ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
پرسەی هەندەران
سه‌ره‌کی
کارڵ مارکس دەڵێ:
د. کامیل ژیر کۆچی دوایی کر
ئەرستۆ دەڵێ:
وتاره‌كان
دوو پارتی و دوو يه‌کێتی:
بەختیار شەمەیی
کورته‌يه‌ک ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆکی پارتی و يه‌کێتی.
پارتی و يه‌کێتی، وه‌کو دوو هێزی سياسی و چه‌کداری باشووری کوردستانن، ئه‌م دوو رێکخستنه سياسييه کوردييه نه به رێکه‌وت له ئاسمانه‌وه باريون و نه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌وه هاورده کراون، ئاشکرايه که ئه‌م دوو لايه‌نه له ئه‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاريخوازی کورد و کوردستاندا سه‌ريان هه‌ڵداوه و پێگه‌يشتوون، به هه‌موو پێوه‌رێک دوو هێزی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانين و له گردبوونه‌وه‌ی هه‌زاران ئه‌ندام و لايه‌نگر و دۆست و و پاڵێوراو پێکهاتوون و خاوه‌نی هه‌زاران هه‌زار پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی گيانبه‌خشيون به کورد و کوردستان و کوردايه‌تی. ئێستا دوو لايه‌نی گه‌وره و به ده‌سه‌ڵاتن و هاوشان له‌گه‌ڵ چه‌ند لايه‌نێکی بچووکی ديکه‌دا، پێکه‌وه و له هه‌مانکاتيشدا به‌جيا دوو ده‌ڤه‌ری باشووری کوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌م دوو لايه‌نه، ئه‌گه‌رچی له دوو پێکهاته‌ی جه‌ماوه‌ری و سياسی و مێژوويی و دوو جۆر به‌رنامه‌ی لێکجياواز و خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک پێوه‌ندی و هه‌ڵوێستی لێکجياواز دروست بوون، به‌ڵام هه‌ردووکيان وه‌کو يه‌ک خاوه‌نی هێزی چه‌کدار و چه‌ندين ده‌زگای راگه‌ياندنی بينراو و بيستراون و ده‌زگای هه‌واڵگيری و ئاساييش و پۆليس و هێزی تايبه‌تيی سه‌ربه‌خۆيانن. ئێستا له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و ناوچه‌که‌دا. له‌ناو کورد و کوردستاندا، خاوه‌نی گه‌وره‌ترين سه‌رمايه‌ی مرۆڤی و دراوين و سه‌رچاوه‌ی ژيانی هه‌زاران هه‌زار که‌س و کۆڕ و کۆمه‌ڵ و داموده‌زگای جۆراوجۆرن. به‌کورتييه‌که‌ی پارتی و يه‌کێتی ته‌نها چه‌ند که‌سێک نين که به ئاسانی بتوانرێت بيرکردنه‌وه و کاروکرده‌وه و رابووردوويان ده‌ستنيشان بکرێت و هه‌ڵوێستگيرييان به‌رامبه‌ر بکرێت. ئه‌م دوو له‌يه‌نه به هه‌موو شێوه‌يه‌ک ئاوێته‌ی گشت بواره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری کوردستان بوون و له ميلله‌ت بزووتنه‌وه‌ی کوردايه‌تی جياناکرێنه‌وه و به‌شێکی سه‌ره‌کی و پێکهێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاريخوازی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی کارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستانن. سه‌رباری هه‌موو ئه‌م راستييانه‌ش، ئێستا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌يی و جيهانی، له‌ته‌ک چه‌ندين ده‌وڵه‌ت وکۆمپانيا و پارت و داموده‌زگای فه‌رهه‌نگی و رۆشنبيری و هونه‌ريدا، خاوه‌نی تۆڕێکی گه‌وره و به‌ربڵاوی پێوه‌نديی ئابووری و سياسی و ديبلۆماسی و کۆمه‌ڵايه‌تی رۆشنبيری و هونه‌رين. هه‌ربۆيه له روانگه‌ی هه‌موو ئه‌م راستييانه‌وه، ناکرێت به يه‌ک چاو و يه‌کلايه‌نانه له‌م دوو لايه‌نه کوردی و کوردستانييه بڕوانرێت. له‌ناو ئه‌م لايه‌نه‌دا به هه‌زاران له که‌سانی باش و خراپ، رابووردوو باش و رابووردوو خراپ و شۆڕشگێڕ و ناشۆڕشگێڕ، دڵسۆز و ناذڵسۆز، له‌خۆبووردوو و خۆپه‌رست، به‌کورتييه‌كه‌ی له هه‌موو جۆر و بابه‌تێکی تێدا جێگا بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌س وای کردووه که تێڕوانين و هه‌ڵسه‌نگاندنی يه‌کلايه‌نه و گرده‌بڕ به‌سه‌ر هيچکامياندا جێبه‌جێ نه‌بێت. هه‌ربۆيه له رووی ويژدان و کوردايه‌تييه‌وه باشتره ئه‌گه‌ر باسی ئه‌م دوو لايه‌نه بکرێت و هه‌ڵوێستگيرييان له‌سه‌ر بکرێت، هه‌رده‌م پێويسته و ده‌بێت جياوازی بکرێت له‌گه‌ڵ باشه‌کان و خراپه‌کانی ناو هه‌ردووکياندا، باشتره به‌يه‌ک چاو و به‌گشتگيری سه‌يری پارتی و يه‌کێتی نه‌کرێت. ئه‌مه راستييه‌كه که نکوڵيی لێناکرێت. هه‌روه‌ها له‌ناو سه‌رکردايه‌تيی هه‌ر دوو لاشدا تێکه‌ڵه‌یه‌ک له باش و خراپ و رابووردوو پاک و خراپ هه‌ن، فيلدار و بێ فايل هه‌ن. به شێوه‌يه‌کی گشتی ئه‌مه راستی و جۆری پێکهاته‌ی پارتی و يه‌کێتييه. بێگومان له‌سه‌ر ئه‌م بنچينه گشتييه، هه‌ر که‌س و لايه‌نێک بيانه‌وێت هه‌ڵوێستگيری به‌رامبه‌ر پارتی و يه‌کێتی بکه‌ن، به‌بێ ره‌چاوکردنی ئه‌م راستييانه، ناتوانن بگه‌نه هيچ شکردنه‌وه ئه‌نجانگيرييه‌کی راست و ره‌وا و ريلايستانه. دوا وشه ئه‌مه‌یه که پارتی و يه‌کێتی به‌هۆی ململانێی سياسی و سه‌ربازی و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترين ژماره‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه، بوون به دوو له‌شکری تێکه‌ڵه‌ی گه‌وره له هه‌موو که‌س و کۆڕ و کۆمه‌ڵ و بابه‌تێک، که‌واته که باس له پارتی و يه‌کێتی بکرێت، ده‌بێت باس له دوو جۆره پارتی و دوو جۆره يه‌کێتی لێکجياواز بکرێت!
له ئێستا و له داهاتووشدا، ئه‌رک و فه‌رمانی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانيی پارتی و يه‌کێتی و هه‌موو لايه‌نه دڵسۆز و تێکۆشه‌ڕه‌کانی کوردايه‌تييه که له پێناوی ئه‌مڕۆ و ئاينده‌يه‌کی به‌خته‌وه‌رانه و سه‌روه‌رانه و مسۆگه‌رانه‌دا بۆ هه‌موو کورد و دانيشتوانی کوردستان بێ جياوازی، به‌رژه‌وه‌نديی باڵای کورد و کوردستان بخه‌نه سه‌روو هه‌موو شتێکی ديکه‌ی خۆيانه‌وه و رابووردووی يه‌کتر، له‌گه‌ڵ يه‌کتردا له‌بير بکه‌ن، که ئه‌مه‌ش هه‌ر ته‌نها به‌مه ده‌بێت که: (پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێکبن، ده‌بێت کورد و کوردستانيبن و پارتايه‌تی له‌پێناوی، کورد و کوردستان و کوردايه‌تيدا بکه‌ن).
به‌ختياری شه‌مه‌يی
30.09.2014
به‌روار: 01/10/2014
636 جار خوێندراوه‌ته‌وه
وتاری زیاتر ...
هه‌ردوكیان له ئاست له‌شكركێشی توركیا نوتقیان به‌ستراوه عیمادعهلی...
عیماد عەلی
بۆ يەكەم جار.. موقاومەتی ئێران و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێڵی هاوبەش!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
لووتکەی ناداد پەروەری ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مالكی یان عه‌بادی بۆ كورد باشتره ؟...
عیماد عەلی
دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك با گۆران و یه‌كێتی یه‌كبگرنه‌وه...
عیماد عەلی
پاڵەوان و کەسایەتییەکان لە چیرۆکی منداڵان...
ڕەزا شوان
ئەو ديوارەی بەمزووانە دێتە رووخان!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
چۆن خۆت له خهیأڵپڵاوی بیرێك رزگار ده‌كه‌یت؟...
عیماد عەلی
نەخۆشی دەسەڵات...
ڕەزا شوان
دوو تابلۆی قەشەنگ..؟! ...
ئازاد حەمدی
سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان.. ...
ڕەزا شوان
ئه‌و كتێبه‌م لۆ چاپ نه‌كرا...
یوسف مەنتک
ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
شه‌كاوه بێت ئاڵای سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازیزم و فاشیزمدا ...
ئەحمەد ڕەجەب
کەشتی نوح .....
ئازاد حەمدی
1
2
3
4
5
...
ژماره‌ی بابه‌ت
ڤیدیۆ
ئاگری ڤاڵبۆری 2024 لە مالمۆ🇸🇪
مردوویەکی ئەفریقی بە پێوە دەنێژن
چوار مەلا یەک ژنیان هەبووە بە مسیار
ژنە قەرەجی ڕۆمانی کە لە چالاکیەکانی ناو بازاڕ دێنەوە 🤣
ستۆکهۆڵم ڕۆژی هەینی 2024.4.26 ژنێک بەخاچەوە قورئانی پیرۆزی س
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
سه‌ره‌کی
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:
159
کۆی سه‌ردان:
29286218