وتاره‌كان
کەرکوک، دێتە دەنگ کامیل ژیر
 کامیل ژیر

ئەمڕۆ بە ژمارە، هەشتاو نۆ ساڵە
هەنگوینی شانە، لە دەمما تاڵە
گڕو ئاگرێ بەربۆتە جەستم 
هەمیشە خەستەم
بوم بە کورەی جۆش
بۆخۆم بێ بۆن و بۆ نەیار بۆنخۆش
تیشکی ئاگرم ئەبەخشم بە دور
کەچی لەلای خۆم،رۆژ،شەوی دەیجور
نەدارو بێ بەش
لەکنخۆم کارگەو کانی زێڕی رەش
چەندین پزیشکم وەبەرهێناوە
بۆ من بەبێ سوت
لەڕو لاوازو پشتم چەماوە
وەکو سڵقی روت
ئێستا پزیشکێ لە ئەمریکاوە
ئەڵێ: چاوەکەم دنیا گۆڕاوە
من چارەسازم
من بەردەبازم
ئەتکەم بە هەرێم، شاری رازاوە
ئەتدەم بە دەستی زریان و باوە
بێ ئیستۆپ و رۆت
خۆت و بەختی خۆت
یا رانکوچۆغە ئەکرێ بەبەرتا
یا چەفتەوعەگاڵ لەتەوقی سەرتا!!
        ------------
به‌روار:  28/06/2016
527   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

یەکەم کوردی ڕواندا گۆرانی بۆ کچان دەڵێ 🇰🇿

کەمپی پەنابەران لە ڕواندا 🇰🇿

ئەڵمانیا 27 پەنابەری کورد و ئێراقی دیپۆرت کردەوە

دایکایەتی و هەژاری 😡

سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   473
کۆی سه‌ردان:   29261140