دوای گەڕانەوەی نەوشێروان
هیوا سهید سهلیم
حەوت مانگ دابرانی نەوشێروان مستەفا ریکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە کوردستان نەک هەر کێشە ئاڵۆزەکانی کوردستانی بە ئاڵۆزی هێشتەوە ، بگەرە چوونی بۆ دەرەوەی وڵات و مانەوەی و بێدەنگی لەسەر ئەو بارودۆخە چەندین لێکدانەوەی جیاجیای بۆدەکرا ، هەر لە تەندروستیەکەیەوە بگرە تا دۆخە سیاسیەکەی ، هەموو ئەم قسەو لێکدانەوانەش بەدوو ئاڕاستەی جیاوە دەکران لە نێوان ئاڕاستەی دۆستانە و نەیرانە .
نامەوێت لیرەدا زۆرکای کۆن بە با بکەم چونکە ئەوساش نەک هەندێ رام بەدڵ نەبوو بگرە پێم وابوو لە خزمەتی زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخی سیاسی کوردستانە ، تەنیا لەسەر دۆخە سیاسیەکەی چەند نموونەیەک دێنمەوە ، دۆخی دوای سەفەری نەوشێراون مستەفا بە ئاڵۆزترین دۆخ دادەنرا ، لە کوردستان پەرلەمان پەکخراوە ، پەیوەندی نیوان لایەنەکان بە تایبەتیش نێوان پارتی و گۆڕان و پارتی و کۆمەڵی ئیسلامی لە لوتکەی ئاڵۆزی دایە بە ئێستاشەوە ، باسی دۆخە ئابووریەکەی هەرناکەین کە چ تینێکی بۆ چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان هیناوە ؟
لەو بارەی ئاڵۆزەی کوردستان ئەوەی زۆر جێگای پرسیار بوو بێدەنگی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بوو .
لەوبارەیەوە هەندێک دەیانگووت نەوشێروان دەسبەسەرەو بۆی نیە قسە بکات و لەژێر (ئیقامەی جەبریە) دایە ، کە ئەو قەسیەمان دەبیست سەردەمی دەسبەسەری شێخ مەحمودی نەمرمان دەهاتەوە یان کە کاتی خۆی دەسەڵاتی داگیرکاری ئینگلیز شێخی بۆ هیندستان راگواستبوو , هەرچی هەوادارانی بزووتنەوەی گۆڕان بوون پاساوی بێدەنگی رابەرەکەیان بەوە دەهێنایەوە کە ئەوان بزووتنەوەیەکی تەقلیدی نین کە بەرپرسی یەکەمیان لە دەرەوەی وڵاتیش هەموو شت بێت .
هیچ یەک لەو ڕایانە لە جێگای خۆی نەبوون نە ئەوەی کە دەگوترا نەوشێروان بێدەنگ کراوە و نەئەوەشی کە شەرحیەتی بە بێدەنگیەکەی دەدا ، باشترین قسەش کە لە زاری نەوشێران مستەفا گواسترایەوە لەو حەوت مانگەی دابڕانی لە کوردستان ئەو قسەیە بوو کە شێخ جەعفەرشێخ مستەفا وەزیری کۆنی پێشمەرگە کردی کاتێک خۆی و شاندێک لە لەندەن سەردانی نەوشێروان مستەفا دەکەن ئەویش بەوەی گوایە نەوشێروان بە ئەوانی ووتوە :
باری تەندرووستی باشە و دێتەوە کوردستان و کێشەکان هێندە ئاڵۆز نین چارەسەر نەکرێن ئەوەی کە هەیە کۆتایی دونیا نیە .
دەی رۆژی پێنجشەمە کۆتای بەو جەدەلە هات و نەوشێروان مستەفا بەبێ ئەوەی بە فەرمی ڕایبگەیەنێت لە بەیانیەکی زوو گەیشتەوە سلێمانی ، بە هاتنەوەی بۆ کوردستان قۆناغێکی تر لە کەشی سیاسی کوردستان دەستپێدەکات ، بەوەی هەمووان چاوەڕوانین ببیستین نەوشێروان مستەفا لەسەر ریکەوتنامەی هەڵوەشاوەی نێوان خۆیان و پارتی چی دەڵێت ؟
ئەوەی هەستی پێدەکرێت ئەجندای پشتی هاتنەوەی نەوشێروان زۆربن و ئومێدیش دەکرێت مژدە بەخش بن ، چوونی هەریەک لە دبەرهەم و حەمەی حاجی مەحموود بۆ لای نەشێروان لە لەندەن و دواتریش هاتنەوەی بۆ کوردستان ئاماژەی جولەیەکی سیاسی پشت پەردەن ، بۆیە جێگای خۆیەتی کە هەموو لایەک
لێدوانەکانیان بە ئاڕاستەی دانیشتن و لێک تێگەیشت و چارەسەر بێت ، نەک بەو نەفەسەی لێکترازانی درووست کرد .
بهروار: 01/05/2016
522 جار خوێندراوهتهوه