|
مالمۆکورد لەنێوان مەولەوی و گاندی
هاوینی 2011
کاتێکی زۆری ژیانی خۆم و خێزانەکەم بەخشی بەم ماڵپەڕە ، تەنانەت ئەو کاتانەی بە لاپتۆپ کارم تیا دەکرد، ئێوارەیەک " ئاننا" ی کچم هات شتێکم پێ بڵێ ، ووتی :
باوکە کوا داتاکەت بۆ پێ نیە؟
لەگەڵ ئەوەی دە ئەکاونتی " فەیسبوک و یوتوب و ڤیمیۆ و تیک و تۆک و ئینستگرام و تێلیگرامی داخرا، بەردەوام بووین.
مالمۆکورد تەنها پەیجی کوردی کەسی بووە لایک و شەیر و کۆمێنتەکانی لە ملیاری تێپەڕاندوە.
مالمۆکورد چیان پێ بەخشیم؟
جارێک مەولەوی لە شاری سنە لە کۆڕێکا دائەنیشێ، لێی ئەپرسن ئەڵێن: تۆ هەر ئەڵێی هۆزەکەم خۆشیان ئەوێم بە گەورەم دائەنێن بە چییا پێشانی ئەدەی کە ڕاست ئەکەی؟
ئەویش ئەڵێ: خۆ ئەگەر هیچ نەگێڕمەوە ئەوە بۆ من بەسە کە هەورامییەک بارێکی ئێجگار گران لە کەرەکەی ئەنێ و ئەیەوێ بە سەر کێوی ئارێزدا سەری بخا و کەرە مان ئەکا و ناڕوا، پێی ئەڵێ: «هەچە دەی هەچە! بە خوا ئەگەر مەولەوییش بیت هەر سەرت ئەخەم»
مانگی سێی ئیمساڵ " 15" ملیۆن جار سەردانی پەیجەکەی مێتای کرابوو، منیش ژمارەکەم بۆ " کاک گۆران مەریوانی" نارد ، و ووتی:
لایکەکان بە هیچ مادام " پارە قازانج ناکات و دە لە سەدی بۆ من نانێریت ".
دیارە بۆ گاڵتە و سوعبەتی بوو.
"پاڤێڵ"ی کوڕم چەند جار ڕیکلامی سویدی دۆزیوەتەوە ، کە ووتوومە " ڕیکلام" ی پارە بڵاو ناکەینەوە، ئەمجارە کە ژمارەی " 15" ملیۆنەکەم پیشاندا ، ووتی:
"باوکم گاندیە" پارە خەرج دەکات بەڵام پارەی ناوێت.
گاندی هێندە گەورەیە ، پیاو لە چاوی کوڕی خۆیشی واببینرێت ، زۆر لە قازانج گەورەتر و بەنرخترە.
جارێک فەیسبووک" 59000" کرۆنی لە کۆنتۆکەمان بڕی و ئێستاش داوای "46000"هەزار کرۆنی ترمان داوا لێدەکا.
گومانمان هەیە هاوڕێ و دۆستی خۆمان هاکی کردین و توشی کردین.
سوپاس بۆ ئەو هەموو بەڕێز و لایەنانەی ئامادەی هاوکاری مادییان پێشکەش کردین و پێویستمان نەبوو.
زۆر سوپاس بۆ ئەو ئەدمین و هاوکارانەی کە لە ماوەی ئەم 15 ساڵە ماوە ماوە هاوکاریان کردین.
سوپاس بۆ " کاک گۆران مەریوانی و کاک دلێر سەلیم " کە ئەدمینی بەردەوامن.
15 ساڵە "مالمۆکورد" خزمەتێکی باشی کوردی سکۆنە و مالمۆی کردووە ، کەچی کەسی وا هەیە ، بۆ تەنها جارێکیش لایکی ئاگاداریەک و پرسەیەکی نەکردووە، بەڵام گەردنیان ئازاد بێت، مالمۆکورد ماڵپەڕێکی جیهانیە و لە چوار قوڕنەی دنیاوە ڤیدیۆکانی لایک و کۆمێنت دەکرێ.
باسی دەیان کێشە هەر ناکەین کە بەبۆنەی مالمۆکوردەوە توشی بووین.
تا ئەو کاتانەی دەتوانین بەردەوام دەبین
شێرزاد عەزیز
مالمۆ/ هاوینی 2026
لە کۆمێنت هەندێ بیرەوەری دەگێرینەوە.
بهروار: 14/06/2026
6 جار خوێندراوهتهوه
|