ئێران راهێنان به یاریچیه ناوخۆییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كات
عیماد عەلی
بیگومان ئێران به ته‌كتیك و یاریه‌كی هێمن و سه‌رده‌مانه، نه‌ك ته‌نها ركابه‌ریی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ڵكو هی جیهانیش ده‌كات . له به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و زاڵبون به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، ئێران یاریچیه‌كی گرانبه‌ها و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه . له به‌رامبه‌ردا، هه‌رچه‌ند توركیا تا راده‌یه‌ك له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، له‌م ناوچه‌یه‌دا شكستیهێناوه، به‌ڵام به پلان و شێواز و ره‌نگێكی جیاوازی تره‌وه یاریه ئیقلیمیه‌كه به‌رێوه ده‌بات .
ئه‌وه‌ی له‌م دوو وڵاته به‌دیده‌كرێت، كه‌وا خۆیان ده‌نوێنن به پشت به‌ستن به مێژووی پر ئاڵۆزی خۆیان و بوغرابون و شانازی به رابوردووی ئیمبراتۆریه‌تی و فارس و عوسمانیه‌وه ده‌نازن، بێ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و پێشهاته نوێكان و گۆڕانكاریه‌كانی قۆناغه‌كه و پێویستیی نوێی وڵاتان و روانینیان بۆ ناوچه‌كه و ده‌ركه‌وتنی یاریچیه تازه‌كان بخوێننه‌وه، به ره‌فتار و بۆچونی به‌رزه‌فڕه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پرسه‌كانی ولاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و، واده‌زانن سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به عه‌قڵ و بۆچون و مامه‌ڵه‌ی سه‌ده‌كانی پێشتره‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت . له‌وێشدا جیاوازیه‌كی دیار له نێوان عه‌قڵیه‌تی ئێران و توركیادا ده‌بینرێت، هه‌رچه‌ند هه‌میشه له دوو روانگه‌ی جیاوازه‌وه ماه‌مه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه سه‌ره‌كیه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و، له ململانێیه‌كدان كه هه‌میشه لایه‌كیان سه‌ركه‌وتو و لایه‌كیان دۆرا و ده‌بێت وبه ده‌گمه‌ن نه‌بێت، له‌هیچ ده‌رئه‌نجامێكدا هه‌ردوو وڵات پێكه‌وه قازانجیان نه‌كردوه، جگه له سیاسه‌ته‌كانیان له دژی كورد نه‌بێت .
ده‌توانین بڵێین، ستراتیژیه‌تی ئێران له‌م كاته‌دا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌سه‌ر دوو بنه‌ما به‌نده :
یه‌كه‌م : جه‌خت كردن له‌سه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاریچیه ناوخۆییه‌كان وه‌ك له عێراق و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و له‌و نێوه‌نده‌شدا تاراده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كوردیشدا پیاده‌ی ده‌كات و، به هه‌مان ئامانج په‌یوه‌ندیه‌كانی زیاتر له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتی كوردا، ریكخستوه .
دووه‌م : به پشتبه‌ستن به لامه‌ركه‌زی له حوكمی ئه‌و وڵاتانه‌ی جیاوازیه‌كان تێیاندا زه‌قن و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی تێدایه، خاوه‌ن فره نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بن بۆ به‌ئاسانی جێبه‌جێ كردنی مه‌رامه‌كانی له‌و رێگایه‌وه ئه‌ركی راهێنانی یاریچیه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت .
مامه‌ڵه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ یاریچیه نێوخۆییه‌كان به شێوه‌یه‌كه، به‌و پێیه‌ی وه‌لائیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی نێوخۆ و یان مه‌رجه‌عیتی تایبه‌تی خۆیان تا راده‌یه‌ك هه‌بێت و، له‌هه‌مان كاتیش‌دا پابه‌ندبن به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران له وڵاته‌كانیان . ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌كی باش كێرڤی قورسایی ئێرانی به‌رزكردۆته‌وه، به‌ڵام بێئاگایانه له‌وه‌ی كه له نێوخۆی خۆیشیدا له‌سه‌ر پانتاییه‌كی كۆمَه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشنبیری وادا یاری ده‌كات كه كه‌له‌به‌ری زۆری تیدایه . به شڵه‌ژانێكی بچوك له نێوخۆی ئێران، وه‌ك ئاگر له پوش به‌رده‌یت داواكاری گۆرانكاڕی و ناره‌زایه‌تیه‌كان له‌سه‌راسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوده‌بێته‌وه .
به‌ڵام ده‌توانین بڵێین، ستراتیژیه‌تی توركیاش له‌م كاته‌دا واده‌رده‌كه‌وێت كه له‌سه‌ر دوو بنه‌مای جیاواز به‌ند بێت:
یه‌كه‌م : جگه له مرخ خۆشكردنی له‌مه‌ر موسڵ و كه‌ركوك، ده‌یه‌وێت، ,وڵاتانی ناوچه‌كه ناوه‌ندێتی توند په‌یره‌و بكه‌ن و یه‌كگرتوو بن و له ژێر ركێڤی ئه‌ودا بن و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه توركمانه‌كان رازی بن ،و به‌رژه‌وه‌نیه سیاسی و ئابوریه‌كانی توركیا له‌به‌رچاو بگرن .
دووه‌م: ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ئه‌م وڵاتانه رێكبخات و وه‌ك ئێران گرنگی به یاریچیه ناوخۆییه‌كان نادات، ده‌یه‌وێت ناوه‌ندی وڵاتانی انوچه‌كه سیاسه‌ته‌كانی په‌یره‌و بكه‌ن و، خه‌تی سوری له‌سه‌ر زۆرێك له پرسه‌كان هه‌یه، كه ترسی هه‌یه قۆناغه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیاندا بێت و به ئامانجی خۆیان بگه‌ن، ئه مه‌ش به‌زه‌ره‌ری خۆی ده‌زانێت، وه‌ك به‌دێهێنانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان . ده‌زانێت ئه‌گه‌ر هه‌مان یاری ئێران له گه‌ڵ یاریچیه ناوخییه‌كانی وڵاتان بكات له زه‌ره‌ریدا ده‌شكێته‌وه، چونكه لایه‌نگرێكی ئه‌وتۆی نابێت .
له‌وانه‌یه به رێژه‌یه‌كی باش، ئێران و وڵاتانی كۆڵونیالی و ئه‌مریكاش له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كرابن كه سیستمی ناوه‌ندگیری توند به‌سه‌رچووه و ئه‌م ناوچه‌یه پێویستی به دیموكراسیه‌تێكی راسته‌قینه و ده‌سه‌ڵاتی بنكه فراوان هه‌یه، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه خودی ئیران به ره‌هایی سیاسه‌تی ناوه‌ندێتی په‌یره‌و ده‌كات و له نێوخۆی خۆیدا قین و ناره‌زایه‌تیه‌كی زۆر هه‌یه له‌مه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ، هه‌رچه‌ند ته‌نها پێویستی به بریسكه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بقلیشێته‌وه . به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژی سیاسی و دیبلۆماسیه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی نوێی وڵاتانی جیهان له‌مه‌ر مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ل ئه‌م ناوچه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانی ئیران زیاتر دێته‌وه و یه‌ك ده‌گرێته‌وه نه‌ك توركیا .
به‌روار: 20/11/2014
770 جار خوێندراوه‌ته‌وه