|
من عاشقی مەلا جاسمم
پێم دەڵێن جاسم خێل وقیچە( ئایدۆلۆژیای ) مەیلی شەر دەکا
خێل و قیچە ئایدۆلۆژیای یان ترازووی نازی ( ئاین و مرۆڤ) نەختی سەردەکا ؟
من عاشقی جاسمم وەختێ سەرەی مەرگمە و ئەودێ بەکوردی تەڵقینم دائەدا .
تۆ لەوپەری ڕاستەوە بەزاری نالی لەزکرو تەسەوفی تەکییەی مرۆڤ دۆستیەوە!
من لەوپەڕی چەپەوە لە هەگبەی فمنیستێکەوە بەیاسای بەرابەری و پاراستنی مافی مرۆڤەوە !
دەی کێ دەتوانێ دڕکبێ لەم نێوەندەی من وتۆ ؟
لەبیستی عصری سەدەی بیست ویەکەمدا قەتڵ عامی جنسی بەشەر دەبێ
نوعی طاعون دێ، علم و عالمان فەهمی ناکەن ، بێ چارەدەبێ .
دەی جاسم لەم عەصری بیست و یەکەدا تەنها سێوێکی مێخەکڕێژ بارتەقای مارەیی من وتۆبێ،
لەدادگاسەرای دەوڵەتدا تەنها گفتی من وتۆ کافی بێ ، تۆ پێت وانییە نالی و ڤۆلتێر دەکرێ دووشاهیدی باوەڕپێکراوی ئێمەبێ ؟
ئیدی چ بەهانەیەک هەیە فمنیستێک عاشقی تۆ نەبێ ؟
جاسم لەمێژە تان وپۆی دەردی دووری نێوان من وتۆ بێ دەوایە، ئێستاکە تۆ حەکیم و من طبیب ، ئیتر گەرەکی نییە شەن وکەوی قەبرو قیبلە.
هەروەک چۆن دووای هەر شەوێک خۆری بەیانی دێ ، ئاواش دڵنیام نەوەکانمان چ نێربێ ،چ مێ وەک یەک میراتگری ئێمەدەبێ . دەی کەوایە بۆ نابێ عاشقتبم؟
ئەوەی ئەمرۆ بەدەوری تەختیایە هەل هەلەی مەخلوق، کەنیشکێکی منداڵ دەکاتە بوکی یەک شەوەی خۆی ، بەدەوری نەعشیا سبحەی دەبینی وەل وەلەی مەخلوق.
بەپەلپەلکردنی ویژدان ئەگەر ببوایە باوەڕیان ، دەبوو قەت بەم حەدە نەبووایە سەرببڕن لەپێناو حۆریە نادیارەکان!
من عاشقی جاسمم
ئەوخودایەشم خۆشگەرەکە کەتۆ تەعریفی دەکەیت، ئەما ئەوەنا کە من بەنیوەبەشەر ببینێ!
لەئایدۆلۆژیاکەی تۆدا جاسم ، نەکچەکان دەبنە قەیرە ، نەپیرێژنەکان قرچۆکن، نە ژنەکان داینەسورن ، نە مێینەکان زەعیفەن.
تۆ جاسم ، لە دەفتەری بیرەوەریەکدا کوشتن وسەربڕین و رەجم وکەنیزەکت تۆمار نەکردووە.
کەچی بەدەم گوڵچنینی خانەقاکەی نالی بە گوڵ بارانی ووشە وەسفی جوانیم دەکەی . ئیتر خودا لێم نابورێ گەر نەڵێم عاشقتم .
خەندان حەمە جەزا
نەرویج
بهروار: 30/05/2026
36 جار خوێندراوهتهوه
|