وتاره‌كان
كـــــــۆمــــاری ســێــدارە
 عەتا کەریمی

ئیعدام لە ئێران پێشوونەیێكی بە درێژایی هاتنە سەركاری رژیمی ئاخوندی هەیە و بە بەردەوامی وەكوو سزایێكی رەوا، بۆ تاوانی عەقیدەتی و سیاسی و ئابووری و مادەی هۆشبەر و تەعدا بۆسەر پیرۆزییەكان  و كوشتن بە كار هاتووە، بەڵام ئەوەی بەرچاوە پەرەسەندن و بەرەوسەر چوونی بەرێوەبردنی ئەو جۆرە حوكمە لە ساڵەكانی رابردوودایە. بە پێی راپۆرتی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە 6 مانگی رابردوو دا لە رێكەوتی 1ی ژانویە تا 1ی ژوئیە 694 حوكمی ئیعدام لە ئێران بەرێوە چووە بە واتایێكی تر لە هەر رۆژێكدا بە نێوەنجی سێ كەس لەسێدار دراون. 



لە زمان بی بی سیەوە ئەو 694 حاڵەتە لە 6 مانگی رابردوو دا لەچاو 743 حاڵەتی ئیعدامی هەموو ساڵی رابردووی زایینی مەودایێكی ئەوتۆیان نییە. لەو ژمارەیەش 289 حاڵەت لە مێدیاكانی فەرمی راگەێندراون و 454 حاڵەتیش بە پێی سەرچاوەكانی باوەرپێكراوی دیكە تۆمار كراون.

سەعید بومەدووحە، جێگری كاروباری رۆژهەلاتی ناوین و باكووری ئەفریقا لە لێبووردنی گشتی دەڵێ:  ئەگەر لێپرسراوانی ئێرانی كۆتایی بەو رەوتە ترسێهێنەرەی ئیعدامەكان نەهێنن بە ئەگەری زۆر تا كۆتایی ساڵ شاهیدی زیاتر لە 1000 حاڵەتی كوشتنی هاوەلاتیان بە دەستی حكوومەتەكەیان دەبین.


ئامار و ژمارەی رەسمی حكوومەت و چالاكانی مافەكانی مرۆڤـ بەرێوەبردنی حوكمی ئیعدام لە ئێران دەریدەخات كە هەموو ساڵیك لەچاو ساڵی رابردوو، بە تایبەتی لە ماوەی 2 ساڵی رابردوو، رێّژەی سزای ئیعدام پەرەی سەندووە، بەڵام بۆ؟ هۆی جیاواز بۆ شی كردنەوەی ئەو بابەتە بوونی هەیە لە هۆی سیاسی و عەقیدەتی تا هۆی دروونناسانە، لە پەرەگرتنی هەژاری و پەرەسەندنی رێژەی تاوان و جینایەت تا قەیرانی روحی و خەمۆكی لە نێو جیلی لاو و پەلكێش بوون بەرەو توندتێژی... و هتد. حوكمی ئیعدام وەكوو كردەوە و سزایێكی بێ بەزییانە، نائەخلاقی و پڕ لە سووكایەتی ناوەندە. هەل و مەرجی ترسێنەری لە چاوەروانی مانەوە بۆ مردن دەبێتە هۆی سەپانی ئێش و ئازارێكی زۆری روحی و دەروونی و بەرێوەبردنی حوكمی ئیعدام تەعدا بۆسەر روح و جەستەیە.

نەتەنیا زیندانیان لە هەل و مەرجی جەستەیی بێ بەزییانە و نائینسانی دا رادەگیرێن، بەڵكو بیر و زەینیشان بە توندی دەكەوێتە ژێر كاریگەری، بە شێوەیێك كە زۆرێك لە زیندانیان لە چاوەروانی مردن بە دەست نەخۆشی روحی و رەوانی و لاوازیی زەینی كە لە ئاكامی دەركردنی حوكمی ئیعدامەكەیانە دەناڵێنن.

بێگومان ئەگەر رژیم بیتوانیبا و هەل و مەرجی نێودەوڵەتی رێگەی پێبدایە زیندانیانی سیاسی لەبەرچاوی گشتی دا ئیعدام دەكرد، بەڵام ئیعدامی زیندانیانی سیاسی بە هۆی سیاسی و نێونەتەوەیی بۆ رژیم تێچوویەكی زۆری دەبێ. هەر بەو هۆیەوە  بە ئامانجی دروست كردنی كەشی ترساندن و خەفەقان، زیندانیانی ئاسایی ئیعدام دەكەن و دیسان ئەگەر لەقاودانەكانی ئۆپۆزسیۆن نەدەبوو، پێیان باشتر بوو كە هەموو ئیعدامەكان لەبەرچاوی گشتی بەرێوە ببەن كە بتوانن بە خەیاڵی خۆیان خەڵكی زیاتری پێ چاوترسێن بكەن.

هەروەها زۆرێك لەو كەسانەی كە لەو شەپۆڵەی ماوەێك لەمەوبەر كەوتنە بەر شاڵاوی ئیعدامەكانی رژیمی ئاخوندی  تەنانەت لە چوارچێوەی یاساكانی خودی رژیمیش بێ تاوان ئەژمار دەكران یان خود سزاكەیان ئیعدام نەبووە.  بە پێی زانیارییەكان هێندێك لەو كەسانەی كە ئیعدام كراون، تاوانەكەیان تەنیا نارەزایەتی لە دژی ئیعدامی هاوزیندانی و هاوبەندییەكانیان بووە.

بەڵام بە هۆی ئەو زەرورەتەی كە رژیم بۆ دروست كردنی كەشی ترس پێویستیەتی، چەندەش قەیران دەوربەری داگرتبێ زیاتر و زیاتر روو دەكاتە ئیعدام، چەندەی ئەو بازنە
یەی ناو ملی دەسەڵاتداران تەنگ تر ببێتەوە زیاتر حوكمی لەسێدارەدان بەرێوە دەچێ، چوونكە بە خەیاڵی دەسەڵات و بە رواڵەت ئیعدام خێراترین ئامرازی دەستی دەسەڵات بۆ دروست كردنی ترس و تۆقاندنە. بێگومان بارودۆخ و ئەو بازنە شوومە هەروەك چارەنووسی دیكتاتۆرەكانی مێژوو دەریخستووە سەرئەنجام لە شوێنێك دا دەشكێ و ئەو راستیە كاتێكە كە بتواندرێ‌ وەك ئیعدامی زیندانیانی سیاسی تێچووی ئیعدامی زیندانیانی ئاسایش بۆ دەسەلات بەرز بكرێتەوە و ئەو دەسەڵاتە هەست بكات كە ئیعدامەكان تێچووی زۆر گەورەی بۆ بەدی دێنێ‌ و لەوانەیە ببێتە هۆی تەقینەوەی كۆمەلایەتی.

 

© 2015 Microsoft Villkor Sekretess och cookies Utvecklare Svenska
        
به‌روار:  09/10/2015
520   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

یەکەم کوردی ڕواندا گۆرانی بۆ کچان دەڵێ 🇰🇿

کەمپی پەنابەران لە ڕواندا 🇰🇿

ئەڵمانیا 27 پەنابەری کورد و ئێراقی دیپۆرت کردەوە

دایکایەتی و هەژاری 😡

سمۆرەیەک تەرمی هاوڕێکەی بەجێناهێڵێ 😪

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   782
کۆی سه‌ردان:   29262686