وتاره‌كان
بەدیلەکەی بارزانی!
 سلێمان عەبدوڵا یونس
لای زۆرایەتی پارتیەكان بەدیلی بارزانی هەر بارزانی خۆیەتی. لێرەدا پارتی، لەكۆی پێنج پارتە سەرەكیەكەی ئیمڕۆی گۆڕەپانە سیاسیەكەی هەرێمەكە، تاقانە پارتێكە، كەبنكە جەماوەریەكەی لەگەڵ سەركردایەتیەكەیدا كۆكن لەسەر ئەوەی كەبارزانی بەدیلی نیە.

لەڕاستیدا سەركردایەتی پارتی چەندە بڕوای وایە بەدیلی بارزانی هەر بارزانی خۆیەتی، ئەوا سەركردایەتی ٤ چوار هێزەكەی تریش (ئەگەر لەترسی بنكە جەماوەریەكانیان نەبێت) دوو ئەوەندە لەسەر ئەوە كۆكن، كەبەدیلی بارزانی هەر بارزانی خۆیەتی.

گرفتی ئەو چوار هێزە (یەكێتی ، گۆڕان ، یەكگرتوو كۆمەڵ) لەپرسی بەسەرۆك بوونەوەی بارزانیدا گرفتی ڕازی كردنی بنكە جەماوەرەیەكانیانە نەك گرفتی بڕیاڕ و دەستهەڵبڕینی سەركردایەتیەكانیان. بەتایبەت كەدەبینین هیچ كام لەسەركردە و سەركردایەتیە دیارەكانی ئەو ٤ چوار هێزە، نەخۆیان جورئەتی خۆكاندید كردنیان هەیە و نەبوێری دیاریكردنی كاندیدێكشیان هەیە.

بەلامەوە سەیرە بەم جۆرە پارتیەكان خۆیان تەنگەتاو كردووە، لەكاتێكدا لەم پرسەدا مسۆگەرن و چۆلكەی سەرۆكایەتی هەرێم لەدەستی خۆیاندایە. ئاخر پرسیاری ئەوەی ئایا بارزانی بەدیلی هەیە یان بێ بەدیلە؟ تەواو پرسیارێكی بڕاوەیە. چونكە بەشێوەیەكی سادە ئەگەر لای سەركردایەتی ئەو ٤ هێزە، بارزانی بەدیلی هەبوایە، ئەوا ئەوان بەدیلێكیان دەبوو. ئێ مادام بەدیلیان نیە، كەواتە وەك چۆن لای سەركردایەتی پارتی، بارزانی بێ بەدیلە، ئاوەهاش لای سەركردایەتی ئەو ٤ هێزەی تریش، بارزانی بی بەدیلە.

بارزانی بەدیلی هەبێت یان نەبێت، هیچ لەو ڕاستیە ناگۆرێت، كەئەو ئیدی سەرۆكی ٤ ساڵی داهاتووی هەرێمی كوردستانە. لەڕاستیدا ئەو دەنگەش لای وایە بارزانی بەدیلی هەیە دەنگی پانتاییەكی عاتفی و میللی ئەمدیوی دیگەڵەیە. پانتاییەك، با پارتیەكان زۆر لێی نیگەران نەبن. چونكە سەرەنجام سەركردایەتی ئەو ٤ هێزە لەسیناریۆی ڕازاوەدا چۆن بخوازن ئاوا ئاڕاستەیان دەگۆڕن.
شارپرێس
به‌روار:  25/04/2015
325   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  وتاری زیاتر ...
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
عەبدولڕەحمان مهابادی
پارێزەر: لوقمان مصطفی صالح
ئازاد حەمدی
ژماره‌ی بابه‌ت

نوکتەی کارەبا کوژاندنەوە 🤣🤣

پشیلەیەک بێچووەکەی دەدۆزێتەوە ولێی دەدات 🤣

شەرواڵ پیسەکان لە بەریتانیا دەستگیردەکرێن

ئێوارانی دەریا 2024.5.2

ملیۆنێرێکی پاکستانی بە دەمانچە خۆی دەکوژێ پاش ئەوەی زیانی ک

مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1058
کۆی سه‌ردان:   29309499