|
سۆپەری پێشمەرگە
مفاوەزاتی 1984
لە مفاوەزات، "دکتۆر حیلمی قەزاز" لە خەستەخانەی جمهوری نەشتەرگەری بۆ کردم.
یەکەم شەو و دووەم شەو "کاک بەهزادی حەمەلاو ، و وەستا سالمی پۆڵس" بەدیارمەوە بوون و خزمەتی زۆریان کردین و جوامێرانە ماندوو بوون لەگەڵمان.
کە مفاوەزات دەستی پێکرد ، سێ برا لە کەرتی تیپی مەڵبەندی یەک لە چنگیان پێشمەرگە بووین.
دوو پێشمەرگەی مەسیحیمان لەگەڵ بوو
" شەوقی پۆڵس و نەزهەتی مەتی"
سەرەتای مفاوەزات بوو لە ماڵی" کاک ئاراسی حەمە لاو " دەعوەتی کفتەی " مەحسوم خانی" ڕەحمەتی دایکی کاک ئاراس بووین.
"کاک نەزهەتی مەتی" خۆی کرد بە ژووردا و ووتی :
مژدەیەکی خۆشم پێیە، هەموو پێشمەرگەیەک سۆپەرێکی ئاخر مۆدێلی دەدەنێ.
شێرکۆی ڕەحمەتی ڕووی کردە من:
ووتی: شێرزاد گەراجەکەمان چەند سەیارە دەگرێ؟
ووتم: یەک
ووتی: ئەی دوو سۆپەرەکەی تر لە کوێ دابنێین؟
ئیلاهی چەند دەروێشانە کوردایەتی و پێشمەرگایەتیمان کرد، کەچی عەقید و ڕائید و نەقیبی ی وا دەبینیت بۆ کوردایەتی نەپژمیون و سەرشانیان زەرد دەکاتەوە.
وێنەکە خۆم و کاک سالمی پۆڵسە لە پرسەی کاک عاتیفی ڕەحمەتی برای لە شاری یۆتۆبۆری.
ڕۆژی چوارشەممە: 2026.6.24
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 27/06/2026
84 جار خوێندراوهتهوه
|