۆسەری دێمۆکراتی " یان لێ ناوە کە تەنانەت لە " مەجلیسی تەشریعی " یەکەی بەعسیانیش کەمترە . ئەم شێوە ڕێکخسنی کۆمەلگا بە دەسەڵاتداریەتی شار – دەولەت لە لایەن مێژوونووسانە ناسرەاوە و بابەتێکە لۆ شرۆڤە کردن وخویندنی ئاکادیمانەی مێژوو و ژووری فێرگەکان . ئەنجومەنی شار و دێ و پارێزگا و چێ و چی تر شێوە و شێوازێکی چەسپاو و لەبار و گشت پەسەندی ژیانی کۆمەڵایەتی – سیاسی سەردەمی ئێمەیە کە لە چوارچێوە و لە ژێر دەسەڵاتی گشتی سیاسی و سەروەری نەتەوەیی و نیشتمانی دا بۆیان هەیە ساز بکرێن و بەڕێوە بچن و لە زۆر شوێنی جیهانیشا بە کردەوە هاتوتە دی و ئەمەشێ . بەڵام خوسەری دێمۆکراتی پ ک ک ئەمە نیە بەڵکو شێوازی شار – دەوڵەتی هەرە کۆنە و بە مەبەستی دژایەتی کردنی دەولەتی نەتەوایەتی و ئەویش هینی کورد کە هێشتا پێک نەهاتووە و بەڕێوەیە ، هاتوەتە ئاراوە . کارەساتی کۆبانێ بەرهەمی گەمەی کانتۆن بازی پ ک ک یە کە لە شیوازی ساز کردنی بیچمی هەزاران ساڵ کۆن کەوتە شار - دەوڵەتەوە هەڵقوڵاوە . دێمۆکراتی لە کوێ و پ ک ک ای کۆنە کمۆنیست لە کوێ . رفاندنی کیژۆلە و مێرمنداڵان بە دابی چاوبەسەکانی کۆن و پەل کێش کردنیان بۆ ناو هێزی چەکدار نەک هەر فڕی بە دێمۆکراتیەوە نیە بەڵکو یاسا و ڕیسای ناونەتەوەیی بە تاوانی شەڕی ئەزانی و یاساخی کردوە. ئەدی نەتەوەیی بوون و پ ک ک . با هەر کەسێک لە دووی وەرامی ئەم پرسیارەیە بروات "ئەلمۆغازی " یەکەی ( مێژووی پ ک ک ) جەمیل بایک وەخوێنی .
پ ک ک و کورد و کوردستان و کوردستانیان
بە بی بڕوا بوون بە دۆزی نەتەوەیی کورد و سەربەخۆیی و ئاڵای کوردستان و بە بێ بڕوا بوون بە دەسەڵاتی نەتەوەیی- نیشتمانی کورد لە تەشک و بیچمی دەوڵەتی تازەبابەتی ئیڕۆژیانە ، پ ک ک خۆی د کاروباری دۆزی نەتەوەیی کورد هەڵ ئەقورتێنێ و ڕۆژئاوای بە تۆپزی تاپۆ کردوەتە سەر خۆی و لە ڕۆژهەڵاتی هەتیو کەوتوو و داتەپاویش بەرەو ئەو مەبەستە دەئاژوێ . لە باشوور بە بوونی ئەزموونی دوور و درێژی کوردێنی و هێزی سیاسی تەیار و بنج و بنە داکوتاو کە لە دەسەڵات و سەرکردایەتی سیاسی کورد لە باشووردا خۆی ئەنوێنی ، پ ک ک ئەوەی بۆ ناچیتە سەر و رەوتی بزاڤی ڕزگاری نەتەوەیی پێ چەواشە ناکرێتەوە وەک ئەوەی لە بەشەکانی تردا پێی کراوە. کابرایەکی وەک حەمەمین پێنجوێنیش بێ سێ و دوو داکۆکیان لێ ئەکات و داواکاری یەکیەتی نەتەوەیی کوردە لە نێوان پ ک ک و باشوور و لەمەش زیاتر دەنگۆی ئەوەش بڵاو ئەکەنەوە کە هێزی چەکداری یەکگرتوو و هاوبەشی نەتەوەیی پێک بهێنن لە نێوان هێزی دەیان هەزار کەسی و تەیاری پێشمەرگەی کوردستان و چەند سەد کەسی پ ک ک ، ئەبێ فێڵێکی باش بێت بۆ خۆزل کردنەوە . ئەم داوایەی پ ک ک و دەمڕاسەکانیان وەک پێنجوێنی ، لە کاتێك دایە کە ئەوان بە ڕواڵەت لە پڕۆسەی ئاشتی دگەڵ ترکان و فەرمانی ئۆجالان و ئیمرالیشیان لە سەرە کە واز لە چەک و شەڕی چەکداری بهێنن . لە ئاست ناوخۆی ترکان پ ک ک هێشتا بەوەیان نەزانیوە کە ئیسلامیەکانی ترکان بۆ جێ گۆڕکێ و شوێن گرتنەوەی کامالیسمی دۆڕاو و پەک کەوتەیە کە تووشی قەیرانی مێژوویی بووە . سەرەڕای ئەوەی کە ئوجالان لە ئیمرالی لەگەل ئەو جێگۆڕکێ یە کۆک و هاودەنگ و جووتە ، یان لەوانیە بێژێ بەکاریان ئەهێنێ وەک ئەوەی پێشتر لەگەل فاتم (خێزانی ئۆجالان) و پیلۆت و عەبدولرەحمان کە گوایە داشی میتی ترک بووبێتن ، کردی بە گوێرەی ئەلمۆغازیەکەی جەمیل بایک ، لێ خویایە کو هیچ جێگایەک لەو شوێن گرتنەوە بۆ پ ک ک نیە و دیاریش نەکراوە و ترکان دەستیان لەوە هەڵ نەگرتووە کە پ ک ک وەک دیاردەی سیاسی کەمالیزم لە ژیان و ژیاری کۆمەڵگای ترکی بسڕنەوە . هەر بۆیە پ ک ک بە ژمارەیەکی زۆر کەم خۆی د شەڕی نیشتمانیی کوردستان هەڵ ئەقورتێنیێ بۆ مەبەستی سیاسی تایبەتی خۆی لەو دۆخە قەیراناویی یەی تێی کەوتووە . ئەگەر دەنگۆی گێرەشێونی لە شەڕی ڕزگارکردنی شنگاڵ لەم دوایانەدا ڕاست بێت ئەوە ئیتر گومان لەوەدا نامێنێتەوە کە وتارەکەی موراد قەرەیەڵان لە مەڕ پاراستنی بەرژەودندی نەتەوەیی کورد لە باشوور بنەمای ڕاستی و دروستی نیە و ئەگەر مورادیش بە دل ئەوە بخوازێ ئەوە خواستی ئەو هەتا وارگەی ئەوبەر دۆلەکەی بڕ ناکات ، وەی لەوەی بگاتە چیای شنگال . ژ مە هەمیان را خویایە کو پ ک ک پەڵەی تروریستی پێوە نووساوە کە بە زیانێکی گەورەی کورد شکاوەتەوە . تێکەڵی سیاسی و پێشمەرگانەی پ ک ک بەو پەڵەوە وەگەرد هێزە سیاسی یەکان کوردستان و بە تایبەتی تریش دەسەڵاتی کورد لە باشووری نیشتمانەکەمان کە هەمووی دوێنێ بوو ئەو پەڵەیان لێ سڕاوە ، زۆر بە گران تەواو ئەبێت . سیاسەتی ژیرانە هەر ئەوە بوو و هەر ئەوەیە کە سەرکردایەتی کورد لە باشوور لۆ پ ک ک ای ئاوەڵا کرد . جڤاتا دهۆک و دەقی رێککەوتنەکە تاقە رێبازی ژیرانەیە کە بە کاوە خۆ بواری ئەوە خۆش بکات کە پەڵەی تروریستی لە پ ک ک بسڕێتەوە . بەبێ ئەمە تەڤ هەڤبوونا پ ک ک ب هێزە سیاسیەکانی کوردستان ئەبێتە بەزمی بزنە گەڕۆڵ و شەکە نەخوش کە ئەگەر بیان خەیتە ناو ڕانێک ، ڕانەکە گەڕۆڵ و نەخوش ئاکات و بواری ئەوە لۆ دوژمنانی کورد ئەڕەخسێنێ کە ئەو پەڵەیە ببڕن بە سەرا کوردا بە گشتی .
پەشێو لۆ پ ک ک ایەتی !
هات و هاوار و قەوانەشڕەی پەشێو وەک باس کرا ئێستا لە بەرژەوەندی پ ک ک دایە و هەر لەلایەن ئەوانیشەوە دەنە دەدرێ و بەتایبەتیش ڕووی تیژی دەم پیسی و نانەجێبیەکەی لە باشوور و دەسەڵاتداران و سەرکردایەتی کورد لە باشووری نیشتمانەکەمانە کە پ ک ک وەک لەمپەر لە ڕێگای خوی دا ئەی بینی . لەوانەشە شەڕی دژی باشووریشیان لە شەڕی دژی دەوڵەتی ترکی پێ لە پێشتر و گرینگتر بێت وەک جەمیل بایک لە ئەلمۆغازیەکەیدا لە پێوەندی لەگەڵ پارت و کۆڕ و کۆمەڵە سیاسیەکانی کورد لە باکوور لە سەردەمی سەرهەدانیانەوە ، ئاماژەی پێ ئەکات . پەشێو بە پێچەوانەی نەرمەکاری و زمان چەور و لووسی سیاسیانەی پێنجوێنی ، ڕەپ و ڕووت و هەڵەشەیی یانە و سەرەڕۆیی یانە هەڵپەی ئەوەیەتی کە ڕێگا بۆ پ ک ک خۆش بکات و بواری ئەوەیان لۆ ساز بکات کە لەو دۆخە قەیراناویی یەی تێی کەوتن ، هەل ومەرجی باشوور بقۆزنەوە . خۆ دەشکرێ لەمەش پتر بێت و پەشێو هێشتا نمەک گیری عرووسان بێت وەک لە باسی ڕەبانی و حێکمەتیارا دەرئەکەوێت و گای لۆ بەرژەوەندی عرووسان بقۆڕێنێ و پ ک ک و تێکەڵیان وەگەرد عرووسەکان حەشارگەی لەبار بن لەبۆ وی . دەرچوان و پەروەردەکراوانی زانکۆ و خوێندنگاکانی عرووسی سەردەمی کمۆنیستی گەلەک وڵات و خەڵک بەرێوە دەبەن و عرووس خۆی پێوە هەل دەنێ و بۆڕیان بە نەیارانی ڕۆژئاوایان داوە . پەشێو هەر هەمان پ ک ک و جەمیل بایکە – کە ئێمە پێشتر وەک زوڕیەتەکانی ئینینۆ باسمان کردون - کە تاوانی کۆمەڵ کۆژیان دایە پاڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و لاشیپانەی پارڵمانی ئاڵمانیان گرت و بە ئاژاوەنانەوە داوای ئەوەیان لە ئاڵمانیا کرد کە یارمەتی چەک و چۆلە بە کورد نەدەن و زۆر شتێ تر کە ڕای وریا و چەواشەنەکراوەی گشتی کورد ئاگاداریەتی . یەک تشت ڕوونە و پێویستی بە زۆر لە سەر ڕۆیشتن نیە ئەویش ئەوەیە کە کار وکردەی پەشێو و چەواشەکاریەکانی لە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی کوردا نیە و بە هیچ کلونجێک یارمەتی کورد ناکات ئەڕای بەرەو پێشەوە چوونی دۆزی نەتەویی کوردی چ پێی بزانی یان ژی نەزانێ. پەشێو وەک پێشتریش لۆ خۆیمان ڕوون کردوەتەوە ئاو ئاژین ئەکاتە ئاشی دوژمنانی کورد و کورد و مێژووەکەشی قەت لێی خوش نابێت .
پاش خامە – نڤیسین : لە کاتی ئامدە کردنی ئەم نووسرایە ژ بۆ بلاڤ کرن ، ئەمێ ڕاستی لیستەکا پ ک ک ژ شنگالێ را هاتین کو جە دەمێکی ئا پڕ د زراڤ و هەستیار هەڵپەی ئەوەیەتی کە بە پەلە و سەرچڵانە کانتۆنێک ژ شنگال را چێ بکاتن . ئارمانجا پ ک ک دژبەری باشوور و سەقامگیری دەسەڵاتی کورد لەو بەشەی نیشتمانەکەمانە . ستراتیژی سیاسی پ ک ک ای قەندیل وەک باسیان ئەکرێ ، ئەوەیە کە گاڤ بە گاڤ و پارچە بە پارچە و بەش بە بەش ، باشووری نیشتمانەکەمان لەت و پەت بکەن و سەروەری نەتەوەیی کورد بەرەو فەوتان بەرن ، گۆڕ تێئۆریە بێ بنەما و دژە مێژوویی یەکەیان . ئەم کردە دژە کوردیی یەی پ ک ک بەڵگەیەکە بۆ ئەوەی کە پەیامی شێعری خەوی پەشێو باشتر و ڕوونتر بێت تێگەهیشتن . وەک سنەیی گەل ئێژنی خەڵک ئەشێ دوو قانیی یەکەی دابکەفێت. ( مینایەکی جوانی سنەیی گەلە ئەڕای لە ناکاو لە شتێک تێگەیشنە و لێک گرێدانی جەمسەری دوو یان چەند بابەتە وەک لە تەلەفۆن بە داکەوتنی پارکە - دوو قەرانی جاران – دەس پێ ئەکات ) . ناورۆکی شتەکەی پەشێو و بڵاوبوونەوەی لە دەزگای بانگەشەکەری پ ک ک و هێنانە ئارای زاڕۆلەی نەداری کورد و ئاهۆرامەزدا و ئاڵاهەڵگرانی زەردەشت ئەشێ بەشی شاراوەی پەیامەکەی بێت بۆ کوردانی ئێزیدی و کە ناڕاستەوخۆ داوایان لێ ئەکات لە وڵاتی کەمتیار و گۆرهەڵکەنە – ستان و تەڕاتێنی دانیشتوانی و پیاوکوژانی بۆکاسا و پۆل پۆتی ئەو وڵاتە کرێت و ناشیرینە خوە ڤەقەتینن . ئائەمە بێ سێ و دوو دەق هەمان پ ک ک ای پەردەی سیاسی و دیپڵۆاماتیک و فێل و فەرج لێ هەڵگیراوە کە پەشێوو رەپ و ڕووت بە گوێ خەڵکی دا ئەدات . لە ڕاستی دا ئەمە ، بابەتە ئامادەکاریی یەکی بانگەشەکەرانەیە بۆ فرمانی سیاسی گەمەی کانتۆن بازی لە شنگال . هەر بۆیە پاشان کەرتی دووهەمان لە سەردێڕی ئەم بابەتە ، قەوانە شڕەی پەشێو ،زیاد کرد .
ئەلبەت ، سەد ئەلبەت کی ، خەونی نەزۆکی پ ک ک بەتالە . شنگال ، کانگەها ڕوناهی ئو تیشکێت ئا یەزدان ، نە واڵایە و چۆڵ و هۆڵ نیە کو پ ک ک بکاربێ مینا ڕۆژئاوا ڤردا بە چارەنووسا کوردان بلیزێت . باشووری نیشتمانەکەمان خاوەنی دەسەڵات و سەروەری نەتەوەیی و نیشتمنایی یە و ب هێزێن پێشمەگەێت مە ئا قەهرەمان و باش پەهلەوان تێت پاراستن و خەمەلین و دێ پێش دا هەڕێ . بێجگە لەمەیچ ، مرۆڤێن مە ئێزیدیان خودانێ بیر و هزرێت ئا د کەڤنارانە و سازی و ڕێکخستنا خوە تایبەت ئا جڤاکی ئو سیاسی و ئۆلینە کو بە هەزاران ساڵە ڤان کوردێن ئا ڕەسەن پاراستیە و دێ بپارێزێ ژی . پ ک ک شاشی و هەڵەیەکی مەزنیان کرد. شنگال کوردستانە و کوردستان شنگالە ژ کەڤنارا را هەیا ڤێ جیهانێ مە هەبی . شنگالێ کوردستان و کوردستانا شنگال نە پێخۆری سیاسی پ ک ک ئو تو کەسەک دن ئا دژی کوردە و گەلەک گران سەر ڤان بکەفێت و مسۆگەرە ژی کو ڤان دێ وندا بەکەن .
کاردۆخ
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
١٤/٠١/٢٠١٤
بهروار: 20/01/2015
1481 جار خوێندراوهتهوه
وتاری زیاتر ...
ههردوكیان له ئاست لهشكركێشی توركیا نوتقیان بهستراوه عیمادعهلی...
عیماد عەلی
بۆ يەكەم جار.. موقاومەتی ئێران و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێڵی هاوبەش!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
لووتکەی ناداد پەروەری ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
مامهڵهكردن لهگهڵ مالكی یان عهبادی بۆ كورد باشتره ؟...
عیماد عەلی
دوور له بهرژهوهندی تهسك با گۆران و یهكێتی یهكبگرنهوه...
عیماد عەلی
پاڵەوان و کەسایەتییەکان لە چیرۆکی منداڵان...
ڕەزا شوان
ئەو ديوارەی بەمزووانە دێتە رووخان!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
چۆن خۆت له خهیأڵپڵاوی بیرێك رزگار دهكهیت؟...
عیماد عەلی
نەخۆشی دەسەڵات...
ڕەزا شوان
دوو تابلۆی قەشەنگ..؟! ...
ئازاد حەمدی
سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان.. ...
ڕەزا شوان
ئهو كتێبهم لۆ چاپ نهكرا...
یوسف مەنتک
ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
شهكاوه بێت ئاڵای سهركهوتن به سهر نازیزم و فاشیزمدا ...
ئەحمەد ڕەجەب
کەشتی نوح .....
ئازاد حەمدی
1
2
3
4
5
...
ژمارهی بابهت
ڤیدیۆ
یەکەم کوردی ڕواندا گۆرانی بۆ کچان دەڵێ 🇰🇿
کەمپی پەنابەران لە ڕواندا 🇰🇿
ئەڵمانیا 27 پەنابەری کورد و ئێراقی دیپۆرت کردەوە
دایکایەتی و هەژاری 😡
سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪
ئهرشیف
پهیوهندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
ههمهڕهنگ
وتار
سهرهکی
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سهرهێڵ:
643
کۆی سهردان:
29261937