وتاره‌كان
لەساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا
 پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح

لە بەرواری ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی بەناوی کوردستان لە یەکێک لە ویلایەتەکانی سەربە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کە قاهیرەی پایتەختی میسر بوو لە دایک بوو. لەو ساڵڕۆژەدا کە یادی  ١٢٠ ساڵەی لە ناوەندە میدیاییەکان و ڕێکخراوەکانی بواری ڕۆژنامەوانیدا یادی ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە ، تا ئێستاش دوای تێپەڕینی زیاد لە سەدەیەک بەسەر لە دایکبوونی پڕ سەروەری ڕۆژنامەگەری کوردییدا تێبینی و ڕەخنەی زۆر لەم بوارە دەگیرێت لە لایەن دەسڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە.هەربەهەمان شێوە  ڕۆژنامەنوسانیش  دەسەڵات  بە کەم تەرخەم وبە پێشلکاری یاسای ڕۆژنامەگەری تومەتبار دەکەن،هەرچەندە لە ماوەی تەمەنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 1992وەوە تاكو ئێستا پێنج یاسای لە بواری چاپەمەنی و رۆژنامەگەری دەركردووە كە بریتین لە:-
 یاسای چاپەمەنی هەرێمی كوردستانی عێراق _ ژمارە (10) ی ساڵی 1993 و یاسای سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانی عێراق _ ژمارە (4) ی ساڵی 1998 و یاسای بڵاو كردنەوە لە رۆژنامەی رەسمیدا (وەقایعی كوردستان )_ ژمارە (4)ی ساڵی 1999 و یاسای سندوقی خانەنشینی رۆژنامەوانی كوردستان –عێراق _ ژمارە (13)ی ساڵی 2001 و یاسای رۆژنامەگەری لە كوردستان _ژمارە (35) ی ساڵی  2007 ،بەڵام ھێشتا یاساکانی کاری ڕۆژنامەنوسی بەتایبەت  ژمارە (٣٥) ساڵی ٢٠٠٧ و یاسای مافی بەدەستھێنانی زانیاری ژمارە (١١) ساڵی ٢٠١٣، یاسای مافی خانەنیشینی ڕۆژنامەنووسان جێبەجێنەکراوە و کاری ڕۆژنامەنووسی نەک وەکو پیشە سەیر ناکرێت بەڵکوھێشتا تیرۆری ڕۆژنامەنووسان بەردەوامە و بکوژەکانیان دیاری نەکراون و بە سزای تاوانەکانیان نەگەیشتوون، خوێنی بە ناحەق ڕژاوی (عەبدولستار تاھیر شەریف، سۆران مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی، ویداد حوسێن) ونە و بکەرانیان مەعلوم نین، وەڵامێک بە خانەوادە و کەسووکاری چاوەڕوانی ئەم قەڵەمە ئازاد و ئازادانە نییە.ھێشتا ئاماری پێشێلکارییەکان مایەی نیگەرانییە و ساڵ بە ساڵ ڕێژەکانیان زۆرتر و زیاتر کەڵەکە دەبن و ڕێگری و ئاستەنگەکان تائێستاش ڕۆژانە بەردەوامیان هەیە.

ئەم ووتارە گوزارشت لە بۆچونی نووسەرەکەی دەكات

به‌روار:  25/04/2018
471   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

یەکەم کوردی ڕواندا گۆرانی بۆ کچان دەڵێ 🇰🇿

کەمپی پەنابەران لە ڕواندا 🇰🇿

ئەڵمانیا 27 پەنابەری کورد و ئێراقی دیپۆرت کردەوە

دایکایەتی و هەژاری 😡

سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   623
کۆی سه‌ردان:   29261885