ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
پرسەی هەندەران
سه‌ره‌کی
500 دینارەکەی قانیع
ئەڵمانیا🇩🇪 کۆچی دوایی ھونەرمەندی شێوەکار محەمەد ناشاد
ئیسحاق ئەسیمۆڤ دەڵێ:
وتاره‌كان
ئابوری میلیشیایی
د. محه‌مه‌د گه‌ناوى
ره‌وت (سیر) Courseی روداوه‌کان له‌م به‌شه‌ی دنیا که‌ئێمه‌ی کورد تیا ده‌ژین‌و به‌شێکین لێی، هه‌موو پێویستیه حه‌تمیه ئابوری، سیاسی، مێژویی، مرۆییه‌کان بۆ تەکامولی ژیانێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌و دۆستانه‌و ئاشتیانه ته‌واو تیا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، هه‌موو په‌یوه‌ندی و پێکهاتوه‌کان (compounds) که‌ده‌بوو به‌گوێره‌ی پێویستی و حەتمیه‌تی ژیان‌و ئابوری و مێژوو تەکامولی ته‌واویان تیابکردایه، ئێستا به‌ته‌واوی له‌ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌ی تەکامولدان به‌ره‌و شیبونه‌وه (Decomposition)و هه‌ڵوه‌شان‌و پارچه‌پارچه‌بون.
مانا‌و بونی نیشتمان‌و نیشتمانیبون، نه‌ته‌وه‌و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، ئابوری نیشتمانی و ره‌هه‌نده‌کانی، هه‌تا یه‌کێتی فه‌رهه‌نگی و عه‌قڵیه‌ت‌و له‌سه‌ر ئاستی تاک‌و کۆو هه‌روه‌ها هه‌موو به‌هاکانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و پێوه‌ره‌کانیان له‌حاڵی داڕمان، شیبونه‌وه، ئه‌مجار ونبونان.
ئابوری وه‌کو ره‌هه‌ندێکی سه‌ره‌کی و بڕیارده‌ری ژیان‌و جۆری ژیانی په‌یوه‌ندار به‌ژیانی ماددی و مه‌عنه‌وی مرۆڤه‌کانه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر ده‌بوو له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی تەکامولی ته‌واوی کردبایه له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه نیشتمانیه‌کانه‌وه، به‌ڵکو ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئابوری و سستمی ئابوری جیهانیش هه‌نگاوی گه‌وره‌و ته‌واوکراوی بنابایه. به‌ڵام ئه‌مه‌ی ده‌بینین له‌واقیعدا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، هه‌موو بنه‌ماکانی ئابوری نیشتمانی له‌هه‌موو ئه‌م وڵاته‌ی خۆمان‌و ده‌وروبه‌رمان تاده‌گاته باکوری ئه‌فریقیاو هه‌تا ئاسیای ناوه‌ڕاستیش له‌ئه‌فغانستانه‌وه تا تاجیکستان به‌ره‌و روخان ده‌ڕۆن، ئێستا له‌زۆر وڵات هه‌تا مانا‌و بونی ئابوری نیشتمانی نابینرێت نمونه سوریا، عێراق، یه‌مه‌ن، لیبیا، که تادێت وێنه‌و ژماره‌ی ئه‌و وڵات‌و شوێنانه زیاتر ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ رمانی ده‌سه‌ڵاته به‌ناو سیاسی و نیشتمانیه‌کان، ئابوریش له‌هه‌موو رویه‌که‌وه که‌وته داڕمان، که‌ئیتر ژیانی ئابوری هیچ ره‌هه‌ندێکی نیشتمانی نه‌ما، میلیشیاکان له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا، جا هه‌ریه‌که به‌دروشم‌و ناوێکی پیرۆزکراودا له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه بۆ شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان جا (دینی، مه‌زهه‌بی، نه‌ته‌وه‌یی یان خێڵ‌و گروپێک) بێده‌ستیان به‌سه‌ر کایه‌کانی ئابوری‌دا گرت و به‌هه‌موو ریگایه‌ک له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سیما‌و تایبه‌تمه‌ندی نیشتمانی له‌ئابوریدا نه‌هێڵن.
له‌زۆر شوێن میلیشیاکان له‌م بواره‌دا سه‌رکه‌وتوبون، هه‌ریه‌که له‌ناوچه‌ی خۆی هێڵی بازرگانی خۆی هه‌یه، سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی ئابوری له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆیدا ده‌کات به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌ڕوی نه‌ته‌وه‌یی، دادپه‌روه‌ری، نیشتمانیه‌وه تاوان‌و خیانه‌تیش بێت، ئیتر لێره‌دا وه‌کو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا به‌ها مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کان نامێنن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نهاو به‌س به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و ده‌سه‌ڵاتی ملهوڕی و بێ لێپرسینه‌وه‌ی باندی میلیشیایه.
هه‌تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که به‌ناو نیشتیمانین، به‌ڵام ئابوری له‌لایه‌ن نوخبه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه کۆنترۆڵده‌کرێت سیاسه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆیان‌و بژێوی لایه‌نگرانیان به‌کارده‌هێنن، سلوک‌و تایبه‌تمه‌ندی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداری میلیشیای ئابوری هه‌ڵده‌گرن، نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و نیشتیمانی.
هه‌ڵبه‌ته زۆر جوڵانه‌وه‌ی ئازادی، رزگاری و دادپه‌روه‌رخوازی له‌زۆر شوێنی جیهان له‌فۆرمی میلیشیا وه‌ک زه‌روره‌تێکی قۆناغێکی دیاریکراوی میللی، نیشتمانی و ئابوری ده‌ستیان به‌کاری خه‌بات کردوه‌و خاوه‌ن ئایدیا‌و فکر‌و باوه‌ڕێک بون بۆ دنیا‌و ژیانێکی ئازاد‌و جوانتر‌و خۆشتر، به‌ڵام هه‌رکاتێک گروپی سیاسی دوای بون به‌ده‌سه‌ڵاتدار یان ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی نیشتیمانی داماڵران له‌بونی ئایدیا، جیهانبینی فکر‌و به‌هاو ره‌هه‌نده‌کانی نیشتیمانی و ئینسانی ئه‌وا بونیان کورتده‌بێته‌وه بۆ کایه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به‌ڕه‌هه‌نده سیاسی، نیشتمانی، میللی، به‌ها فکری، مرۆییه‌کان‌و فه‌رهه‌نگیه‌کانه‌وه نامێنێت.
هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه خه‌ڵکانی میلیشیای ئابوری که‌سانی ملهوڕ، نه‌خوێنده‌وار به‌مانا مه‌عریفیه‌که‌ی، بێ فه‌رهه‌نگ، به‌سیفه‌ت‌و سلوک تاوان کار‌و مرته‌زیقه، بێ ویژدان، ته‌مبه‌ڵن بۆچی؟ چونکه ئه‌مانه به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت، له‌وانه به‌هۆی جهل، هه‌ژاریان له‌داهێنان، فکر، مه‌عریفه‌ت، به‌هاو نه‌بونی هیچ په‌یامێکی نیشتیمانی و ئینسانی شتێکیان پێ نیه بۆ ره‌وایه‌تدان به‌ده‌سه‌ڵات‌و مانه‌وه‌ی خۆیان، بۆیه هه‌موو هێزو بایه‌خی خۆیان ده‌ه‌خه‌نه‌سه‌ر کایه‌کانی ئابوری بۆ داگیرکردن‌و مۆنۆپۆلکردنی هه‌موو که‌رته‌کانی ژیان‌و چالاکیه‌کانی ئابوری.
له‌ئه‌نجامدا کۆی کۆمه‌ڵگا به‌هه‌مان فه‌رهه‌نگی نه‌فره‌تی میلیشیا رادێن که‌بریتیه له بێ به‌رهه‌می ته‌مبه‌ڵی، بێ هیچ په‌روه‌رده‌یه‌کی فکری و ئینسانی، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی فه‌رهه‌نگی کار‌و خوێندن و خوێندنه‌وه که‌ئه‌مه یه‌کێکه له‌گه‌وره‌ترین کاره‌ساته‌کانی میلیشیا بۆ سه‌ر تاک‌و کۆمه‌ڵ‌و داهاتوی هه‌ر شوێنێک میلیشیای ئابوری هه‌بێت.
له‌مه‌ش زیاتر میلیشیای ئابوری به‌هێزی مۆنۆپۆلی ئابوریه‌وه هه‌موو کایه‌کانی ژیان، له‌وانه کایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ری و ئه‌ده‌بیش به‌میلشیایی ده‌کات.
پرسیار لێردا ئه‌مه‌یه، له‌چ ژینگه‌یه‌کدا میلیشیای ئابوری گه‌شه‌ده‌کات‌و دروستده‌بێت؟
ناجێگیری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌زانی، هه‌ژاری، ناهۆشیاری، بێده‌نگی گشتی، لاوازی کایه‌ی رۆشنبیری و فکری و چه‌واشه‌کاری له‌ڕێگه‌ی میدیا‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی موزه‌ییه‌ف ژینگه‌ی گه‌شه‌و بون‌و مانه‌وه‌ی میلیشیا ئابوریه‌کانن له‌هه‌ر وڵاتێک.
هه‌میشه میلیشیای تاوانی ئابوری له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌م ژینگه وێرانکه‌رانه‌ی گه‌ل‌و نیشتمان‌و مرۆڤ گه‌شه‌پێبدات‌و ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌ئابوریه تاوانه‌که‌ی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م ژینگه وێرانکه‌رانه ته‌رخانده‌کات به‌وپه‌ڕی سه‌خاوه‌ته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندی و کاراکته‌ری میلیشیای ئابوری ئه‌مه‌یه که‌خۆی به‌به‌رپرس نازانێت به‌رامبه‌ر هیچ لایه‌نێکی مرۆیی، نیشتمانی، ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵک، به‌ڵام خۆی به‌خاوه‌نی هه‌موو شتێک ده‌زانێت له‌ناو سنوری ده‌سه‌ڵاتی میلشیایی خۆیان، هه‌تا مرۆڤه‌کان به‌موڵکی خۆی ده‌زانێت بۆ به‌کارهێنان‌و سودلێوه‌رگرتن وه‌ک ئامرازێک یان گیاندارێک.
له‌ده‌سه‌ڵاتی کۆنی میرنشینه‌کان‌و خێڵه‌کان له‌بواری به‌رپرسیارێتیدا به‌رامبه‌ر که‌سانی تر به‌هۆی پابه‌ندبونیان به‌هه‌ندێک ره‌هه‌ندی تقیلیدی و ئه‌خلاقی و ئاینی که‌م یان زۆر هه‌ستێکی مرۆیی و به‌رپرسیاریه‌تیان هه‌بوو، به‌ڵام میلیشیای تازه په‌یدابوی ئابوری به‌تاڵه له‌هه‌موو به‌هاو هه‌ستێکی به‌رپرسیارێتی و ته‌واو بێباکه له‌گیان، ژیان، که‌رامه‌ت‌و داهاتوی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به‌تیرۆرو زۆرداری خۆی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوه.
ئیتر ئه‌مڕۆ میلیشیای ئابوری بۆته دیارده‌یه‌کی تازه‌ی رۆژگاری ئه‌م جیهانه‌ی ئێمه تیایدا ده‌ژین. پرسیاری بابه‌ت ئه‌مه‌یه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ میلیشیای ئابوری بکرێت؟ ئایا ئه‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یەی ئێستا هه‌یه که له‌میلیشیای ئابوری‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت قۆناغێکی حه‌تمی مێژوییه‌و ده‌کرێت سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ دوباره دروستکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌کان (compounds) به‌ره‌و جێگیربونی هه‌میشه‌یی و راست له‌ڕوی نه‌ته‌وه‌یی، نیشتمانی، شارستانی و هه‌موو ره‌هه‌نده مرۆڤایه‌تیه‌کانه‌وه؟.
ئایا به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى میلیشیای ئابوری ده‌توانرێت هه‌موو هه‌ڵوه‌شاوه‌کانی تر له‌فۆرمێکی ته‌ندروستتر، جوانتر‌و پایه‌داردا پێکبهێنرێته‌وه؟.
وه‌ڵامه‌که ئه‌رێنی یان نه‌رێنی بێت، ده‌بێته بابه‌تی تازه که‌پێوسته شرۆڤه‌ی بۆ بکرێت، له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌کادیمیسته ئابوری و کۆمه‌ڵناس‌و سیاسیه‌کانه‌وه له‌سه‌ر ئابوری میلیشیایی.
به‌روار: 05/07/2015
1485 جار خوێندراوه‌ته‌وه
وتاری زیاتر ...
هه‌ردوكیان له ئاست له‌شكركێشی توركیا نوتقیان به‌ستراوه عیمادعهلی...
عیماد عەلی
بۆ يەكەم جار.. موقاومەتی ئێران و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێڵی هاوبەش!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
لووتکەی ناداد پەروەری ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
به بارمتەگرتنی ئابووريی ئێران!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مالكی یان عه‌بادی بۆ كورد باشتره ؟...
عیماد عەلی
دوور له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك با گۆران و یه‌كێتی یه‌كبگرنه‌وه...
عیماد عەلی
پاڵەوان و کەسایەتییەکان لە چیرۆکی منداڵان...
ڕەزا شوان
ئەو ديوارەی بەمزووانە دێتە رووخان!...
عەبدولڕەحمان مهابادی
چۆن خۆت له خهیأڵپڵاوی بیرێك رزگار ده‌كه‌یت؟...
عیماد عەلی
نەخۆشی دەسەڵات...
ڕەزا شوان
دوو تابلۆی قەشەنگ..؟! ...
ئازاد حەمدی
سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵان.. ...
ڕەزا شوان
ئه‌و كتێبه‌م لۆ چاپ نه‌كرا...
یوسف مەنتک
ڕۆڵی حیزب لە هەڵبژاردنەکاندا...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
شه‌كاوه بێت ئاڵای سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازیزم و فاشیزمدا ...
ئەحمەد ڕەجەب
کەشتی نوح .....
ئازاد حەمدی
1
2
3
4
5
...
ژماره‌ی بابه‌ت
ڤیدیۆ
نوکتەی کارەبا کوژاندنەوە 🤣🤣
پشیلەیەک بێچووەکەی دەدۆزێتەوە ولێ‌ی دەدات 🤣
شەرواڵ پیسەکان لە بەریتانیا دەستگیردەکرێن
ئێوارانی دەریا 2024.5.2
ملیۆنێرێکی پاکستانی بە دەمانچە خۆی دەکوژێ پاش ئەوەی زیانی ک
ئه‌رشیف
په‌یوه‌ندی
ڤیدیۆ
ئاگاداری
هه‌مه‌ڕه‌نگ
وتار
سه‌ره‌کی
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:
1235
کۆی سه‌ردان:
29310002