بۆچی چی بێژه‌ر و گۆرانبێژ و ئه‌كته‌ره له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆبونه‌ته‌وه
عیماد عەلی
دیاره یه‌كێك له میكانیزمه بنه‌ره‌تیه‌كانی دیموكراسی هه‌ڵبژاردنه بۆ دیاریكردنی نوێنه‌ر له پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، یان راپرسیه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی كێشه‌له‌سه‌ر دوور له لایه‌نگیری و ناحه‌قیدا. ئه‌وه‌ی چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كردبێت، كۆمه‌ڵێك تێبینی تایبه‌تی و گشتی لای دروست بووه له‌وانه، كێ له خوله‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و كێ دۆراندویه‌تی و بۆچی؟ حزبه‌كان چۆن خه‌ڵكیان بۆ ئه‌و شوێنانه داناوه ؟ به پێی پێویستی و شاره‌زایی و توانای كاندید یان كامه‌یان ده‌نگی باش بۆ حزبه‌كه‌یان كۆده‌كه‌نه‌وه؟ كێ ده‌نگی زۆری هێناوه؟ ئایا شایسته‌ی ئه‌وه‌بووه و له‌هه‌مووان شاره‌زاتر و گونجاوتر بووه بۆ ئه‌و شوێنه له‌م كاته بێ داموده‌زااییه‌دا ئه‌و پێویست بووه، یان به پێی میزاج و تێروانین و رۆشنبیری گشتی میله‌ت و گوشاوه‌ی بیری گشتی خه‌ڵكه‌كه هه‌ڵبژێردراوه ؟ بۆچی خه‌ڵكی شایسته و لێزان و خاوه‌ن شاره‌زایی و لێهاتوو خۆی هه‌ڵنه‌بژاردووه یان شكستی هێناوه له هه‌ڵبژاردنه‌كان و حزبه‌كان گرنگیان پێنه‌داون ؟ له هه‌ڵبژاردن ودانانی كاندید و سه‌ركه‌وتن و ده‌نگهێنان چی له‌به‌رچاو گیراوه، توانای كادید یان مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت له ده‌نگ كۆكردنه‌وه بۆ هه‌ر یه‌كه وله‌وانه‌ی له ریزی لیسته حزبیه‌كاندان ؟ ئه‌مانه و چه‌ندین تێبینی تر، به‌ڵام لێره مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ته‌نها بزانین كێ له هه‌ڵبژارندنا ده‌یباته‌وه و بۆچی ؟ یان راپرسی بۆ چی ده‌ركرێت ؟
نه‌ك له كوردستان ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و هه‌ر جێگه و وڵاتێكیش به پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی بووه و به پێی شۆفینیه‌ت و ره‌گه‌زپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی، زۆر جار هه‌ڵبژاردن بۆته نیقمه‌تێك و ته‌نها خه‌رجی زۆر و له سه‌ر حسابی خه‌ڵكه‌كه كه‌وتۆته‌وه و، زۆرینه‌ی سه‌ركه‌وتوه‌كان و شكستخواردوه‌كانیش شایانی ئه‌و ده‌رئه‌نجامه نه‌بون كه به‌ده‌ستیان هێناوه و، هه‌ر شوێنێك به رێژه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ راده‌ی رۆشنبیری و هۆشیاری گشتی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتی و تایبه‌تی و حزبیه‌كان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ست كه‌وتووه .
جارێك راپرسی له‌سه‌ر مافێكی زه‌وتكراو تاوانه هه‌رچه‌ند پێشتریش زۆر باش بزانیت كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت و سه‌ركه‌وتو بیت تێیدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردستان ته‌نها له پێناو سیاسه‌ت و دوور خستنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر حزبه‌كان په‌نا بۆ راپرسی ده‌به‌ن، گوایه ئه‌وان به قسه‌ی میله‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كیانی بونیاتی ده‌وڵه‌ت دروستكرابوو و هیچ ئه‌گه‌رێكی شكستهێنانی نه‌بوو جگه له‌راگه‌یاندنی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه ره‌وایه چ پێویستی به راپرسی و له‌كۆڵ خۆ كردنه‌وه ده‌كات . ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن و راپرسی ئازاد بێت ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به پێی وه‌زعی هه‌مه‌چه‌شنی خه‌ڵكه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌ك به ویستی حزبه‌كان وه‌ك لای خۆمان . بۆ نمونه دوور له سیاسه‌ت، تۆ ته‌ماشای رابرسی له‌سه‌ر باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ده‌ی بیست بكه كه له‌و كه‌ڵه ئه‌كته‌رانه‌ی هۆڵیود و ئه‌وروپا ئه‌میتاب باباجان ده‌رچوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتوانی هیند زۆرن و بیری شۆفینی زاڵه و ده‌نگدان به پێی موسته‌حه‌قی كاندید نابێت، ئه‌مه له هونه‌ر و له سه‌ر ئاستی جیهانیدا وابێت، ئه‌ی بۆ سیاسه‌ت و بواره‌كانی تر ؟ واته گه‌ر ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان له كوردستان بكرێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت و ئه‌گه‌ر له ئاستی عیراقدا بكرێت بێگومان چاره‌نوسی شكسته ، شه‌رعیه‌تدان به حه‌ق له رێگه‌ی راپرسیه‌وه له مافخواردنی پرسه‌كه زیاتر هیچی تر نیه‌و بۆ مه‌به‌ستی سیاسیه و هیچی تر .
ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ریخست، ئه‌وه‌یه كه ته‌نها ده‌موچاوه دیاره‌كان ده‌رچون نه‌ك شایسته‌كان، ئه‌گینا كه‌س هه‌یه نه‌زانێت بۆچی چی بێژه‌ری ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و كچی قه‌شه‌نگه هه‌مووی له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاگان گردبونه‌ته‌وه .
ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ش ئه‌گه‌ر جێده‌ستی حزبه‌كان بێت كه ته‌نها بیریان له‌ده‌نگبه‌ده‌ستهێنان كردبێته‌وه نه‌ك كار و پێویستیی ئه‌و ده‌زگایانه ، ئه‌وه خه‌تا گه‌وره‌كه‌ش جگه له حزبه‌كان له ده‌نگده‌ره، كه به سۆز و عاتیفه و به‌رژه‌وه‌دی ته‌سك ده‌نگ ده‌دات نه‌ك شایسته‌یی كاندید، بۆیه تا ئه‌و كاته‌ی به‌م شێوه‌یه میكانیزمی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگدان به‌رێوه بچێت، ده‌بێت چاوه‌رێی ده‌ست و بریاری حزب بین نه‌ك كار و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی نوێنه‌ران له‌و ده‌زگایانه و، هه‌میشه له قه‌یراندا ده‌بین و په‌رله‌مان به كارتۆنی ده‌مێنێته‌وه و كه‌سه‌كان و ئه‌ڵقه ته‌سك و بنه‌ماڵه‌كان ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ده‌بن و، په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش له‌م كواڵێتیه باشتر نابن . ئه‌مجاره جگه له‌وانه چه‌ند پیشه‌یه‌كی تریش زیاد ده‌بێت له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه كه ئێستا له‌و شوێنانه‌ن، ته‌نها سیاسیه بێلایه‌ن و خه‌ڵكه شاره‌زا و ته‌كنۆكرات و ئه‌كادیمیه‌كان و پسپۆره‌كانی سیاسه‌ت نه‌بن .
به‌روار: 01/05/2016
655 جار خوێندراوه‌ته‌وه