ساڵڕۆژی خودکوژی ژەنەڕاڵی پاییز
ژه‌نه‌ڕاڵی پایز (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان)،
شاعیر و نوسه‌ری کورد
له رۆژى 22/10/2019، لە تەمەنى (62) ساڵى لە شارى سلێمانى و لە ماڵەکەى خۆیدا کۆتایی به‌ژیانی خۆیهێنا، لە مەراسیمێکى شایستەدا
له رۆژى 23/10/2019 لە گردى سەیوان لە شارى
سلێمانى بەخاکسپێردرا، له ساڵی 1957 له‌گه‌ڕه‌کی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له‌دایکبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌شاری سلێمانی ته‌واوکردووه، له‌سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه ده‌ستی به‌کتێب خوێندنه‌وه کردووه، له ساڵی (1975) ده‌ستیکردووه به‌نوسینی شیعر‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی، کۆی به‌رهه‌مه‌کانی له‌دیوانێکدا به‌ناوی (له‌غوربه‌تا) بڵاوکردۆته‌وه، دوو ماسته‌ر له‌سه‌ر شیعره‌کانی وه‌رگیراوه، له‌چوار نامه‌ی دکتۆراش وه‌ک سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی به‌کارهاتووه، شیعره‌کانی بۆچه‌ندین زمانی زیندو وه‌رگێڕدراون، شیعره‌کانی لەلایەن چەندین هونەرمەندى کورد کراون بە گۆرانى و تابلۆى شێوەكارى، نازناوی (ژه‌نه‌ڕاڵی پایز)ی بۆخۆی هه‌ڵبژاردووه.
وەرگیراوە
به‌روار: 22/10/2022
441 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|