ئایا دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران قازانجی بۆ پرسی كورد هه‌بوو ؟
عیماد عەلی
با وا دانێین سبه‌ی دوو سبه‌ی گۆران و یه‌كێتی یه‌كده‌گرن و، وه‌ك یه‌ك رێكخراوی سیاسی له‌گه‌ڵ واقعی نوێی كوردستاندا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن په‌یره‌وی بۆچونی خۆیان ده‌كه‌ن . پرسیاره‌كه له‌وێدا دروست بووه و، به تایبه‌تی رۆشنبیران له‌م چه‌ند رۆژه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌یه؛ ئایا ده‌مه‌زراندنی گۆران زه‌روره‌ت بوو، یان قازانجی چی بوو، له‌وه‌ش تۆختر قسه ده‌كرێت، له روانگه‌ی ته‌سكبینیه‌وه، رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به گه‌رانه‌وه بۆ خاڵی سفر باس ده‌كرێت .
جارێك له رووی زانستیه‌وه وه‌ریگرین، هیچ رێره‌وێك گه‌ر به‌ئاراسته‌ی راست بروات بێت یان هه‌ڵه ناگه‌رێته‌وه شوێنی سفری خۆی، جا به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتیش ئه‌و حزبه به هه‌مان ناوه‌خن و روكه‌ش دروست نابێته‌وه كه پێش دامه‌زراندنی گۆران هه‌بوو ، ئه‌و پێكهاته فكری و سیاسی و رێبازه‌ش به‌هه‌مان ریتم ناگه‌رێته‌وه، من وه‌ك رای خۆم به شێوه‌یه‌ك ده‌یبینم كه باشتر له جاران و له رووی سڵ كردن له رایگشتی و بۆچونی خه‌ڵك و هه‌ژمونی به‌رامبه‌ر، زیاتر حساباتی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه مه‌حاڵه بگه‌رێنه‌وه هه‌مان شێوه‌ی كاری رێكخستن و خۆبه‌ستنه‌وه به باره‌گا و پشتگوێخستنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك، به تایبه‌تی له به‌رامبه‌ردا ركابه‌رێكی ناته‌ندروست كاری خۆی به‌سه‌رخه‌ڵكدا فه‌رز ده‌كات و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت جا به‌زۆر و سته‌م بێت یان به ته‌رهیب و ته‌رغیب له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی كاروبای ده‌سه‌ڵات بۆ دوو ده‌یه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك ریتم به‌رده‌وامه و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له دوا خه‌مه‌كانیه‌تی .
بۆیه، ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ ئه‌سڵی مه‌به‌سه‌تمان، ده‌ڵێین؛ دامه‌زراندنی گۆران قازانج گه‌لێكی بۆ پرسی كوردستان هه‌بوو ئه‌گه‌ر له بنه‌ره‌تیشدا له‌وانه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دانه‌مزرابێت و هۆكاری بچوك پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی هه‌نگاوی یه‌كه‌می دامه‌زراندنی بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كورده حه‌یاته‌كه‌ی خۆمان هه‌میشه زاتیه‌ت زاڵ بوبێت به‌سه‌ریدا، با بزانین چۆن:
1-به دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئاوی مه‌نگی په‌نگخواردوی كارلێكه‌كانی سیاسه‌تی حزبه سه‌ره‌كیه‌كان شڵه‌قاو ركابه‌ری دووانه‌ی گۆری بۆ فره‌یی و، له‌وبه‌ینه‌دا بواری بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كانی ره‌خنه‌ی ئاشكرا و نیشاندانی رێگه چه‌وته‌كانی ده‌سه‌ڵات كه وه‌ك بت سه‌یر ده‌كران كرایه‌وه .
2- هه‌ر حزبه‌و لای خۆیه‌وه راده‌ی جه‌ماوه‌رێتی و رێژه‌ی خۆی زانی و خه‌ڵكی نارازی به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك بێت یان به پشت به‌ستن به بیروباوه‌ر و قه‌ناعه‌تی فكری( كه ئه‌مه زۆر كه‌مه) رێگه‌ی خۆی هه‌ڵبژارد و رێژه‌ی خه‌ڵه‌كه بێ لایه‌نه‌كه بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وت .
3- بوارێكی ره‌خساند بۆ خه‌ڵكانێك له‌وانه‌ش زۆرێك له رۆشنبیران، كه له مه‌یدانه‌كه‌دا په‌رشو بڵاوبوون، له گۆرانكاریه تازه‌كه‌دا و له‌و ناوه‌دا پێگه‌یه‌كی نزیك له خۆیان دۆزیه‌وه .
4- بواری بۆ هه‌ندێك له نه‌وه‌ی نوێ له‌ره‌وتی سیاسیی كوردستاندا ره‌خساند هه‌رچه‌ند به رێژه‌یه‌كی كه‌م بێت به‌شداری سه‌ركردایه‌تی كردنی حزبه سیاسیه‌كان بكه‌ن كه قۆرخ كرابون .
5- ئه‌و هه‌ل و بواره‌ی كه‌مكرده‌وه، كه بۆ فكر و حزب و لایه‌نه رادیكاڵه فه‌نده‌میتاڵه‌كان ره‌خسابوو، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرێك له گه‌نجان له خشته‌به‌رن و، له رێزی بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا خۆیان بینیوه و له ركابه‌ری و ململانێدا خۆیان تێر كرد، ئه‌گینا ده‌كرا بۆكاری نامۆ ئیستغلال بكرابانایه .
6- هه‌وڵی گۆرینی جۆری كێبركێی سیاسی درا و تا راده‌یه‌ك لایه‌نی خودپارێزی رووبه‌رووی ئه‌مری واقیع كرده‌وه، كه هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆچون و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆی له‌به‌رچاوبگرێت .
ئه‌مه و چه‌ندین قازانجی بچوك له سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه هه‌بوو، كه له كات و ئان وساتی خۆیدا بوو بێ ئه‌وه‌ی تێبینیی بكه‌ین، به‌ڵام سه‌لبیاته‌كانی هه‌رچه‌ند كه‌م بوون به‌ده‌ركه‌وتن و زوو ئاشكرا بوون، زه‌قترینیان؛ خۆهه‌ڵواسینی هه‌لپه‌رستان به‌م رێكخراوه بێ گوێدانه هیچ بیر و فكر و مه‌بده‌ئێك له پێناو ئامانجی تاكه‌كه‌سی خۆیان، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك زه‌ره بۆچونێكی گشتیان هه‌بێت و ته‌نانه‌ت بزوتنه‌وه‌كه‌یان بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی به‌كارهێناو هه‌ندێك جار توشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌شیان كرد به ره‌فتار و قسه و لێدوانی نابه‌جێ و له به‌رامبه‌ردا له نێو یه‌كێتیش زۆرێك ئه‌و ناكۆكیه‌یان به‌هه‌لزانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌رامی خۆیان له خۆبردنه پێشه‌وه دا .
به‌ڵام ده‌كرێت ئێستا بپرسین به‌م رێككه‌وتنه و تا راده‌ی یه‌كگرتنی یه‌كێتی و گۆران قازانجه‌كه‌ی له كوێدایه؟ ئه‌مه ده‌بێت په‌یوه‌ست به واقعی ئه‌مرۆ و ئه‌و گۆرانكاریه‌كانه و پێویستیه‌كانی ململانێ سیاسیه‌كه‌ی كوردستان، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆی بكرێت، نه‌ك به پستبه‌ستن به‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بوون له یه‌كێتی جیابوونه‌وه و ئێستا ده‌گه‌رێنه‌وه، نه‌خێر .
جارێك یه‌كێتی له‌م وه‌زعه‌دا ئه‌و یه‌كێتیه نیه كه له كاتی جیابونه‌وه‌ی گۆران‌دا بوو، لێره‌دا نامه‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌م، بۆ كادرانی خۆیان جێده‌هێڵم و له‌هه‌مان كاتدا گۆرانیش وه‌ك سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی خۆی نیه و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش بۆ كادرانی گۆران جێده‌هێلم هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن . به‌ڵام لێره‌دا قازانجه‌كانی ریككه‌وتن و ته‌نانه‌ت یه‌كگرتنی یه‌كێتی و گۆران‌دا ده‌شێت ده‌ربخه‌م، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار، كه ئه‌مانه‌ن:
1-وه‌زعی ئێستای كوردستان له حاڵه‌تێكدایه كه پێویست ده‌كات له‌مپه‌رێك له به‌رده‌م نیاز و بۆچونی تاكره‌وی بگیرێت و تاوه‌كو به‌ده‌میه‌وه ماوه به‌ربه‌ستێك له‌به‌رامبه‌ر دیكاتۆریه‌ت و بیری نابه‌جێی دواكه‌وتویی سیاسی دابنرێت، به‌هه‌ر یه‌ك له‌مانه به جیا ناكرێت .
2- وه‌زعی سیاسی گۆران و یه‌كێتی گه‌یشتۆته بارێك كه به له‌یه‌ك دوورییان قازانج بێـت بۆ كزبونی توانا و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ره‌وتی سیاسی كوردستان، ئه‌مه‌ش له قازانجی لایه‌نی سێیه‌می موحافزكاره .
3- پێكه‌وه‌ییان پاڵنه‌رێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی توانا و قورساییان له‌پێناو گوتنی وشه‌ی نا بۆ كاری ستراتیجی نابه‌جێ، كه لایه‌نی سێیه‌م بێ گوێدانه هیچ زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك ده‌یه‌وێت موزایه‌ده‌ی پێوه بكات و سه‌ركێشیه‌كه‌ی له‌سه‌ر حسابی گه‌ل بكه‌وێته‌وه .
4- بواری خودی بابه‌تی ره‌خسیاوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كی گونجاو و ته‌با له نێو هه‌ردو حزب گۆران و یه‌كێتی به یه‌كگرتوویی دروست بێت، كه له ئاست پێویستیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بێت، بۆ ململانێی دروست له‌گه‌ڵ لایه‌نی موحافزكاری دووه‌مدا .
5- به یه‌كگرتنی یه‌كێتی و گۆران له‌م كاته‌دا، پاش ئه‌و ململانێیه سه‌خته له‌سه‌ر ئه‌رزی، واقیع خۆگونجاندنێك و عه‌قڵانیه‌تیه‌ك له مامه‌ڵه‌ی كادرانیان دروست ده‌كات بۆ روانین بۆ شتی له‌وه گه‌وره‌تر و ره‌فتاری به‌رامبه‌ر و ، له‌وانه‌یه كادرێك و سه‌ركرده‌یه‌ك بۆ شتی زاتی رووی نارازی ده‌ربخات، به‌ڵام لافاوی هه‌نگاوه راستیه‌كان پوش وپه‌ڵاش وه‌لاده‌خات و و، ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌كه و سیاسه‌ته‌كان به جوانی بكرێن و بگه‌ن، بێ هیچ هه‌وڵێك ره‌وته‌كه مه‌ساری خۆی ده‌گرێت و لادانه‌كانیش راستده‌كرێنه‌وه و هه‌ر بیرێكی شاز نوقم ده‌بێت و رێگه له ئامرازه لاره‌كان ده‌برێت .
6- گرنگترین پاڵنه‌ر بۆ ته‌نانه‌ت یه‌كگرتنی یه‌كێتی و گۆران خۆ ژیانه‌وه‌یه و كه‌وتنه سه‌ر رێگه‌یه‌كی راستی واقعیه بۆ رۆژگاری ئه‌مرۆ، كه رای گشتی و گوشاره‌ی كۆی بیری خه‌ڵك پێویستی پێده‌كات له‌م ئان و ساته‌دا .
7- ئه‌وه‌ی راشكاو بێت و باس بكرێت، كه تۆ به ته‌نها هیچت پێنه‌كرێت له هه‌نگاوی ستراتیجی راست یان كه‌مت پێ بكرێت و نه‌توانیت هه‌ژمونی فشاره‌كانی به‌رانبه‌ر بگریت، بۆچی به‌خۆدا نه‌چیته‌وه و هێزێكی له‌بار دروست بكه‌یت و باره‌كه راست بكه‌ریته‌وه .
بۆیه، هه‌رچه‌ند له روانگه‌یه‌كی ته‌سكه‌وه بیر بكرێته‌وه له‌وانه‌یه یه‌كگرتن به گه‌رانه‌وه دابنرێت به‌ڵام من له قه‌ناعه‌تێكی ته‌واوی خۆمه‌وه وای ده‌بینیم كه له رووی ستراتیجی پێویستیه‌كانی ئه‌م كاته و ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی روویدا له كاتی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران تا ئه‌مرۆ و ئه‌و پێشهاتانه‌ی دروست بوون و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و له‌خۆباییبون و بوغراییه و گوێنه‌دانه هیچ عورف و یاسا‌و شه‌ریعه‌تێك، ئه‌گه‌ر به یه‌كگرتنی ئه‌م دوو هێزه له‌مپه‌ری بۆ دانه‌نرێت، تاكۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت و كاروانی پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵه رۆیشتن و تاكره‌وی و گوێنه‌دانه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه نزیكبونه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی تا راده‌ی یه‌كگرتن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكه نه‌ك شتی ورد، قازانج به‌خشه . بۆیه دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران چه‌ند قازانجی به ره‌وتی سیاسی گه‌یان له بارودۆخێیكی له‌و چه‌شنه‌ی ئه‌و كاته‌دا، له‌م هه‌لومه‌رجه‌شدا یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا به‌و راده‌یه قازانج به‌خش ده‌بێت، هه‌رچه‌ند له ناوه‌رۆكیشدا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی هه‌ردوولا پێشوه‌خته ئه‌و مه‌به‌سته‌ی تێدا نه‌بێت و واقیعه‌كه فه‌رزی كردبێت .
به‌روار: 25/05/2016
659 جار خوێندراوه‌ته‌وه