وتاره‌كان
دووڕیان و بڕیار
 د.بورهان یاسین

لە دواین وتاریدا بە ناوی "دووڕیان و بڕیار: چەند سەنجێک لەسەر پێدراوە سیاسییەکانی باشووری کوردستان لە پۆست-شکستدا" بورهان یاسین تیشک دەخاتە سەر دوا پێشهاتەکانی دوای هەرەسەکەی ریفراندۆم. بابەتەکە سێ تەوەر لەخۆ دەگرێ: ١) هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان؛ ٢) مەسەلەی هاوپەیمانییەکان، بە تایبەتی ئەگەری هاوپەیمانی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی؛ وە ٣) دەرکەوتنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ. . . جگە لەوەش لە وتارەکەدا هەوڵ دەدات تیشک بخاتە سەر بەسەرهاتی باشووری کوردستان بە هۆی ریفراندۆمەوە وە بە تایبەتی پرسیاری ئەوەی ئایا ئەم حکومەتەی ئێستا لە هەولێر لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە چی و کامیان هەڵدەبژێرێت وە چی دەکات. لەم بارەیەوە بورهان یاسین لە بۆچوونێکی پێشوتریدا جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەم حکومەتەی ئێستای هەرێمی کوردستان ناتوانێ لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێ و لە پەیوەندییێکی سروشتیدا لەگەڵی بژێ: ١) ئەم حکومەتە ناتوانێ لەسەر بنچینەی شەفافیەت و چاودێری و وردبینی و لێپرسینەوە لە گەڵ حکومەتی عێراقدا رێکبکەوێ؛ ٢) ئەم حکومەتە ناتوانێ بەو ئاسانییە لەو وابەستەییە رزگاری بێت کە لەگەڵ تورکیا و کۆمپانیا نەوتییەکان تێیکەوتووە. لە لایەکی تریشەوە لەبەر کۆمەڵێک هۆ ناتوانێ بگەڕێتەوە دۆخی پێشووی لەو پەیوەندییەی کە هەیبوو لەگەڵ تورکیا و کۆمپانیا نەوتییەکان. . . نووسەر پێی وایە کە وەک دەرهاوێشتەی ئەم حاڵەتە، خەڵکی باشووری کوردستان لە ناو ئەم هاوکێشەیەدا (بەغدا لە لایەک وە تورکیا و کۆمپانیا نەوتییەکان) بە بارمتە گیراوە لەدەستی ئەم حکومەتەدا. . . ئەو پێی وایە کە چارەسەر ئەوەیە کە رۆژێک زووتر کۆتایی بەم دەسەڵاتە بێت.

 

فەرموون لینکی وتارەکە بە شێوازی پی دی ئێف لە ماڵپەڕی نووسەردا:
http://burhanyassin.com/Dwryan%20u%20biryar%202.pdf
ئەم ووتارە گوزارشت  لە بۆچونی  نووسەرەکەی دەكات

به‌روار:  13/01/2018
174   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت
کۆڕی ماتەمینی شەهیدانی دیموکرات لە کۆیە
بۆ دکتۆر سادق شەرەفکەندی.... شێرکۆ بێکەس
مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
دوو پەنابەر پەلاماری پۆلیسی ئەڵمانی دەدەن
هێرشەکانی 11 ی سێپتەمەبەری 2011
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   101
کۆی سه‌ردان:   17202935