ئۆكه‌ى، با به‌پێی قسه‌كانى عه‌بادیی لێكدانه‌وه بكه‌ین.
بەهرۆز جەعفەر
ڕۆژانه هه‌رێم 612000 هه‌زار/ به‌رمیل ئه‌فرۆشێت (عه‌بادى له‌ته‌نیشت مێركڵه‌وه واى ووت) .
هه‌ربه‌رمیلێك له ناوه‌ڕاستى 2015 ه‌وه بۆ ئێستا 10$ ى سافی ئه‌مێنێته‌وه. واته: 10×612000 = 6,120,000 شه‌ش ملیۆن و سه‌ت و بیست هه‌زار دۆلار داهاتى هه‌رێمه.
له‌مانگێكدا ئه‌كاته = 180,600,000 سه‌ت و هه‌شتا ملیۆن و شه‌ش سه‌ت هه‌زار دۆلار.
لەکاتێکدا مانگانە ھەرێم تەنھا بۆ مووچە (بێجگە لەنەفەقاتی تەشغیلی) پێویستی بە (٧٠٠) ملیۆن دۆلارە،کە بەنزیكه‌یی بەدینار ئه‌كاته (٨٥٠) ملیار دینارى عێراقى.
یانى، 180,600,000- 700,000,000= 516,400,000
یانى ئه‌و نه‌وته‌ى مانگانه هه‌رێم ئه‌یفرۆشێت،نه‌ك به‌شى مووچه ناكات، به‌ڵكو پێویستى به 516,400,000 دۆلاره تا مووچه‌ى مانگێكى ته‌نها مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پڕبكاته‌وه..ئه‌مه بێجگه له نه‌فه‌قاتى پێشمه‌رگه، كه له‌زانستى ئابورییدا حاڵه‌تى (شه‌ڕ) پێویستى به نه‌فه‌قه‌ى كراوه هه‌یه، چه‌ندى پێویست كرد ئه‌بێت بۆى سه‌رف بكه‌ى، چونكه ستراتیجى ئابوریی بچوكتره له ستراتیجى نیشتمانى. هه‌موو ستراتیجه ئابوریی و سه‌ربازیی و سیاسییه‌كان ئه‌كه‌ونه ناوبازنه‌ى ستراتیجى نیشتمانییه‌وه.. عه‌بادى خۆى سه‌یره! كه ئه‌ڵێت: پێم سه‌یره هه‌رێم ناتوانێت مووچه‌ى پێشمه‌رگه بدات ؟ خه‌ڵكى كوردیش بێ لێكدانه‌وه هه‌ركه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم قسه‌یه‌ك بكات، وائه‌زانن حه‌دیسى سه‌حیحه.!.
ئینجا:
1- بڕینی بودجەو ڕاگرتنی باڵانسی نەوت و موخەسەسات،لەسەردەمی مالکیەوە دەستی پێکردووه ،تائەوەی لەساڵی (٢٠١٤) ەدا بەغدا (١) دیناری عێراقیشی بۆ ھەرێمی کوردوستان نەنارد.
2- گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردان و هه‌ڵه‌ى حوكمڕانى
3- شه‌ڕى داعش.
4- نزیكه‌ى 2 ملیۆن ئاواره
5- كشانه‌وه‌ى پاره له بازاڕ له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه
6- نزیكه‌ى 1,4 یه‌ك ملیۆن و چوارسه‌ت هه‌زار فه‌رمانبه‌ر
7- چالاك نه‌بونى به‌رهه‌مى ناوخۆیی و كه‌رتى تایبه‌ت له كوردوستان
8- زیادبونى سه‌ردانه دیبلۆماسیه‌كانى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه له‌ماوه‌ى ئه‌م دووساڵه‌دا
عه‌بادی و (ئێرانییه‌كان؟)، خواستیانه هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداد، هه‌رێمیش هیچى ده‌ستناكه‌وێت له‌به‌غدا. جگه له‌وه‌ى به‌غدا خۆى گرفتى دارایی قووڵى هه‌یه. بۆ فشارى زیاتریش ئه‌یانه‌وێ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر كۆمپانیا‌و بیره نه‌وته‌كانى كه‌ركوكداو، به‌ته‌واوى كه‌ركوك بكه‌نه به‌شێك له ئێران.
- هه‌رچى قه‌رزه‌كانه : هێشتا به ووردى نازانرێت هه‌رێم چ ژماره‌یه‌ك قه‌رزاره، ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه له 8 - 10 ملیار زیاتر بێت، ئه‌وا سه‌ت له‌سه‌ت هه‌رێم كه‌وتۆته ناو داوى چینه كۆربۆكراتیه بانكیه‌كانه‌وه، كه ئیشیان ڕووتاندنه‌وه‌و ئیفلاسكردنى هێزه نه‌وتیه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و دونیایه.
ئه‌مه قه‌یرانى داراییه یان قه‌یرانى هێزى مرۆیی؟.
شتێک نییە ناوی قەیرانی دارایی بێت، بەڵکو قه‌یرانى هێزى مرۆیی " أزمة الموارد البشرية" ی هەیە، ئەوەی کە دۆخەکەی شێواندوە، بەتەنها تیرۆری ئابوریی نەکردووە ، بەڵکو خانەو شانە پێکهێنەرەکانی کۆمەڵگەی خنکاندووە، بەجۆرێک هەرچی لەناو ئەو سیستەمە سیاسی و کۆمەڵایەتیەدا بووە، یان هەیە، بۆگەنی کردوە.
ئینجا ئەوەشی ڕەخنە ئەکات، هەربەشێکە لە سیستمەکە، مەسەلەن ئەوەتا مەسئولی مەڵبەندو قیادەو فازڵ میرانی و مەحمود سەنگاوی ڕەخنەگرن، لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری کۆن و تازەی گۆڕان و حزبە بێ سەوادەکانی تر.شتێکی زۆر عەجیبە پەرلەمانتار خۆی بە بەشێک لە سیستەمەکە نەزانێت؟!
یانی هەموو ئاڕاستەکان هەڵەن، با ڕاپەڕین بکەین، من یەکەمی گۆڕەپانەکەم، بەڵام دوای ڕاپەڕین بەدیل چییە و چی ئەکەی.؟. هیچ.. !. ئاخر بڵێ وەڵڵا کە ڕووخاندمان یان لە کاتی ڕوخانەکەیا لە ناوخۆماندا تێک بەرنابین و توندوتیژیی بەرهەم ناهێنین؟!. ئەوسەریم لێوە دیارە. لەبەرئەوە هەق نییە ئەقڵی کۆمەڵگە بدرێتە دەست کەسانێک بەناوی مامۆستای جامیعەوان وجەریدەچی لاکۆڵان و پەرلەمانچی زۆر بڵێ کە دوو ساڵیشە جگە لەزۆر خواردن و زۆر بەلەسەیی و دەنگە دەنگ دەستیان بەر کتێبێک نەکەوتو..
قەیرانی دارایی ئاوها چارەسەر ئەکرێت:
یەکەم: دامەزراندنی سیستەمی بانکی بۆ هەرێمی کوردستان ( بانک ئەبێت سەربەخۆ بێت)بانکی فیدراڵ لە ئەمریکا سەر بەحکومەت نییە، لە عێراقیش بەهەمان شێوە. بگرە هەیمەنەیان هەیە.
دووەم: دیاریکردنی مەترسیە دەرەکیەکان، ڕەنگە بە عەمدەن ئەم قەیرانە سەپێندرابێت ( پێشوتر لە لێکۆڵینەوەیەکدا باسی مەترسیەکانی قەرزو نەوت مان کردوە لەسەر سیستەمی ئابوریی).
سێهەم: هه‌مه‌جۆركردنى سەرچاوەی داهات
چوارەم : داخستنی حیسابی ساڵ واتە کە ساڵی دارایی کۆتایی هات. حیسابی خیتامی بکرێت (تێكه‌ڵ نه‌بونى بودجه‌ى ساڵێك به‌هى دواى خۆى) .
پێنجەم: شەفافیەت
شەشەم: زیادكردن و دیاریکردنی باجی سەر کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی دەرەکی و کۆمپانیا ناوخۆییەکان ( به یاسا، بۆ نمونه: له قانونى وه‌به‌رهێناندا هاتووه: وه‌به‌رهێنى ئه‌جنه‌بی هه‌موو مافێكى هه‌یه !. ئێ كه‌واته بۆشى هه‌یه وڵاته‌كه بكڕێت ؟).
حەوتەم: ڕێگرتن لە سپی کردنەوەی پارەو ساخکردنەوەی لەدەرەوەی ووڵات
هەشتەم: دروستکردنی کادری نەوعی لەبواری لقەکانی ئابوریی و دیبلۆماسیدا.
نۆیەم: ڕێکخستنەوەی باج ە کان
دەیەم: پیاچونەوە بە لیستی خانەنشینان و بەکاربەرەکان ( قائمه مستهلکین).
به‌پێچه‌وانه‌وه، یەکی یەک ملیار بدە بە تاکی کورد هێشتا له قەیراندایە، چونکە تێنەگەیشتوە ئەو بۆچی هەیە، چونکە پەروەردەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی نییە. چونکە ئەقڵی داوەتە دەست غەریزە جۆراوجۆرەکانیەوە.
به‌روار: 12/02/2016
469 جار خوێندراوه‌ته‌وه