سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم یادی قه‌ڵادزی له (چه‌نه‌قه‌ڵا) ده‌كاته‌وه
عیماد عەلی
ئه‌م ساڵ لای حكومه‌تی هه‌رێم جوگرافیا گۆڕاوه و، قه‌ڵادزێ له ئه‌سته‌نبوڵه، بۆیه یادی چل و یه‌ك ساڵه‌ی بوردومانی قه‌ڵادزێ له (چه‌نه‌قه‌ڵا) ی ئه‌ستنه‌بوڵ كرایه‌وه و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له سپێده‌ی به‌یانی زووه‌ه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت پێش دانیشتوانی شاره‌كه ئاماده‌ی ئه‌و یاده زۆر پیرۆزه بوو! به‌ڵكو ئه‌ردۆگانی دڵسۆزی گه‌لی كوردیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردبوو، هه‌ردووكیان به خور فرمێسكیان بۆ قوربانیانی قه‌ڵادزێ ده‌رشت و سه‌ره‌خۆشیان له كه‌سوكاری شه‌هیدانی قه‌ڵادزی ده‌كرد .
له‌كاتێكدا جیهان یادی سه‌ت ساڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كان له لایه‌ن عوسمانیه‌كانه‌وه به گه‌رمی ده‌كاته‌وه و، سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ئاسیاش پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌رمه‌نیه‌كان ده‌ربری و، ئه‌و تاوانه كۆمه‌ڵكوژیه به قركردن و جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌كانیان له‌قه‌ڵه‌م دا، كه‌چی توركیا و ئه‌ردۆگان نكوڵی لێ ده‌كه‌ن و، یادی سه‌ركه‌وتنی شه‌ری (چه‌نه‌قه‌ڵا) ی ئه‌ستنه‌نبول ده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، بۆ دوپاتكردنه‌وه ی وه‌لا و پشتگیری خۆی و بۆ چاكه دانه‌وه‌ی حكومه‌ته دڵسۆزه‌كه‌ی توركیا بۆ كورد، كه له كاتی هاتنی داعش، توركیا یه‌كه‌م وڵات بوو به‌هانای كورده‌وه هات و ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی كوردی له رشتن پاراست و به هه‌موو توانا سه‌ربازی و ئابوریه‌كه‌یه‌وه پشتگیری لێ‌كرد و داعشی به‌ده‌ردی سه‌گێكی هه‌ڵهاتو برد، چۆن ده‌بێت حه‌قی به‌سه‌رمانه‌وه بمێنێت و پشتگیری نه‌كه‌ین له‌م یاده پیرۆزه‌ی سه‌ركه‌وتنیدا له شه‌ری عوسمانیه‌كان دژ به هاوپه‌یمانانی له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م دا .
ئه‌وه‌ی یه‌ك تۆز شه‌رم بكات ئه‌م كرده‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه خۆت له وه‌زعێكدا بیت داعش له‌به‌ر ده‌رگات بێت و یادێكی پیرۆزی وه‌ك بوردومانكردنی قه‌ڵادزێت هه‌بێت كه چه‌ندین گه‌نج و لاوی ئه‌م كوردستانه‌ی تێدا بونه قوربانی، پشتگوێی بخه‌یت و له‌یادی (چه‌نه‌قه‌ڵا ) دا ئاماده‌بیت .
ده‌بێت چ ناوێكی لێ بنێیت، ئه‌مه خۆ به كه‌مزان و هه‌ست به كه‌می و گوێرایه‌ڵی دوژمن نه‌بێت چی پێی ده‌وترێت. توركیایه‌ك كه تا ئێستا جگه له قازانجی تایبه‌تی خۆی، مامه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا نه‌كردبێت و، تا ئێستاش ئه‌گه‌ر بچوكترین بواری بۆ بره‌خسێت له په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی عیراق و ئێران یشدا هه‌موو رێككه‌وتنه‌كان تازه ده‌كاته‌وه و ئه‌م ئه‌زمونه‌ی كورد به ده‌ردی هه‌موو ئه‌زمونه له‌ناوچوه‌كانی پێشتر ده‌بات . توركیایه‌ك كه تا ئێستا ته‌نانه‌ت له ده‌می نایه‌ته ده‌ره‌وه كه ئه‌م هه‌رێمه به كوردستان ناوزه‌د و تۆمار بكات به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی به (شمال العراق) ی بناسێت، چ له ئه‌م توه‌ركیایه و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆ كورد سه‌وز ده‌بێت . دوای ئه‌وه‌ی خۆت باش بزانیت كه له په‌یوه‌ندیه‌كانت جگه له قازانج به‌خشین به توركیا و ئێستاش بی خۆت، لێی بێ هیواش بوبیت له هه‌موو لایه‌كه، چون به‌م جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت و چ هه‌وڵێكت به‌رهه‌م دێنێت . ئه‌م ره‌فتار و مامه‌ڵه دیبلۆماسیه نه‌زانانه جگه له گه‌دایی كردنی دوور له په‌یوه‌ندی راست و دروست و زانستیانه‌ی دیبلۆماسیه‌تی دوولایه‌ن هیچی تری لێ به‌رهه‌م نایه‌ت و، له‌م مامه‌ڵه‌یانه جگه له توركیا وه‌ك وڵاتی خاوه‌ن قوڵایی و دوژمنی گه‌لی كورد هیچ لایه‌ك قازانج ناكات، مه‌گه‌ر سودی ئابوری و پاره‌و پوڵی شه‌خسی سه‌ركرده‌كانی كورد و توركیا نه‌بێت .
ئه‌و بابه‌ته زۆر گرنگه‌ی كه پێویست بوو گرنگی پێ بدرێت و شایانی ئه‌وه‌یه یادی بكرێته‌وه له‌گه‌ڵ یادی بۆردومانی قه‌ڵادزێ دا، ئه‌وه بوو كه كورد له‌م یادی سه‌ت ساڵه‌ی قركردنی ئه‌رمه‌نیه‌كاندا ئه‌م زه‌مینه و بارودۆخه‌ی ئه‌مرۆی جیهانی به هه‌ل بزانیایه و داوای لێبوردنی له گه‌لی ئه‌رمه‌نی بكردایه، كه توركه‌كان كوردیان وه‌ك كۆیله و به كرێگیراو له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا له دژی ئه‌رمه‌نیه‌كان به كاری هیناون و گه‌لی كورد خۆی له‌و تاوانه بێبه‌ر یبكات و به جینۆسایدی بناسێنێت و، وه‌زعی تایبه‌تی و ره‌وشی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئه‌و كاته‌ی كوردی بێ ده‌وڵه‌ت و لاته‌ریك، بۆ جیهان روون بكاته‌وه، نه‌ك هاوشانی ئه‌ردۆگان یادی شه‌ری (چه‌نه‌قه‌ڵا) بكاته‌وه .
به‌روار: 25/04/2015
585 جار خوێندراوه‌ته‌وه