په‌یوه‌ندی ستراتیجی كورد له‌گه‌ڵ كێدایه ؟
عیماد عەلی
دیبلۆماسیه‌ت به واتا گشتیه‌كه‌ی به وه‌ره‌قه‌تۆماری ره‌سمی دیاریده‌كرێت و ده‌بینرێت و هیچ كارێك بێ كۆنوس و رێكه‌وتنی ره‌سمی ناچێته بواری دیبلۆماسیه‌وه، كه‌چی تا ئێستا بۆ هیچ لایه‌ك روون نیه كه په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ كێدایه و له سه‌ر كام بنه‌مایه و چون به‌رێوه ده‌چێت و كێ به‌رێوه‌ی ده‌بات و،بۆ حزب پیاده‌ی ده‌كات بریارده‌ره و به‌م شێوه شكستیخواردووه و، به‌ناوی حكومه‌ته‌وه فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی چی ده‌كات و بۆ چی كاره‌كان شه‌فه‌ویانه به‌رێوه‌ده‌چن و هیچ شتێك تۆمار ناكرێت كه سه‌ره‌تاییترین مه‌رجه‌كانی كاری دیبلۆماسیه و، كێ به عه‌قڵ و ره‌فتار زۆر دیبلۆماسیه له نێو كورددا .
وه‌ك ده‌زانین خه‌ڵكی دیبلۆماسی به واتا لاتینیه‌كه‌ی به پیاوی دوو روو داده‌نرێت، له‌ناو كورددا كێ دوفاقیانه و دوو رووه بۆ قازانجی گه‌لی كورد، ئه‌گینا له نێوخۆ وله دژ یه‌كتر و بۆ زه‌ره‌ری ئه‌زمونه‌كه سه‌ركرده‌ی دوورومان گه‌لێك زۆره .
گه‌وره‌ترین كێشه‌و وبه‌ربه‌ست له رووی په‌یوه‌دیه‌كانی كورد هه‌ر وه‌ك سه‌رجه‌م پرسه‌كانی تر، رۆڵ و زاڵبونی حزب و قۆرخكردنی سه‌رجه‌م كایه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، سه‌ره‌رای بونی به‌ناو حكومه‌تێك كه ئه‌ویش حزب زاڵه به‌سه‌ریدا و تا ئێستا شه‌له‌له و هه‌ر نوێنه‌ر و سه‌رانی حزبه ده‌سترۆیشتوه‌كانه به‌ناو په‌یوه‌ندیه‌كان به‌رێوه ده‌به‌ن . په‌یوه‌ندی دبلۆماسی ئه‌و كاره هه‌ستیار و گرنگه‌ی كه پێویستی به عه‌قڵ و توانا و لێزانین و بیركردنه‌وه‌ی زانستی هه‌یه، تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان لێی بێ به‌شه .
كێ به‌رپرسیاره جگه له حزبه قۆرخكاره‌كان و سه‌ركرده نه‌رجسی و له‌خۆبایی و هیچ له‌بارانه‌بووه‌كان و، وه‌زعی تێكچووی نێوخۆی خودی گه‌لی كوردستان و، نه‌زانین و بێ مه‌عریفه‌تی و بێ سه‌لیقه‌یی و ناشاره‌زایی و بێ ئه‌زمونی و، له‌ئارا نه‌بونی عه‌قڵی لێهاتوو و لێزان و مێژووناس و بلیمه‌ت و پرزانیاری و تایبه‌تمه‌ند به په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه .
به لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م واقعه‌ی كوردستان كه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، له ژووره داخراوه‌كانی حزبه‌كانه‌وه هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێت، چاوره‌ێی له‌مه زیاتری لێ ناكرێت. وه‌زیری په‌روه‌رده حزبیه‌كی نیمچه خوێنده‌واره ، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه حزبیه‌كی ئینگلیزیزانه، وه‌زیری خوێنی باڵا حزبیه‌كی خاوه‌ن دوكتۆرای فه‌لی كوردیه ، وه‌زیری دارایی حزبیه‌كی سه‌رمایه‌داره، هه‌ر ئاوها بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و له‌و نێوه‌نده‌دا فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه كاریگه‌ری سه‌لبی له‌سه‌ر كۆی گشتی پرسی كورد هه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت جگه له په‌یوه‌ندی شه‌خسی و حزبی و خێڵه‌كی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به كاری دیبلۆماسی و زانستی په‌یوه‌ندیه‌كانه‌وه نیه .
په‌یوه‌ندی ستراتیجی كورد رێگه پێدراوه یان ئه‌مه‌ش چالاكی حزبی و ئیجتهادی تاكه‌كانی حزبه . ده‌كرێت په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی مۆدرێن رێك‌بخرێن، یان وه‌ك سه‌رجه‌م پرسه نێوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی تر گیرۆده‌ی ده‌ستی حزب و به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كان بن . تا ئێستا هیچ وێنه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كان لا ی هیچ كه‌سێك روون نیه و ته‌نها وه‌ك په‌یوه‌ندی گه‌وره و بچوك و ئاغا و شێخ و مسكێن ره‌نگیداوه‌ته‌وه وه‌ك چۆن له نێوخۆی حزب و گه‌لی كوردستانیشدا وا ده‌روات، خه‌ڵك له‌سه‌ری راهاتووه و له‌سه‌ریان فه‌رز كراوه . ملكه‌چ بون بۆ ئه‌م وڵات و ئه‌و هیچ دادی كوردستان نادات،، له كاتی ته‌نگانه‌دا به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی به رێكۆپێكی و زانستیانه و دروستی به‌رژه‌وه‌ندی و پێویستیه‌كانی به‌رامبه‌ر بخوێنیته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك كورد زۆر دووره له‌م لایه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی په‌یره‌و ده‌كرێت به‌خێوكردنه له لایه‌ن وڵاته زلهێزه‌كان و پێزانینه وه‌ك چاكه دانه‌وه‌یه‌ك له عورفی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نه‌ك كاری دیلۆماسیدا، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ملكه‌چ بونه بۆ ئه‌ویتر به شێوه‌یه‌كی عاتفی و به پشتخانی خێڵه‌كی دوور له هه‌موو پێویستیه‌كی كاری په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی .
وه‌ك ده‌بینرێت په‌یوه‌ندیه‌كانی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له گۆرانێكی به‌رده‌وامدایه و به پێی پێویستی قۆناغ كێرڤی په‌یوه‌ندیه‌كان هه‌ڵبه‌ز ودابه‌ز ده‌كات و تا راده‌یه‌ك هیچ لایه‌ك به جێگیری له‌سه‌ر یه‌ك ریتم په‌یوه‌ندی خۆی نابه‌ستێته‌وه و ته‌كتیك و مانۆر و ستراتیج بونی هه‌یه و، به موو لانادرێت له رێنمایه گرنگه‌كانی ناوه‌نده‌كانی ژووری توێژینه‌وه‌ی ستراتیجی دیبلۆماسی، كه‌چی لای ئێمه مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان به پێی روانینی خۆیان ئه‌م پرسه به‌رێوه‌ده‌به‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكه‌كان هه‌نگاوه‌كان دیاری ده‌كه‌ن . له‌مه‌شدا ئه‌گه‌ر كاره‌كان بۆ وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن مێژوو تا راده‌یه‌ك سروشتی و ئاسان بێت ده‌درانه‌كانی كه‌م بن بۆ هه‌رێمی نیمچه سه‌ربه‌خۆی وه‌ك كوردستان زۆر سه‌خته و پێویستی به عه‌قڵی داهێنه‌ر و به توانا و دڵسۆز و گه‌ل په‌رست هه‌یه نه‌ك شه‌خس و حزب په‌رست .
له‌و رۆژه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان چۆته نێو ململانێی ناوچه‌كه وه تا راده‌یه‌ك بۆته ره‌قه‌مێكی دیار، كه‌چی كه‌س نازانێت له‌ژووری په‌یوه‌ندیه حزبیه‌كان كه جێگه‌ی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانی هه‌رێمی كرودستانی گرتۆته‌وه چی ده‌گوزه‌رێت . كه‌س نه‌یبینیوه، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی به‌رپرسێكی باڵای كاریگه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی پر مه‌عریفه‌ت و زانین و خاوه‌ن پشتخانی زانیاری ده‌وڵه‌مه‌ند كۆببێته‌وه و راوبۆچونیان وه‌ربگرێت و حسابیان بۆ بكات، ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ تاكه كه‌س و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی كۆ ده‌بێته‌وه و كه‌س نازانێت چ وه‌عد و قسه‌یه‌ك ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی دیبلۆماسی تۆمار ناكرێت و بۆی هه‌یه پاش نیو سه‌عات لای هه‌ر لایه‌كیانه‌وه بێت پاشگه‌ز ببنه‌وه و كه‌سیش نه‌زانێت ، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌كرێت لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان كاری خۆیان رایی بكه‌ن و له‌سه‌ر حسابی كورد سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانیان بپێكن و دواتر وه‌ك به‌رزكی بانان لێوه‌ی ده‌ربچن و كه‌سیش نه‌توانێت له نه‌بردنه‌سه‌ری په‌یمانه‌كانیان گله‌ییان لێبكات، هه‌ر ئه‌وانیش ده‌توانن كورد بۆ مه‌رامی خۆیان به‌كاربێنن و هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت پشتگوێی بخه‌ن و بۆ هیچ كه‌سیش نه‌بێت ره‌خنه‌شیان لێ بگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌وان فه‌رمان ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی خۆ ویست و حزب په‌رست ملكه‌چه بۆ سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانیان كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی زیاتر هیچ قازانجێكی بۆ باری گشتی پی نیه، بۆیه ئه‌گه‌ری ئاشبه‌تاڵ هه‌میشه زاڵه به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كان و كاری سیاسی كوردستانه‌وه .
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه نێوخۆییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه به‌نده كه ركابه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كێ زاڵ‌بێت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و له‌و رێره‌وه‌شدا په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كان زه‌ره‌رمه‌ندن .
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه له بواری سیاسه‌ت و به‌تایبه‌تی كاری دیبلۆماسی وڵاتاندا كه هاوكاریه‌كی ته‌واو له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره دبلۆماسیه‌كان و راگه‌یانداندا هه‌یه و هیچ ئامرازێكی راگه‌یاندنی گرنگی وڵاتان نابینرێت له‌خه‌تی سوری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵاته‌كه‌یان لابدات و ته‌نانه‌ت یارمه‌تیده‌ری راسته‌وخۆیه بۆ خستنه بازاری هه‌ندێك راوبۆچون و مه‌به‌ستی دیاركیراوی لایه‌نی پێویست به سه‌ركه‌وتنی وڵاتان له كاری دیبلۆماسیدا، له سه‌رجه‌م گفتوگۆكان به ئاماژه‌دانی راگه‌یاندن بۆ بابه‌تێك چه‌ندین قازانجیان به گفتوگۆكارانی وڵاتانیان گه‌یاندووه، بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بزانێت و ئه‌وه‌ی پێویست بووه بخرێته بازاره‌وه و له ژووره تاریكه‌كانی گفتوگۆ پێداگریان له‌سه‌ر كردووه و رای به‌رامبه‌ریان لێ هه‌لهێنجاوه . تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم له هیچ كاتێكدا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاری له‌م سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت له تا هاتنی كه‌سانی دیبلۆماسی له ساته‌وه‌خت و كاتی گفتوگۆكانندا نه‌بێت، كه‌س نازانێت چی له هه‌گبه‌ی میواناندایه و تا ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ش هیچ دراسه‌تێكیان بۆ په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كانی جیهاندا نه‌كردووه و رۆڵی راگه‌یاندنیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌رچاو نه‌گرتووه و، ته‌نانه‌ت له هه‌وڵی به‌رده‌وامی ئه‌وه‌دان كه ئه‌م حزب به‌خۆی به‌تاق و ته‌نهایی كاره‌كان به‌رێوه ببات و چه‌ند زه‌ره‌ری هه‌بێت بۆ كۆی گشتی پرسی كورد لای ئه‌و هیچ مه‌سه‌له‌یك نیه . دابه‌شبونی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كان هه‌میشه كاره باشه‌كانیش سفرده‌كاته‌وه . لێره‌دا ده‌پرسم، وڵات هه‌یه له جیهاندا په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر رێكبخات و هیچ لایه‌ك به‌وی تر نه‌زانێت كه له په‌یوه‌ندیه‌كانیدا چی ده‌گوزه‌رێت . یا له ململانێی نێوده‌وڵه‌تی حساب بۆ ئه‌گه‌ره نه‌خوازراوه‌كان نه‌كه‌یت و، ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ك رێچكه برۆیت و دوارۆژ بخه‌یته ده‌ستی قه‌ده‌ر و قه‌جه‌ر ئاسا ته‌نها ملی رێگه بگریته‌به‌ر و به‌ته‌مای دۆزینه‌وه‌ی له‌وه‌رگایه‌كی له‌ناكاو بكه‌یت .
ده‌كرێت تۆ له وه‌زعی ناوخۆدا شكستت هێنابێت و حسابت بۆ هیچ شتێك و ئه‌گه‌رێكی پاشه‌رۆژ نه‌كردبێت، له كارید دیبلۆماسیشدا هه‌مان ره‌فتار بكه‌یت و جه‌ختیش له‌سه‌ر مانه‌وه له‌سه‌ر كورسی بكه‌یته‌وه . ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر نائارامی و نه‌بونی دڵنیایی نێوخۆ ئارامیان گرتبێت له ئاستی په‌یوه‌ندی پرسه‌كه په‌یوه‌سته به سه‌ركردایه‌تیه‌وه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به خه‌ڵكه‌وه نیه، بۆیه شكستی په‌یوه‌ندیه‌كان و بێ ئه‌نجامبونی به شێوه‌یكی ره‌ها له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌ژمێدرێت نه‌ك بارودۆخه خودی و بابه‌تیه‌كه‌ی كوردستان .
به‌روار: 28/07/2015
717 جار خوێندراوه‌ته‌وه