(پێگه‌كانی بوون به عێراقێكی دیموكراسی و ئالته‌رناتیڤه‌كان)
دکتۆر سالار باسیرە
(د. سالار باسیره / پسپۆر له بواری زانسته سیاسیه‌كان)
بۆ بوون به عێراقێكی دیموكراسی پێویسته سیسته‌مه‌كه چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌بێت: ده‌بێت عێراقێكی ده‌ستوری و هه‌روه‌ها كۆمه‌لگایه‌كی جێگیر بێت. سه‌باره‌ت به عێراقێكی كۆمه‌لگایی (هاولاتی بوون / ئینتیما بۆ ده‌وله‌ت و عێراقی بوون) ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه بكرێت ئه‌ویش هه‌بوونی (جیاوازی) یه له عێراقدا (جیاوازیه ئێتنیكی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان). به‌لام كۆمه‌لگایی بوون و دداننان به جیاوازیه‌كاندا له‌م ده‌وله‌ته‌دا جێگیر نیه‌و به‌ده‌ستنه‌هاتوه‌و پێنه‌گه‌یشتووه. ئه‌و جیاوازیه له ده‌ستوردا بوونی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی دیموكراسیه‌ت ته‌واو بكات به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێت به عێراقێكی دیموكراسی له‌سه‌ر لایه‌نه جیاوازه‌كان پێویسته ددان به‌ڕاستی چه‌سپاندنی ده‌ستورو چه‌سپاندنی كۆمه‌لگایی بوون و جیاوازیه‌كان بنێن و بیچه‌سپێنن ، شتێك كه وه‌ك پێویست نه‌كراوه. هه‌تا ئێسته شتێك نیه پێی بوترێ گه‌لی عێراق. ئه‌و لایه‌نه جیاوازانه له رێگای دامه‌زراوه هاوچه‌رخه‌كانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانج و خواسته‌كانیان ده‌ربڕن وه‌ك رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و حیزبه سیاسیه‌كان و دامه‌زراوه ده‌وله‌تی و حكومیه‌كانه‌وه... نه‌وه‌ك خێل و عه‌شیره‌ت و مه‌زهه‌ب.
( په‌رینه‌وه‌ی عێراق بۆ كۆمه‌لگایه‌كی مه‌ده‌نی دیموكراتی ئاسان نیه )
له‌عێراقدا هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست په‌رینه‌وه بۆ كۆمه‌لگایه‌كی مه‌ده‌نی دیموكراتی كارێكی ئاسان نیه به‌تایبه‌ت ئه‌و ولاتانه‌ی كه پێشینه‌ی دیموكراسییان نیه. به‌واتا گۆڕانی كۆمه‌لایه‌تی بۆ دیموكراسیه‌ت پڕۆسه‌یه‌كی قورسه. ته‌نها پێنج یه‌كی ئه‌و سه‌د ولاته‌ی كه له قۆناغی گواستنه‌وه بۆ دیموكراسی داده‌نران به ئاڕاسته‌یه‌كی دروستدا رۆیشتوون. زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ولاتانه یان بۆ هه‌مان ئاستی پێشووی سه‌ركوتكاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه یان وا ده‌رده‌كه‌وون كه له هه‌رێمێكی خۆله‌مێشیدا كه‌وتونه‌ته نێوان دیموكراسی و سه‌ركوتكاریه‌وه‌و چه‌قیوون و به خێرایی به هیچ لایه‌كدا ناكه‌وون. پڕۆسه‌ی بونیاتنانی دیموكراسیه‌ت و تازه‌گه‌ری و چاكسازی له كۆمه‌لگا خۆرهه‌لاتیه‌كاندا پڕۆسه‌یه‌كه له‌چینی سه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات نه‌ك له خواره‌وه. لێره‌دا پێویست بوون به بناغه‌یه‌كی فكریی هه‌یه كه له ئه‌قلانیه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت و پشت به عه‌لمانیه‌ت ببه‌ستێت به‌لام تائێسته ئه‌م بناغه فكریه ئه‌قلانیه له عێراق وه‌ك پێویست به‌رده‌ست نیه. هه‌ندێك مه‌رجی سیاسی بوونی هه‌یه له عێراقدا وه‌ك ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن ، ده‌ستورێك هاته ئاراوه ، فره‌یی حیزبه سیاسیه‌كان به‌رچاو ده‌كه‌ون ، به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌ییش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌یه. ئه‌مانه مه‌رجه سیاسیه‌كانن به‌لام ئایا ده‌توانرێت له عێراقدا بناغه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی بۆ دیموكراسیه‌ت بدۆزرێته‌وه؟ وه‌لامه‌كه‌ی نه‌خێر.
به‌لام هه‌تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانریت پشت به‌م مه‌رجه سیاسیانه ببه‌ستریت بۆ بونیاتنانی دیموكراسیه‌ت ، وه‌كو ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا رویدا. هه‌ندێك له‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕوبه‌ڕووی دیموكراسی ده‌بنه‌وه ئه‌وه‌یه دیموكراسی به‌رقه‌رار نابێت ئه‌گه‌ر خه‌لك باوه‌ڕی پێ نه‌بێت به‌لام به ته‌نهاش باوه‌ڕبوون به شه‌رعیه‌تی دیموكراسی به‌س نیه بۆ مسۆگه‌ر كردنی دیموكراسی پایه‌وپته‌و. دیموكراسی له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراوه‌كان پته‌و ده‌بێت (ده‌ستوره‌كان ، سیسته‌می هه‌لبژاردن ، پارته سیاسیه‌كان و هاوشێوه‌كانیان) هه‌روه‌ها دروستبوونی پێكهاته‌ی كۆمه‌لایه‌تی خۆڕسك (گروپه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی ، میدیای سه‌ربه‌خۆ ، گروپه‌كانی مافه مه‌ده‌نیه‌كان ، مافی مرۆڤ ، ئازادی تاك وه‌ك یه‌كێك له خه‌سله‌ته‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی) كه له ده‌ره‌وه‌ی كایه‌ی كۆنترۆلی ده‌وله‌تدا هه‌ن و ئه‌ركی كارلێككردنی ده‌وله‌ت و تاكه‌كان ده‌بینن. دواجار مه‌رجێكی تر كه ئاستیكی قولی هه‌یه هه‌ندێك دیارده ده‌گرێته‌وه له‌وانه‌ش پێكهاته‌ی خێزانیی وه‌ك كۆله‌كه‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌لگا ، ئاین ، بنه‌ما مۆرالیه‌كان ، هوشیاری ئێتنیكی ، هاولاتیبوون و هه‌ندێك دابونه‌ریتی مێژویی تایبه‌ت. به‌مه‌ش ناوه‌ندی كه‌لتوری سیاسیی و دیموكراسی ته‌واویش به‌رقه‌رار نابێت ئه‌گه‌ر له‌ناو كه‌لتوری سیاسی‌دا ڕه‌گی دانه‌كوتابێت. لێره‌دا ده‌كرێ بگه‌مه ئه‌و تێڕوانینه‌ی گۆڕانكاری له‌م جۆره كۆمه‌لگایانه‌دا زۆر هێواشه‌و به‌دیهاتنی ئاسان نیه. گۆرینی دامه‌زراوه‌كان زۆر له گۆرینی كه‌لتوور ئاسانتره.
( كورد هه‌ست به عێراقی بوونی خۆی ناكات )
كورد له عێراق هه‌ست به عێراقی بوونی خۆی ناكات به‌لكو خۆی به به‌شێك له گه‌لی كورد ده‌بینێت كه ولاته‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه كۆلۆنیالیسته‌كانه‌وه دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی دژ به‌خواستی ئه‌م دابه‌ش و كۆلۆنیزه كراوه‌و به زۆر لكێندراوه به ده‌وله‌تی تازه دروستكراوی عێراقه‌وه. ئه‌م هه‌لوێسته‌ی كورد له عێراق هۆكارو ده‌رئه‌نجامی خۆی هه‌یه. له 90 سالی ڕابوردودا ، له‌و كاته‌وه‌ی ده‌وله‌تی عێراق دروستكراوه ڕژێمه یه‌كبه‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق كوردیان له‌م ده‌وله‌ته ده‌ستكرده‌دا هه‌میشه وه‌ك مرۆڤی پله دوو مامه‌له كردوه كه له پڕۆسه سیاسیه‌كاندا په‌راوێز خراوه. ڕوبه‌ڕوی ده‌ربه‌ده‌ری و له‌ناوبردن و جینۆساید‌كردن كراوه. ئه‌م سیاسه‌ته بوه هۆی ئه‌وه‌ی كورد كه به‌پێی ئاماره گشتیه‌كان %20ی دانیشتوانی عێراق پێكدێنێت نه‌بێته خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی عێراقی وه نه له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌م ناسنامه‌یه‌ی قبول بووه. ئه‌م ڕاستیه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه دیموكراسیه‌ت و سه‌قامگیری و ئاسایشی نیشتیمانی بێ به‌رقه‌رار بوونی به كۆمه‌لگایی بوون و پێكه‌وه ژیانی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی
نه‌ته‌وه‌و ئێتنیكه‌كان و بێ ددان پێدانان به جیاوازیه‌كان و مافه‌كانیان مه‌حاله‌و كۆمه‌لگایه‌كی ناجێگیر ده‌بێت. عه‌ره‌به ناسیۆنالیسته‌كان و هه‌روه‌ها لایه‌نه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان به ئه‌قلیه‌تی ده‌سه‌لاتی مه‌ركه‌زیه‌ت و ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی بیرده‌كه‌نه‌وه‌و ڕه‌فتار ده‌كه‌ن. ده‌سه‌لاتدارانی عێراق به سونه‌و شێعه‌شه‌وه به ئه‌قلی مه‌ركه‌زییه‌ت و خۆسه‌پاندن بیرده‌كه‌نه‌وه. كه‌مایه‌تیه‌كی سوننه له سه‌رده‌می ده‌وله‌تی به‌عسیشدا پیاده‌ی دیكتاتۆریه‌تی كه‌مینه‌یه‌كی ده‌كرد به‌سه‌ر زۆرینه‌دا. ئێسته زۆرێك له لایه‌نه شێعه‌كان ده‌یانه‌وێ پیاده‌ی دیكتاتۆریه‌تی زۆرینه بكه‌ن به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا. ڕوانینه دیموكراسیه‌ت وه‌ك زۆرینه‌و كه‌مینه دیدێكی هه‌له‌یه ئه‌گه‌ر عێراق به‌نمونه بهێنمه‌وه. ململانێ به شێوه نادیموكراتیه‌كه‌ی تا ئێستا له عێراقدا هه‌ر به‌رده‌وامه. كه‌لتوری به‌عسی كه له‌سه‌ر سرینه‌وه‌و ڕه‌د كردنه‌وه‌ی ئه‌وی دی دامه‌زرابوو هه‌ر هێشتا كه‌لتورێكی زیندووه.
( ده‌وله‌ت و كۆمه‌لگا عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان )
ئه‌وه‌ی له نێوان كۆمه‌لگای عێراقی و ده‌وله‌تدا ده‌گوزه‌رێت له ده‌وله‌ته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كانی كه‌شدا به‌دی ده‌كرێ و هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند فاكته‌رێك ده‌گه‌رێنمه‌وه:
1) نامۆبوونی سیاسه‌ت له‌م جۆره كۆمه‌لگایانه‌و كه‌میی یان نه‌بوونی به‌شداریی سیاسی جه‌ماوه‌ر له پڕۆسه سیاسیه‌كاندا.
2) كه‌لتوری سیاسی سیسته‌مه رۆژهه‌لاتیه‌كان رێگرن له به‌شداریی ئازادانه‌ی جه‌ماوه‌ر.
3) چه‌وساندنه‌وه‌ی رێكخراوه سه‌ربه‌خۆكان له لایه‌ن سوپا‌و ده‌زگا موخابه‌رایه‌تیه‌كانه‌وه.
4) له‌ناوبردنی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی یه‌كێكه له فاكته‌ره بریارده‌ره‌كان بۆ مه‌به‌ستی ڕاگرتنی
سه‌قامگیریی ده‌سه‌لاتدارانی ده‌وله‌ت.
5) هه‌ولی نه‌هێشتنی ئۆپۆزیسۆن و ئه‌و رێكخراوانه‌ی سه‌ربه‌خۆن له فه‌رمانڕه‌واكان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی
توانای به‌شداریكردن و گوزارشت كردنیان له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیاندا. به شه‌خسه‌نه كردنی سیاسه‌ت
و ده‌وله‌ت ، لێره‌دا به‌واتای به ده‌وله‌ت كردنی كۆمه‌لگا ده‌به‌خشێت.
( ئه‌زمونی سویسرا )
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك بده‌ینه باری ئاین و زمان له سویسرا ده‌بینین له 41% كاسۆلیك ، 40% ئێفێنجیلی (پرۆتێستانت) پێكهاتوه. دوو مه‌زهه‌بی جیاواز سه‌ر به یه‌ك ئاین كه مه‌سیحیه. 5.5% سه‌ر به مه‌زهه‌بی جیاواز ، 11% سه‌ر به‌هیچ ئاینێك نین. له سویسرا هه‌روه‌ك له زۆربه‌ی ولاتانی ڕۆژئاوا ، به پێچه‌وانه‌ی عێراق له نێوان ئاین و مه‌زهه‌به‌كان لێك تێگه‌یشتن هه‌یه‌و ئاین به ته‌قدیس نه‌كراوه جگه له‌وه هاولاتی سویسری هه‌ست به ناسنامه‌ی سویسری بوونی خۆی ده‌كات. له عێراق 60% شێعه، 35% سونه كه هه‌ردوو لایه‌ن موسلمانه ، 2% مه‌سیحی ، توركومان... به‌لام جه‌نگێكی خوێناوی ڕق و كینه هه‌یه له نێوان شێعه‌و سونه‌ی عه‌ره‌بیدا ئیتر هۆكاره‌كانی هه‌رچیه‌ك بن ، ئه‌م دیارده‌یه‌و بوونی فه‌ناتیزمی ئاینی و مه‌زهه‌بیی و ئه‌قلی تایه‌فی و نه‌بوونی هوشیاری بۆ دیموكراسیه‌ت رێگرن له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سه‌قامگیری و دیموكراسیه‌ت و لێكتێنه‌گه‌یشتن. دیارده‌یه‌كی رێگر له‌به‌رده‌م فكری لامه‌ركه‌زی و فیدرالیه‌تیشدا.
( ئالته‌رناتیڤه‌كان )
مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ل گه‌شه‌كردنی مێژووی ژیانیدا به‌كۆمه‌لێك له سیسته‌می سیاسی‌دا ڕۆیشتوه به‌لام كۆپی كردنی سیسته‌می سیاسی ولاتێك بۆ یه‌كێكی تر ده‌قاوده‌ق نه‌گونجاوه‌و پێویسته له‌گه‌ل بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری و كه‌لتوری و سایكۆلۆجی ئه‌و ولاته خۆیدا گونجاوبێت و گه‌شه بكات. هه‌تا ئێسته هیچ سیسته‌مێكی سیاسی له‌نێو ئه‌م ده‌وله‌تی عێراقی پلورالیستیه‌دا دروستنه‌بووه كه وه‌ك سیسته‌مێكی سیاسی گونجاو گوزارشت بكرێت.
له‌به‌ر ڕۆشنایی واقعی عێراق و قه‌یرانه مه‌زهه‌بی و تایه‌فی و ئێتنیكیه قوله‌كانی ئه‌م ده‌وله‌ته ده‌ستكرده ده‌گه‌مه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه دیموكراسیه‌ت و سه‌قامگیریی و دادپه‌روه‌ری له عێراقدا به‌ده‌ست نایه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات خاوه‌ن بناغه‌یه‌كی فكری نه‌بێت كه له ئه‌قلانیه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبێت و خۆی له فكر‌و ئه‌قلی مه‌ركه‌زیه‌ت به دوور نه‌گرێت. مه‌ركه‌زیه‌ت نه‌ك ته‌نها كۆی ئه‌قلی سیاسی و سیسته‌می سیاسی ده‌وله‌تی عێراقی ته‌نیوه به‌لكو له هه‌رێمی كوردستانیشدا هێشتا له ژیانی حوكمرانی و سیاسی و حیزبیشدا ئه‌قلیه‌ت و سیسته‌می مه‌ركه‌زی و كه‌لتوری مه‌ركه‌زی زاله. سیسته‌مه مه‌ركه‌زیه‌كان ناكرێ له‌گه‌ل دیموكراسیه‌تدا كۆك بن چونكه خاوه‌ن دوو جیهانبینی جیاوازن. ته‌نیا ده‌سه‌لاتی لامه‌ركه‌زی خه‌سله‌تی دیموكراسی پێوه دیاره. گونجاوترین ریگاش بۆ سیسته‌می لامه‌ركه‌زی له‌م جۆره كۆمه‌لگایانه‌دا بریتیه له فیدرالیزمێكی ڕاسته‌قینه جونكه فیدرالیه‌ت ده‌بیته هۆی دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ناوه‌ند. كورد له مێژووی ده‌وله‌تی عێراقداو له نێو هه‌موو گه‌لانی تری نێو عێراق گرفتاری سیاسه‌تی مه‌ركه‌زیه‌ت و ڕوبه‌ڕووی زیان بۆته‌وه. هه‌ربۆیه مه‌ركه‌زیه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نیه. فكری مه‌ركه‌زیه‌ت له عێراق به‌ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نوخبه‌یه‌كی دیاری ده‌سه‌لات بووه. له‌به‌ر ڕۆشنایی واقعی مێژووی سیاسی عێراق و پێكهاته كۆمه‌لایه‌تی و ئه‌تنیكی و مه‌زهه‌بیه‌كه‌یه‌وه ده‌گه‌مه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئه‌م ده‌وله‌ته هێشتا دووره له‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن سیسته‌مێكی سیاسی ئه‌قلانی و ناشبێته سویسرا چونكه ئه‌قل نایه‌وێت تێیدا كار بكات. نوسه‌ر له توێژینه‌وه‌یه‌كیدا باسی له هه‌شت ئالته‌رناتیڤی سیاسی كردوه بۆ عێراقی ئاینده به‌لام گرنگترین ده‌رئه‌نجام بریتیه له‌وه‌ی خواره‌وه:
( عێراق / سێ ده‌وله‌تی شێعه‌و سونه‌و كورد )
ئه‌گه‌ر شێعه‌و سونه مه‌زهه‌بی عه‌ره‌بیی عێراق له‌گه‌ل یه‌كتردا ته‌با بوونایه ئه‌وا ده‌كرا دوو ده‌وله‌تی كۆنفیدرالی كوردستان و ده‌وله‌تێكی عێراقی عه‌ره‌بی پێكبهاتایه به گرێدانی چه‌ندین بواری وه‌ك به‌رگری و كه‌لتوری و بازرگانی...تاد. ده‌كرێ به‌م رێگایه كێشه‌كانی نێوان كورد‌و ده‌سه‌لاتی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به دۆزی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌لام چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ عێراق بریتیه له‌وه‌ی ده‌وله‌تی ئێسته‌ی عێراق بكرێته سێ ده‌وله‌تی كوردی و عه‌ره‌بی شێعه‌و عه‌ره‌بی سوننه‌و ده‌شكرێ بكرێته سێ ده‌وله‌تی كۆنفیدرالی (سه‌باره‌ت به ده‌وله‌تی كوردی له باشوری كوردستان ئه‌م باسه قسه زۆر هه‌لده‌گرێ بۆنمونه مه‌سه‌له‌ی كۆده‌نگی و ستراتیژی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی). به‌لام لێره‌دا ده‌وله‌ته سوننه‌كه كێشه‌ی ئابوری ده‌بێت به به‌راورد له‌گه‌ل ناوچه كوردی و شێعه نشینه‌كان چونكه سه‌رچاوه نه‌وتیه‌كان كه‌وتونه‌ته دوو ناوچه‌كه‌ی تره‌وه. لێره‌دا گرنگه كار بۆ رێكه‌وتنێكی نێوده‌وله‌تی بكرێت كه دوو ده‌وله‌ته‌كه‌ی تری كورد‌و شێعه بۆ مه‌ودایه‌كی پێویست هاوكاری ئه‌م ده‌وله‌ته سوننه نوێیه بكه‌ن هه‌تا دێته سه‌رپێی خۆی. ئه‌وه ڕاسته توركیا و ئێران به شوێن نفوز‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه ده‌بن له‌و ده‌وله‌ته نوێیانه‌دا به‌لام ئه‌وه‌ش به‌نده به ڕه‌فتارو فكر و سروشتی سیاسی ئه‌و ده‌وله‌ته نوێیانه خۆیانه‌وه. ڕاسته ئێران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌وله‌ته شێعه‌كه ده‌بێت به‌لام مه‌رج نیه ئه‌م ده‌وله‌ته شێعه‌یه ببێته بوكه‌ڵه‌یه‌كی ده‌ستی ئێران ، هه‌ردولا خاوه‌ن دوو ناسنامه‌ی ئێتنیكی تایبه‌ت به خۆیانن و جه‌نگی عێراق / ئێران ئه‌م بۆچونه‌ی سه‌لماند. هه‌ندێك له لایه‌نه شێعه‌كانی عێراق عێراقی و قه‌ومیش بیر ده‌كه‌نه‌وه.
مه‌رج نیه به دروستبوونی ئه‌م سێ ده‌وله‌ته گشت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن به‌لام بۆ ئه‌م پڕۆسه‌و قۆناغه مێژوییه سیاسیه كۆمه‌لایه‌تیه كێشه سیاسی و مه‌زهه‌بی و ئه‌تنیكیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌بنه‌وه. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بوترێت ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت سنورێكی جدی بۆ داعش دابنرێت و زێده ڕه‌وی نه‌كات. من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر باری ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی خه‌لكیی باش بكرێت، خزمه‌تگوزاری و ماف و یاسای ته‌ندروست به‌رقه‌رار بێت ئه‌وا ئه‌م لایه‌نه ئاینیه ده‌مارگیره تۆتالیتاریزمه نوێیانه وه‌ك داعش و هاوشێوه‌كانی چانسی گه‌شه كردنیان نه‌مێنێت. مه‌رجیش نیه ئه‌م سێ ده‌وله‌ته نوێیه ده‌وله‌تی دیموكرات بن به‌لام بۆ بوون به ده‌وله‌تی دیموكراسی ئه‌وه‌ش به‌نده به خه‌باتی چین و توێژه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی نێو ئه‌و ده‌وله‌ته خۆیه‌وه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رنج:
** كۆنفیدرالی بریتیه له یه‌كێتیه‌كی په‌یماننامه‌یی نێوان دوو ده‌وله‌ت یان زیاتر. له پێناوی چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هاوبه‌شدا بۆ ماوه‌یه‌ك كه ڕه‌نگه كاتی بێت ، داده‌مه‌زرێت. هه‌ر ده‌وله‌تێك له یه‌كێتیه‌كه‌دا پایته‌ختی سه‌ربه‌خۆی خۆی و ئالای تایبه‌ت بۆ خۆی ده‌بێت. هه‌ر ده‌وله‌تێك له‌وانه هه‌ر سێ ده‌سه‌لاته تایبه‌ت به خۆكه‌ی له‌سه‌ر ئاستی یه‌ك لایه‌نه ده‌بێت (په‌رله‌مان ، حكومه‌ت و دادوه‌ری). دراوی تایبه‌ت به خۆی ده‌بێت و ده‌شكرێ له‌سه‌ر یه‌كخستنی دراو رێكبكه‌ون. هه‌ر ده‌وله‌تێك له‌وانه مافی نوێنه‌رایه‌تی كردنی به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌كرێ له قۆناغێكی داهاتودا به حوكمی رێككه‌وتن و گونجان بگۆڕدرێ بۆ یه‌كێتیه‌كی فیدرالی.
** هه‌ندێك ناوچه هه‌ن له عێراقدا وه‌ك مێژوو ، یان جوگرافیا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناوچه‌كانی یه‌كێك له‌و دوو مه‌زهه‌به سونه ، یان شێعه به‌لام ئه‌مڕۆكه به‌هۆی چه‌ندین فاكته‌ره‌وه بوونه‌ته تێكه‌له‌یه‌ك له هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌كه بۆ نمونه به‌غدا ، هه‌ربۆیه پێویسته بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ش چاره‌سه‌ری گونجاو و دادپه‌روه‌رانه بدۆزرێته‌وه ، هه‌ر به‌م شێوه‌یه كه‌ركوك وه‌ك مێژوو كوردستانیه به‌لام له چه‌ند ئێتنیكێك پێكهاتوه. لێره‌دا لێكۆلینه‌وه له ده‌وله‌ت و سیسته‌مه سیاسیه فیدرالیه پلورالیسته‌كان به گرنگ ده‌بینم ، بۆ نمونه سویسرا.
به‌روار: 30/07/2014
545 جار خوێندراوه‌ته‌وه