نیازپاكی پارتی پێویستی به لێداونی نه‌وشیروان موسته‌فا نیه
عیماد عەلی
ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان بیه‌وێت روو له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه‌ی كوردستان بكات و، راسته‌رێی رێره‌وی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان بگرێته‌به‌ر . به هه‌نگاوی بچوك و به خۆداچونه‌وه و راستكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه هه‌ڵه‌كان و به له‌خۆبوردویی و نیشاندانی عه‌قڵمه‌ندی و گه‌وره‌یی و، به پشت به‌ستن و پابه‌ندبون به یاسا و رێسا به‌ركاره‌كان، ده‌توانێت ئاسانكاریه‌كی زۆر گه‌وره له چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان بكات و قه‌یرانه‌كه هێوربكاته‌وه و پرسه ئاڵۆزه‌كان به‌ره‌و رێگه‌ی راست ببات .
ئه‌وه‌ی بووه هۆكاری دروستبونی ئه‌م قه‌یرانه به‌رده‌وامه، نه‌گه‌یشتنی پێشوه‌ختی رێكه‌وتنێك بوو له‌سه‌ر سیستمی سیاسی كوردستان و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، كه ده‌كرا به‌م ده‌رده نه‌برێت و، هه‌مووان به راشكاوی و كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵا و له ئاستی كه‌سه یه‌كه‌مه‌كانی سه‌رجه‌م حزبه كاریگه‌ره‌كان، دراسه‌تی وه‌زعه‌كه و پیشهاته‌كان بكه‌ن و دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك و به نیازپاكیه‌وه، چوَنێتی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كیشه‌كان تاوتوێ بكه‌ن و، به بریاری گونجاو ده‌ربچن . هه‌رچه‌ند له‌بنه‌ره‌تدا ده‌یانتوانی خه‌ڵك توشیی ئه‌م نه‌هامه‌تیه نه‌كه‌ن، به‌ڵام هۆكاری زۆر له به‌رژه‌وه‌ندخوازی كه‌سی و حزبی و ناكۆكی و ته‌كتیكی سیاسی له ململانێی هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان و ناكۆكی زۆر سانا و رۆڵی نابه‌جێی راگه‌یاندنه‌كانی حزبه‌كان و به‌ناو كادر و چاودێری حزبی، ره‌وشه‌كه‌ی به‌م جۆره‌ی لێ‌كرد و باری سیاسی كوردستانی ئاڵۆزتر كرد .
بۆیه ئه‌گه‌ر پارتی خۆی به‌برا گه‌وره ده‌زانێت و، ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كه‌ی خۆی ناكاته‌وه و گیانی لێبورده‌یی قبوڵه، ده‌توانێت به هه‌نگاوێك، دڵسۆزی خۆی بۆ پرسه‌كه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا بسه‌لمێنێت .
پێش ئه‌وه‌ی چاوه‌رێی لێدوان و هه‌ڵوێستی نه‌وشیروان موسته‌فا بیت . ده‌بێت بزانیت كێ رێگه‌ی هه‌ڵه‌ی گرتۆته به‌ر، ده‌كرێت ئیستێكی بۆ بكات و، له‌مه‌شدا خه‌ڵك به گه‌وره‌یی بۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نه‌ك به ملهوری و عینادی كێشه‌كان ئاڵۆزتر بكات و پرسه‌كان بباته نێو مه‌تاهاتێكه‌وه سه‌ری لێده‌رنه‌كات .
بۆ پاراستنی روسووری و هه‌ست نه‌كردن به پاشگه‌زبونه‌وه، كه له نێو دابونه‌ریتی كورده‌واری ئێمه ئه‌وه‌نده ئاڵۆزكاوه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نگاوه سیاسیه‌كانیش داناوه، ده‌كرێت به پاكێجێك سه‌رجه‌م چاره‌سه‌ره‌كان و له یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له په‌رله‌ماندا بازدانێك به‌سه‌ر كێشه‌كه‌دا بدرێت و، له چاره‌سه‌ر نزیك ببنه‌وه . هه‌ر له په‌رله‌مان به ئاماده‌بونی سه‌رجه‌م سه‌رۆك و سكرتێری پێنج حزبه‌كه به مه‌سعود بارزانیشه‌وه و به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و، پێشوه‌خت له‌په‌راوێزی په‌رله‌ماندا، كۆبونه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكرێت و، له‌هه‌مان رۆژه‌دا له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا، له‌سه‌ر ئه‌جێندای كاری ده‌سه‌ڵاتی كوردستان و پرسه گرنگه‌كان گفتوگۆ و بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدرێت و، پێشوه‌خت هیچ مه‌رجێك نه‌هێنرێته ئاراوه . به لێدوانێكی مه‌سعود بارزانی و نیازپاكیه‌ك و گه‌وره‌ییه‌ك، كاره‌كان زۆر ئاسان ده‌بێت و، هیچ پێویستیه‌كی نه به لێدوانی نه‌شیروان موسته‌فا و نه‌ش هیچ سه‌رۆك حزبێكی تر هه‌یه و نش پێویستی به‌نێوانگیری هه‌یه . بۆیه كۆبونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆكانی پشت په‌رده له‌م باره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌جێندایه‌كی له‌و شێوه‌یه رێكبخرێت كه سازانێك بێنێته ئاراوه ، له ماوه‌ی رۆژێكدا چاره‌سه‌رێكی گونجاو به‌رقه‌رار ده‌بێت .
به‌روار: 29/11/2015
479 جار خوێندراوه‌ته‌وه