بۆچی كچه جوانه‌كه پاره‌ی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه بێژه‌ر؟
عیماد عەلی
ده‌ڵێن رۆژێك كچێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی روخسار زۆرجوانی كوردی باشوری كوردستان ده‌چێته ته‌له‌فزیۆنێكی لای خۆمان‌و ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت ببمه راگه‌یه‌ناندنكارو بێژه‌رو به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی پێشكه‌ش بكه‌م. به‌رێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ش زۆر به‌جوانی‌و سه‌لیقه‌كه‌ی سه‌رسام ده‌بێت‌و ده‌ڵێت زۆرمان پێباشه به‌ڵام توانای مادیمان زۆر یارمه‌تیده‌ر نیه بۆ مه‌عاش‌و خه‌رجیاتی زۆری تۆ. ئه‌ویش بێوه‌ستان ده‌ڵێت بێ هیچ به‌رامبه‌رێك كارتان بۆ ده‌كه‌م‌و ئێمه وه‌ك خانه‌واده توانایه‌كی مادی باشمان هه‌یه‌و ده‌توانم به‌خێزانیی یارمه‌تیشتان بده‌ین. ئه‌وانیش رازیده‌بن، دوایی نایخه‌نه‌گه‌ر ئه‌وه بێگومان له‌به‌ر هۆكاری تر بووه. به‌ڵام لێی ده‌پرسن بۆچی خۆت به‌بێ به‌رامبه‌ر هیلاك ده‌كه‌یت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت به‌راشكاویی پێتان ئه‌لێم ده‌مه‌وێت به‌به‌رنامه‌كه ناوبانگ ده‌ربكه‌م بۆ خولی داهاتوی په‌رله‌مان خۆم هه‌ڵبژێرم بۆ په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌و به‌ڵینه‌شم وه‌رگرتووه‌و ئه‌و توانایه‌مان هه‌یه وه‌ك حزبه‌كه‌مان و خێزانه‌كه‌شم به‌ره‌هایی له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا ده‌ربچم.
ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ره‌فتاری حزبه‌كان و هه‌وڵه نابه‌جێكانیان له‌چۆنێتی دیاریكردنی كاندیده‌كانیان ده‌یكه‌ن، كه ته‌نهاو دور له‌هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی باڵا‌و دور مه‌ودای میلله‌ت، بۆ ده‌نگ به‌ده‌ستهێنان كردیان، سه‌ركه‌وتوبون تێیداو، ئه‌وكه‌سانه ده‌رچون كه پۆپۆلیستانه به‌هه‌ر رێگایه‌ك بوبێت خه‌ڵكیان خه‌ڵه‌تاندو سه‌رجه‌میان چاویان له‌یه‌كده‌كردو، ئا ئه‌مرۆش هه‌ر ئه‌م كرده‌وانه به‌رهه‌مدێنن په‌رله‌مانتاران ئه‌م یاسایه تێپه‌رێنێت‌و دوور له‌هه‌ر عورف‌و عاده‌تێكی ئه‌خلاقی و سیاسی و ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی په‌رله‌مانتارێكی ته‌مه‌ن گوڵئاسا بڵێت حه‌قی خۆمه خانه‌نشینی زه‌به‌لاح وه‌ربگرم‌و ده‌نگم به‌یاساكه داوه و، خه‌ڵكیتریش به‌چل تا په‌نجا ساڵ خزمه‌ت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌مه‌عاشه‌كه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێت” به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت بلێیت هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌م په‌رله‌مانتاره‌ی به‌راشكاویی قسه‌یخۆی كردووه، ئه‌گینا سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و مه‌رجانه كاندیدكراون، كه ته‌نها ده‌نگ بۆ حزبه‌كه‌یانبه‌ده‌ست بێنن و هه‌رچی ده‌كه‌ن دواتر هیچ كێشه‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌وان، بۆیه به‌رهه‌می عه‌قڵو ده‌ستیان له‌مه باشتر نابێت.
حزبه‌كانی كوردستان هیچ شتێك نه‌ما كه له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی میلله‌ت‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێت به‌كاری نه‌هێنن‌و داهێنانیان له‌مباره‌وه كرد. ئه‌وا ئه‌مرۆ ده‌ببێت ئه‌وه‌ی به‌فیڵی ئه‌وان هه‌ڵخه‌ڵه‌تابێت باجی ئه‌وه‌ش بدات، ئه‌گه‌ر په‌شیمانیش بێت، ده‌بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردن‌و دیاری كردنی كاندیك یان به‌سپی به‌شداریكردن، هه‌ڵه‌كانی پێشووی راستبكاته‌وه. بۆیه به‌ده‌موچاوو ناوبانگ‌و روخساری جوان‌و كه‌سی پۆپۆلیستی و بێرابردووی پاكوبێگه‌رد نه‌خه‌ڵه‌تێن، با ده‌یان یاسای وه‌ك ئه‌مه‌ی خانه‌نشینی خۆیان به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌دا تێنه‌په‌رێنن.
ئەم ووتارە گوزارشت لە بۆچونی نووسەرەکەی دەكات
به‌روار: 03/03/2018
560 جار خوێندراوه‌ته‌وه