کۆڕی فاروق ڕەفیق لە مالمۆ🇸🇪

یەکشەممە: 2012.2.19
کوردستان پۆست بۆ یەکەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی 17 شوبات چالاکیەکی بۆ
 " د. فاروق ڕەفیق" لە ئەوروپا ساز‌ کرد.

هونەری سندی" ڕیستۆران سندی"  کە ئەو کات لە دەستەی نووسەرانی کوردستان پۆست بوو تەلەفۆنی بۆ  کردم و ووتی: 
گەر دەتوانن  ئێوەش لە مالمۆ کوڕێکی بۆ بگرن.

لە  کۆبونەوەی کۆمەڵەی سکۆنە کورد لە سەنتەری ڕۆسنگۆرد بڕیاری کۆڕەکەمان دا.

ئێمە  کۆڕەکەمان کردەوە
مامۆستا ناسیح مەلا حەسەن وەکو بەرپرسی کۆمەڵە ووتەی سکۆنە کوردی خوێندەوە.
سەلار خان ووتەی بنەماڵەی شەهیدانی 17 شوباتی خوێندەوە.

کۆڕەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ڕەوەندی کوردی دانیمارک و یۆتۆبۆری و سکۆنە سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو.

پاش کۆڕەکە لە پیتزەرییەکەی "کاک وریا عەبدوڵا" نانمان پێکەوە خوارد.

ڕەوانی" د. فاروق ڕەفیق" شاد و گۆڕی چراخان

شێرزاد عەزیز
ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی سکۆنەکورد

وێنەی کۆڕەکە لەم لینکەیە:

 

سەیری وێنەکان بکەن
به‌روار:  03/05/2026
20   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   36
کۆی سه‌ردان:   31350544