توركیا ده‌یه‌وێت كورد بخاته زه‌لكاوه‌كه‌ی خۆیه‌وه
عیماد عەلی
هه‌واڵ‌ه‌كان وا پیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌و گفتوگۆیه‌ی تا ئێستاش له نێوان عیراق و توركیا به‌سه‌رپه‌لاشتی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت توركیا له رێگه‌ی لۆجیستی و هێزی ئاسمانیه به‌شداری شه‌ری رزگاركردنی موسڵ بكات و، هه‌ره‌شه‌كه‌ی ئه‌مرۆی توركیا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رێگه‌ی پێنه‌ده‌ن وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی به‌عشیقه ده‌كات، نیشانه‌ی به‌كارهێنانی كارته له به‌رامبه‌ر عیراقدا له‌و گفتوگۆیانه .
ئه‌وه‌ی تازه بێت ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌وه كردووه، كه عه‌بادی و ئه‌ردۆگان زۆر به نهێنی و پیرۆزكردنی ئه‌مریكا له‌سه‌ر دژایه‌تی په‌كه‌كه قسه‌یان كردووه و رێكه‌وتنێكی مه‌بده‌ئیان كردووه( ئه‌مه ئه‌گه‌ر ته‌كتیكی عه‌بادی نه‌بێت بۆ برینه‌وه‌ی وڕكَی توركیا بۆ به‌شداری له‌شه‌ره‌كه) و به پێیه له پاش رزگاركردنی موسڵ، عه‌بادی به یارمه‌تی پارتی هاوكاری توركیا بدات بۆ فشاری گه‌وره خستنه سه‌ر په‌كه‌كه (له‌م باره‌وه تا ئێستا پرسیان به ئێران نه‌كردووه، له‌مه‌شدا عیراق بێ تیشكی سه‌وزی ئێران مه‌حاڵه ئه‌و هه‌نگاوانه بنێت) .
له لایه‌كی تره‌وه توركیا هه‌ستی به‌وه كردوه كه هیچ ئاواتێكی به به‌شداریكردنی له شه‌ری ره‌ققه نه‌ماوه و ئه‌مریكا یه‌كلایی بۆته‌وه كه كورد له پێشتره بۆ به‌شداری له‌و شه‌ره نه‌ك هێزی توركیا، له لایه‌كی تره‌وه سوریا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش تا راده‌یه‌ك نیگه‌رانن له پێشكه‌وتنی توركیا له به‌ره‌ی حه‌له‌ب، پاش ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ماهه‌نگیه‌كی عه‌سكری و سیاسی له نێوان توركیا و روسیا له‌و باره‌وه بێ ئاگاداری سوریا و ئه‌مریكا هه‌بووه .
ئێستا خاڵی لاواز و ته‌نكی به‌ره‌كانی شه‌ری داعش هه‌بوبێت بۆ ئه‌وه‌ی توركیا بتوانێت وه‌ك ده‌رچه‌یه‌ك به‌كاری بینێت بۆ خۆقورتانه نێو وه‌زعه‌كه‌وه، لایه‌نی كوردی و به تیابه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانه له لایه‌كه‌وه و، له لایه‌كی تریشه‌وه بۆ عه‌بلدیش مه‌یسه‌ر ده‌بێت به به‌كارهێنانی كورد له یارمه‌تیدانی توركیا له‌و باره‌وه رازیبێت و به قازانجی خۆی بزانێت و هیچی له‌سه‌ر نه‌كه‌وێت، چ له لای ئێران یان له نێخۆی عیراق و له ململانێی خۆی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تردا . بۆیه ئێستا هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه كه بارزانی وه‌ك پردێكی په‌رینه‌وه بۆ چارسه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئه‌ردوگان و عه‌بادی به‌كاربێت و، توركیاش ئه‌مه به‌هه‌ل ده‌زانێت كه ئاماده‌باشی بۆ بارودۆخی پاش رزگاركردنی موسل بكات و له‌و كاته‌دا بتوانێت به یارمه‌تی هاوكارانی گورزێك له په‌كه‌كه و هاوپه‌یمانه‌كانی بدات . به‌م پێیه‌ش بێت توركیا و عه‌بادیش له جیاتی خۆیان، كورد و به تایبه‌تی پارتی ده‌خه‌نه ئه‌و زه‌لكاوه‌ی كه‌تا ئێستا توركیا به خۆی تێیكه‌ووتوه و عه‌بادی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت خۆی لێ بپارێزێت و، توركیا له هه‌وڵه هه‌مه‌لایه‌نه‌كاندایه بۆ ئه‌وه‌یبه هه‌ر شێوه‌یه‌كی بیچت لێی ده‌رچێت و، ئه‌ڵته‌رناتیڤی خۆی كورد و بارزانیه كه به ئاسانی تێیبكه‌ون .
پرسیاره‌كه ئه‌ه‌وه‌یه، ئایا توركیغ سه‌ركه‌وتو ده‌بێت یان هێزه‌كانی تر و، به تایبه‌تی ئێران بواری ئه‌وه ناده‌ن توركیا له‌وان دستیدرێژتر بێت و به‌سه‌ر ناوچه‌كه زاڵ بێت و، ئه‌ویش له‌دووره‌وه ته‌ماشای مه‌یدانه‌كه بكات . بۆیه زۆرێك له چاودێران ته‌نانه‌ت جموجوڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی عه‌بادیش به ته‌كه‌تیك ده‌زانن و وای ده‌بینن، كه مه‌حاڵه عه‌بادی بێ ئێران هه‌نگاوی وا بنێت كه له به‌رژوه‌ندی و ستراتیجیه‌تی ئێران بدات . بۆیه توركیا له هه‌لێك و جوڵه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی قۆناغه‌كه‌ی هاتنه ژوره‌وه‌ی بۆ سوریا و دروستكردنی زۆنی ئارام ده‌گه‌رێت و، ده‌یه‌وێت به هاوكاری روسیا ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت له‌م ته‌كتیكه‌ی سه‌ركه‌وتو بێت . بۆیه هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا بۆ جموجوڵه‌كانی توركیا و روسیا و ئێرانیش بۆ كارێكی كاتی توركیا بێت، له‌وانه‌یه رێی تێبچێت بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام وا ئاسان نیه لایه‌نه‌كانی هاوكێشه‌كه به تایبه‌تی لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كان له ئه‌مریكا و روسیا و ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانیان و پاشكۆ بچوكه‌كانیش به‌وه نه‌زانن كه توركیای خاوه‌ن خه‌ونی زه‌وتكردنی موسڵ و ته‌ماحه‌كانی له ولایه‌تی موسڵ و باكوری سوریاش ئه‌وه‌نده خاوه‌ن په‌یمان و قسه‌ی خۆی بێت وا به‌ئاسانی ده‌ستی له‌و شوێنانه‌كیربكات و له دواجاردا پاشه‌كشه بكات . بۆیه حساباتی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌خوێنرێنه‌وه و كه‌س به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ناداته ده‌ست توركیاوه و یاری به ستراتیجیه‌ت و دوارۆژی خۆی بكات و خۆی توشی هه‌نگاوی نادیار بكات .
لێره‌وه ده‌بێت باش بزانین، له‌م وه‌زعه ناله‌باره‌ی نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان و نه‌بونی هاوكاری و هاوپه‌یمانی به‌تینی نێوان لایه‌نه كوردستانیه‌كان، كورد به خۆی؛ كه به تایبه‌تی بارزانی له ساحه‌كه‌دا ده‌جوڵێته‌وه، به‌ڵام له‌وه‌دا ناتوانێت هاوسه‌نگی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا راگرێت كه خاڵێكی سه‌ره‌كی راسته‌رێی رۆیشتنی كورده له‌م كاتانه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زعی سیاسی و ئابوری كوردستان وا فه‌رز ده‌كات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌بێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه هێلكه‌كانی له سه‌به‌ته‌كه‌ی توركیایه‌و ناتوانێت بێ ئه‌و هه‌نگاوێك بجوڵێته‌وه، بۆیه هه‌ردوولایانواته عه‌بادی و ئه‌ردوگان ده‌توانن مه‌رجه‌كانیان له‌سه‌ر بارزانی فه‌رز بكه‌ن و دواتریش به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیه‌جیه‌تی ئه‌وان وا بكات مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كورد دا بكه‌ن ده‌ستی له بنی هه‌مبانه‌كه‌وه بێ هیچ ده‌ستكه‌وتێك ده‌ربچێت و ته‌نها زه‌لكاوه‌كه‌ی به‌ركه‌وێت . ئه‌گه‌ر زۆر گه‌شبین بین، ده‌كرێت بڵێین له دواده‌رچه‌دا كورد ته‌نها له گۆشه‌ی پابه‌ندبون به ده‌ستوری عێراق، كه له‌وێشدا هه‌ڵوێستی ناوه‌ندی زاڵ ده‌بێت و فدیراڵیه‌تێكی كرچ‌و كاڵ و پابه‌ند به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی پێكهاته‌ی شیعه خۆی فه‌رزبكات و، له‌وێشدا هه‌راوزه‌نای سه‌ره‌به‌خۆیی ئێكسپایه‌ر ده‌بێت و ده‌چێته نێو بازنه‌ی بابه‌ته له‌بیرچوه‌كانی مێژووه‌وه .
به‌روار: 28/10/2016
514 جار خوێندراوه‌ته‌وه