کەنەدا🇨🇦 کۆڕی پرسەی دوو برای شەهید
کەنەدا🇨🇦
کۆڕی پرسەی دوو برای شەهید
بانگهێشتنامەی پرسە و ماتەمینی و ڕێزلێنان!

هاونیشتمانیانی بەڕێزی نیشتەجێی شاری ڤانکۆڤەر و دەوروبەری...
بۆ ڕێزگرتن لە پێگەی بەرزی مەعریفە، فەرهەنگ و فیداکاری، و بۆ بەرزڕاگرتنی خوێنی پاکی ڕۆڵە دڵسۆزەکانی نیشتمان، بانگهێشتی ئێوەی بەڕێز و نیشتمانپەروەر دەکەین بۆ بەشداریکردن لە کۆڕی ماتەمین و سەرەخۆشیی دوو شۆڕەسواری خزمەتگوزاری فەرهەنگیی کوردستان، دوو شەهیدی تازەی کوردی یارسان و دامەزرێنەرانی «کتێبخانەی کوردیی کرماشان (دەرە درێژ)»:
 شەهید موجتەبا وەیسی
 شەهید مەیسم وەیسی
با پێکەوە و شانبەشانی یەکتر، یادەوەریی ئەم دوو چرایە ڕووناککەرەوەیەی ڕێگای زانست و ناسنامەی نەتەوەییمان بەرز ڕابگرین.

Time and Address

5024 Rumble street 
Burnaby BC
Sunday, May 31,2026
From 3:00 to 5:00 pm
ئامادەبوونی ئێوە، شکۆ و ڕێزە لە خەباتی فەرهەنگی و نەتەوەیی گەلەکەمان.

--------------------------------
ئاگاداری ئەڕا گشت مەردم کورد لە شار وەنکوور و دەورود پشتی
ئەڕا ڕێزگرتن لە پێگەی بڵێز فەرهەنگ و نیشتمانپەروەری، و هاودەردی وەگەرد بنەماڵەی سەرەبەرزیان و گەلە چەوسیاوەگامان، داوا لە گشت خوشک و براگەل بەڕێز کەیمن کە بەشداری بکەن لە ڕێوڕەسم پرسە و سەرەخۆشی دوو ڕۆڵەی ئازیزی کورد یارسان، دامەزرێنەرەیل «کتاوخانەی کوردی کرماشان (دەرە درێژ)»:
 شەهید موجتەبا وەیسی
 شەهید مەیسم وەیسی
حزوور ئێوەی بەڕێز لەم کۆڕە و لەم کاتە خەمبارییە، نیشانەی یەکگرتوویی و هاوپشتی نەتەوەیی ئیمەس.
کات و ناونیشان / 
Time and Address
5024 Rumble street 
Burnaby BC
Sunday, May 31,2026
From 3:00 to 5:00 pm
ئامادەبوونی ئێوە، شکۆ و ڕێزە لە خەباتی فەرهەنگی و نەتەوەیی گەلەکەمان.
--------------------------------

Agahdarî Era Gişt Merdim Kurd le Şar Vancouver û Dewrud Piştî
Era rêzgirtin le pêgeha bilîz ferheng û nîştimanperwerî, û hawderdî wegerd binemale ya sereberziyan û gele çewsiyawegaman, dawa le gişt xuşk û bragel beřêz keymin ke beşdarî biken le rêwřesmî pirse û serexweşî dû řoley ezîzî Kurd Yarsan, damezrênereyl «Kitawxaney Kurdî Kirmaşan (Dere Dirêj)»:
 Şehîd Mucteba Weysî
 Şehîd Meysim Weysî
Hizûrê êwey beřêz lem koře û lem kate xembariyye, nîşaney yekgirtûyî û hawpîştî neteweyî êmes.

Dîdar û Navnîşan / Time and Address

Roj / Day: Yekşemme, 31ê Mayê 2026 (Sunday, May 31, 2026

Dem / Time: Demjimêr 3:00 ta 5:00î êvarê (3:00 to 5:00 PM)

5024 Rumble Street, Burnaby, BC V5J 2B4

Amadebûna we, şiko û rêz e li xebata ferhengî û neteweyî ya gelê me.
به‌روار:  30/05/2026
8   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   52
کۆی سه‌ردان:   31416710