په‌یامه‌كه‌ی بارزانی هیرشێك له گۆشه‌نیگای سه‌خڵه‌تبونه‌وه
عیماد عەلی
ئه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی بارزانی خوێندبێته‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ،كه ته‌نها بۆ رای گشتی بووه و، راستی ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه چه‌ند حزب و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه ئاوێته‌بون و، تاچه‌ند لاوازی حزبی كاریگه‌ری سه‌لبی له‌سه‌ر خودی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت، هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا حزب له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران جیانه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له نوسین و به‌ره‌سمی ده‌رخستنی به‌یاننامه‌كه، نه جێگره‌كه‌ی و نه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیش، پێشوه‌خت ئاگایان لێ نه‌بووه و، ئه‌وانیش وه‌ك خه‌ڵك له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه خوێندویانه‌ته‌وه . ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی قورسی وه‌زعی سه‌رۆكی هه‌رێم و پارتی وشڵه‌ژان و هه‌نگاوه‌كانیه‌تی، له‌م كاته‌دا كه پرسی درێژكردنه‌وه یماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی و هه‌موار كردنه‌وه‌ی یان ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له ئارادایه .
ئه‌م به‌یاننامه‌یه ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و بۆچونه‌ی جێبه‌جێ كردوه، كه هێرشكردن باشترین ئامرازه بۆ به‌رگریكردن . ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ده‌بینرا كه وه‌زعی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و بابه‌تی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی كه‌وتۆته حاڵه‌تێكی یه‌كلاكردنه‌وه و، كه‌س نه‌بوو جگه له پارتی له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی بێ مه‌رج بێت و هه‌روا بێ باجی هه‌ڵه و شكست به‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی پارتی و ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌رسێ باوك و كور و برازادا تێپه‌رێت و به هیچ شێوه سزایه‌ك تاسه‌ر مافی خه‌ڵك بخورێت .
ئه‌وه‌ی له‌م كاتانه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ وه‌زعی گشتی كرودستان بكات، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌كاتێكداین به هۆی هه‌ستیاری قۆناغه‌كه و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داعش، هه‌ستكردنی خه‌ڵك چه‌ند به‌رپرسیارانه بووه و یه‌كگرتوویی كورد له هیچ وه‌ختێكدا له‌م حاڵه‌ته باشتر نه‌بووه. میله‌ت هه‌یه له جیهاندا فه‌رمانبه‌رانی سێ مانگ مه‌عاش وه‌رنه‌گرن و نوقه‌یان لێوه نه‌یه‌ت، به‌ڵام سه‌روو و ده‌سترۆیشتوانی ده‌سه‌ڵات وه‌ك پاشا بژین، ئه‌گه‌ر له‌به‌رچاونه‌گرتنی بارودۆخه‌كه‌و هاتنی داعش و یه‌كگرتووی و دڵسۆزی خه‌ڵك بۆ پرسه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی نه‌بێت، كه‌س هه‌یه ئه‌وه قبوڵ بكات . كه‌س هه‌یه له‌شه‌ر شكستێهێنابێت و هێزه‌كه‌ی شارێكی به‌ته‌واوی بدات به‌ده‌سته‌وه‌و خه‌ڵكه مه‌ده‌نیه‌كه‌ی شه‌هید بكرێن و كچانی سه‌بی بكرێن، كێش ئه‌و كاره‌ی كردبێت، دره‌نده‌ترین دوژمن كه داعشه، له به‌رامبه‌ردا، هێزه‌كه‌ت به بێ ته‌نها بریندارێكیش هه‌ڵهاتبن و كه‌س پێیان نه‌ڵیت به‌ری چاوتان برۆی پێوه‌یه و، ئێستا ئه‌و هێزه به‌خۆی باس له ناپاكی نوخبه و ته‌خشان و په‌خشان بكات، ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆك و كات و چونێتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه بۆ په‌رشو بڵاوكردنه‌وه‌ی فكر و بیری خه‌ڵك نه‌بێت و دوور خسنه‌وه‌یان نه‌بێت له پرسه گرنگه‌كه‌ی ئه‌مرۆ كه پێداچونه‌وه و ئاماده‌كردنه‌وه و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی فه‌رمانره‌وایه‌تی سه‌رۆكی هه‌ریمه ،ئه‌دی چیه . كه‌س هه‌یه پاش هه‌لێكی زۆر و ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژی حوكمرانی و، پاش شكستێكی گه‌وره، بێ باج لێی ده‌رچێت و به‌خۆی بڵێت سه‌ركه‌وتوو بووه و جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی بكات . كه‌س و لایه‌نێك هه‌یه بڵێت هه‌ولێر ده‌كه‌مه دوبه‌ی و، ئێستا ته‌نها له ناوخۆی هه‌رێم شه‌ش ملیار قه‌رزاری بانقه ناوخۆییه‌كان بێت، جگه له قه‌رزی ده‌ره‌كی و سێ مانگ مه‌عاشی فه‌رمانبه‌ران . كه‌س هه‌یه دان به شكستی خۆیدا نه‌نێت و، بیه‌وێت له‌سه‌ر فه‌شه‌لی هه‌میشه‌یی به‌رده‌وام بێت و خه‌ڵك باجی هه‌ڵه‌كانی بده‌ن و ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وه‌ی نه بای دیبێت نه باران .
بۆیه، ئه‌م په‌یامه‌ی بارزانی بۆی ده‌رخستین كه، جگه له په‌له‌قاژه و هاواری خۆقوتاركردن وخۆرزگاركردن له‌و فشاره‌ی له سه‌ریه‌تی له ده‌رئه‌نجامی شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی حوكمرانی خۆیدا، كه خۆی به‌سه‌ر خۆیدا هێناوه و، له پێناو مانه‌وه و ده‌مكوت كردنی نوخبه و سیاسیه بوێر و دڵسۆزه‌كاندا هیچی تری پێ نیه . ئه‌م په‌یامه كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی نه بنه‌مایه‌كی هه‌یه و نه له‌كاتی خۆیدا بوو و نه هۆكاری راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌یه، جگه له به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی سیاسی و حزبی و كه‌سایه‌تی له پشتیه‌وه بێت، هیچی تری پێ نه‌بوو و به‌ڵكو ته‌نها ده‌توانین بڵێین( كلمه الحق یُراد بها الباگل ) بوو، به‌ڵام به ئاسانی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا تێنه‌په‌ری و ، وا ئێستا بۆ خۆی زه‌ره‌ری له قازانجی زۆرتر كه‌وته‌وه .
به‌روار: 18/04/2015
593 جار خوێندراوه‌ته‌وه