رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب و قه‌یرانه‌كانی كوردستان
عیماد عەلی
دیاره ئه‌و كاره نابه‌جێانه و دژ به مرۆڤایه‌تیه‌ی له باكووری كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی توركیا رووده‌دات له لایه‌ك و، ئه‌م قه‌یرانه ئابووریه سه‌خته و وه‌زعی ناله‌باری هه‌رێمی كوردستان له لایه‌كی تره‌وه، قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت . به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها با له هه‌ڵوێست و روانینی رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب به گشتی و عیراقیه‌كان به تایبه‌تی له‌م باره‌وه بدوێین .
پێشتر رۆژ نه‌بوو باس له وه‌زعی كوردستان و ورده پێشكه‌وتنه‌كانی و هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی كاتی نه‌كه‌ن، گوایه به پاره‌ی نه‌وتی به‌سره و شاره‌كانی خواروو هاتۆته دی و، به منه‌ت له‌سه‌ر ئێمه‌یان حساب ده‌كرد و بۆ جارێكیش باسیان له ده‌یان ساڵ نه‌وتی به‌تاڵان براوی كوردستانیان نه‌كرد، هه‌ر جاره‌و داوای برینی بودجه و چاوخشاندنه‌وه‌یان به مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كرد، تاوه‌كو جه‌نابی مالكی بودجه‌كه‌ی بری و ئه‌وانیش متقیان لێبرا . ئه‌و هه‌موو قسه‌و مامه‌ڵانه هه‌روا به ئاسانی ناتوانین هه‌ڵیسه‌نگێنین و بیخوێنینه‌وه ئه‌گه‌ر دوور له ره‌گه‌زپه‌رستی مێژوو عه‌قڵیه‌تی عه‌ره‌بمان له‌به‌ر چاو نه‌بێت كه چون ته‌ماشای خه‌ڵكی تر ده‌كه‌ن . له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر جارێك كه له بازگه‌یه‌ك بۆ پشكنین و خۆ پاراستنی هه‌رێم له ناهتنه ناوه‌وه‌ی تیرۆرستان یه‌ك تۆز پرسیاریان لێ بكرایه هه‌زار بۆڵه‌بۆڵ و ره‌خنه‌یان ده‌گرت و، وه‌ك ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵمان ده‌ركردبێت باسیان لێوه ده‌كرد و، ئێستا له هه‌ر شوێن وجێگه‌یه‌ك بن خۆیان به میر ناگۆرنه‌وه . ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه نه‌بێت ئێستا خاوه‌نی سه‌رجه‌م بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی جاردانی سه‌ربه‌خۆیی خۆمان ده‌بوین، به‌ڵام نه‌زانی و گه‌نده‌ڵی و خودپه‌رستی وبنه‌ماڵه و حزبپه‌رتسی ده‌یان ساڵ به‌ره‌و دوای بردین .
هه‌ر ئه‌وانه‌ی تادوێنی له‌ژێرده‌ستی ئه‌واند دمانناڵاند و له كاتێكیشدا كه لێیان قه‌وما هه‌رێمی كوردستان باوه‌شی بۆ گرتنه‌وه، یه‌ڵام به خۆیان وه‌ك دوومه‌زهه‌ب به‌م شێوه‌یه پێشوازیان له‌یه‌ك نه‌گرت و پردی بزێبز شایه‌تی ئه‌و مامه‌ڵه نا به‌جێیه‌ی نێوان ئه‌و مه‌زهه‌بانه‌یه به‌رامبه‌ر یه‌كتر و، تا ئێستاش به‌غدا به ئازادی رێگه‌ی پێ نه‌داون برۆنه ژووره‌وه . كه‌چی له‌م هه‌موو قات و قری و نه‌هامه‌تی و قه‌یران و ته‌نگژه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی زیاتر ناوه‌كیه له‌وه‌ی ده‌ره‌كی بێت له‌م قۆناغه‌دا، به‌ڵام یه‌ك كه‌س له‌و به‌ناو رۆشنبیرانه‌ی خواروو به دڵسۆزیه‌وه باسی له چۆنێتی رزگار بونی كورد له‌م قۆناغه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو زۆر به پشودرێژیه‌وه فه‌رمان و كرده‌وه‌كانی مالكیان به ئاساییه‌وه خوێنده‌وه و له‌باری مرۆڤایه‌تیه‌وه هیچ حسابێكیان بۆ گه‌لی كوردستان نه‌كرد .
له لایه‌كی تره‌وه له ئاستی ناوچه‌كه‌دا، وا به رۆژی رووناك ده‌بینین رژێمی توركیا چ كرده‌وه‌یه‌ك به سه‌ر میله‌ته‌كه‌مان له باكووری كوردستاندا دێنێت و چۆن ره‌فتار ده‌كات كه‌چی له ئاستی عیراق به فه‌رمی و نافه‌رمی، به تاییبه‌تی له لایه‌ن رۆشنبیرانه هه‌ر هیچ نه‌بێت تاكه هه‌ڵوێستێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌مان له جێی خۆیدا له‌مه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان نه‌بینی و، كه‌س به دێرێكی رووتیش باسی ناكات . ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌خوێنرێته‌وه له‌باره نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كه‌دا باسی ده‌كه‌ن نه‌ك وه‌ك مه‌سه‌له‌یكی مرۆڤایه‌تی و سیاسی . بۆیه‌لێره‌دا به پێویست ده‌زانرێت كه بزانین، كه سروستی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌نده به مێژوو و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و بیركردنه‌وه و ناخی خودی نه‌ته‌وه‌كه‌وه و به ئاسانی له په‌رگیری و خودپه‌رتسی رزگاریان نابێتبه‌نایبه‌تی ئه‌مانه‌ی كه له مێژوودا كرده‌وه‌ی چه‌په‌ڵ نیه ده‌ستیان بۆ نه‌بردبێت . به‌ڵام لێره‌دا و به‌تایبه‌تی له‌م ناوچه‌یه‌دا و له لایه‌ن نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌ی كه ئێمه به‌سره‌یاندا دابه‌ش كراوین، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین پێشكه‌وتنه‌كانی زانین له‌باری ئینسانیه‌وه هیچ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئه‌م براده‌رانه نه‌بووه و، بۆ تاقه رووداوێكی مرۆڤایه‌تیش بێت، كه‌س گوێی له‌مانه نه‌بوو هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌یان له‌مه‌ر كێشه‌كانی گه‌لی كورد له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عیراق هه‌بێت .
بۆیه زۆر پێویسته كه ئێمه‌ش له روانین و مامه‌ڵه‌ی خۆماندا وردبینه‌وه و، هه‌ڵوێسته‌كانمان له‌ئاست قۆناغه‌كه‌دا بێت و، له به‌رژه‌وه‌ندی خۆماندا بێت زیاتر له‌وه‌ی وه‌ك سۆز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا بكه‌ین و، هه‌میشه خۆمان به برا بچوك نه‌زانین . تاوه‌كو ئه‌م میله‌تانه‌ش وه‌ك سه‌رجه‌م میله‌تانی پێشكه‌وتو پرسی میله‌تانی تر بخوێننه‌وه و ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و هه‌ڵوێستی له‌مه‌ر وه‌ربگرن نه‌ك وه‌ك ئێستا به پێی پشتخانی مێژوویی و رۆشنبیری و فكری و فه‌لسه‌فی خۆیان .
به‌روار: 13/02/2016
485 جار خوێندراوه‌ته‌وه