ئایا تێپه‌راندنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دژی سازان بوو ؟
عیماد عەلی
سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێین به‌ڵێ تێپه‌راندنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ر له‌سازانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هاته‌به‌رهه‌م و لایه‌نێكی سه‌ره‌كی و هه‌ندێك پاشكۆی تر به‌و كاره رازی نه‌بوون و بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره كه یاسایه‌ك به‌و گرنگیه‌ی دوور له پارتی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت و وه‌ك وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له كاروان و ته‌مه‌نی بیست و سێ ساڵه‌ی كار و ره‌فتار و بریاره‌كانی په‌رله‌مان حسابی بۆ بكرێت .
ئه‌گه‌ر به بێلایه‌نی و ئینسافه‌وه باس له‌م هه‌نگاوه بكه‌ین، ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه زۆرێك له یاسا گرنگه خاوه‌ن ره‌هه‌نده نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به سازان و كۆبونه‌وه و رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان تێپه‌رێنراون، به‌ڵام هه‌میشه له‌و سازانانه پارتی دیموكراتی كوردستان برا گه‌وره و خاوه‌ن بریار ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی چۆنێتی تێپه‌راندنی یاسا و بریاره‌كان بووه و ئه‌گه‌ر به میلیم له‌زه‌ره‌ری حزبی و شه‌خسی هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی ئه‌و حزبه بوایه مۆری نه‌ده‌كرد، به‌ڵام زۆر جار بۆ مانه‌وه‌ی برا گه‌وره‌یی و له‌سه‌ر حسابی هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی بچوكی خۆی سازانی كردووه و لایه‌نه‌كانی تریش پێی رازیبون .
ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه لایه‌نه‌كانی تر جه‌ختیان له‌سه‌ر سازان نه‌كردبێته‌وه و سازانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارنه‌هێنابێت. یه‌كێتی له‌كاتی جیابونه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان موسته‌فا و پێكهێنانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران هه‌میشه پارتیی وه‌ك برا گه‌وره داناوه و له‌پێناو ده‌رچون له قه‌یرانی ململانێی له‌گه‌ڵ گۆران‌دا هه‌زار و یه‌ك ته‌نازولی كردووه و له سازان زیاتریشی كردووه و ئه‌مه جگه له رێككه‌وتنی ستراتیجی و رێككه‌وتنی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی حوكمی سه‌رۆكی هه‌رێم كه باجێكی گه‌وره‌ی له‌و رووه داوه . به‌هه‌مان شێوه گۆرانیش له‌و ماوه كورته‌ی ته‌مه‌نیدا زۆرێك له خۆنزیككردنه‌وه و ته‌نازولی بۆ پارتی كردووه، كێ هه‌یه گه‌شته مه‌كۆكیه‌كانی كاك نه‌وشیروان بۆ سه‌ری ره‌ش له‌بیرچوبێت، ئه‌وه‌ش له پێناو زاڵبونی بووه به‌سه‌ر یه‌كێتیدا، سازانیشی وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی سیاسی له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارهێناوه . گۆران ئه‌و كاته په‌رله‌مانی خسته ده‌ست حزبه‌كان كه رێككه‌وتنی به‌شداریكردنی له حكومه‌ت له رێگه‌ی حزبه‌وه و به عاله‌می ئاشكرا و له‌به‌ر ده‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئیمزا كرد و نه‌یخسته ده‌ست فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مان ئه‌و ئه‌ركه ئه‌نجام بدات دوور له هه‌ر رێككه‌وتنێكی حزبی ئاشكرا و به‌رپه‌رده .
ئه‌مرۆش، كه پارتی به‌هانه‌ی سازانی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌و هه‌موو هه‌نگاوانه‌ی ئه‌وانی تری له‌به‌رده‌سته و ده‌یدات به چاویاندا و حه‌قی خۆیه‌تی كه تا ئێستا سازان كرابێت، بۆچی له‌م كاته‌دا له‌م پرۆسه گرنگه‌دا پشت گوێ بخرێت . به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نێوان تێپه‌راندن و تێنه‌په‌راندنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوور له سازان ، له دیدگای قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كوردستانه‌وه یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین، دیاره تێپه‌راندنی له قازانجی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پێشخستنی ره‌وتی سیاسی كوردستاندا بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی :
1- پارتی تا ئێستا خۆی به برا گه‌وره زانیوه و به چاوی سه‌لته‌نه‌تی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرد و له‌و قه‌ناعه‌ته‌دا بوو كه بێ ئه‌و هیچ هه‌نگاوێك ناهاویژرێت . به‌ڵام ئێستا ده‌زانێت ده‌نگی خه‌ڵك و زۆرینه رۆڵی خۆی هه‌یه .
2- پارتی ئه‌گه‌ر له تێنه‌په‌راندنی ئه‌م یاسایه سه‌ركه‌وتو بوایه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك مه‌رجه‌كانی خۆی ده‌سه‌پاند و بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا هه‌رچی بیویستایه ده‌یكرد .به‌ڵام ئێستا ده‌بێت حساب بۆ ئه‌وانی تر وه‌ك خۆی بكات .
3- پارتی ئه‌گه‌ر له هه‌نگاوه‌كانی پێش تێپه‌راندنی ئه‌م یاسایه و له په‌رله‌مان سه‌ركه‌وتوو بوایه،هیچ كارتێكی به‌ده‌ست ئه‌وانی تره‌وه نه‌ده‌هێشت و به‌خۆی هه‌ڵگری سه‌رجه‌م كارته‌كانی سه‌پاندنی بۆچونه‌كانی ده‌بوو له رێگای سازانه‌وه .
4- پارتی پاش 23 ی6 بۆی ده‌ركه‌وت كه هێزگه‌لێك هه‌ن ده‌توانن بێ ئه‌و بریاری گرنگ بده‌ن و هیچ منه‌تێكیان به سه‌نگی سیاسی و هێزی ئه‌و نه‌بێت و سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ پێداچونه‌وه‌ی له‌سیاسه‌ت كردن و مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا .
5- قازانجێكی سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان خۆیه‌تی كه‌ئه‌و حزبه له رێژه‌یه‌ك له بوغرایی و هه‌ندێك ره‌فتاری نیمچه دیكتاتۆریی دوور ده‌خاته‌وه .
ئه‌و هه‌موو خاڵانه خۆی له‌خۆیدا له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و دیموكراسی و نه‌هێشتنی ره‌فتاری دیكتاتۆریانه‌یه له كوردستاندا و، نه‌ك له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ته‌نها به‌ڵكو له هه‌نگاوه هه‌ستیاره‌كانی داهاتووشدا رۆڵ و گرنگی خۆی ده‌بێت و هاوسه‌نگی هێز له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان رێ رێك ده‌خات و هه‌مووان هه‌ست به پێویستی به سازانی راسته‌قینه و گرنگی لێكتێگه‌یشتن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن .
به‌روار: 04/07/2015
627 جار خوێندراوه‌ته‌وه