کانی مازوو و 66 ی جەنابی موفەتیش.

بۆ کاک ڕەزا پێشکەشە.
ساڵی 1993 یەکەم ساڵی مامۆستایمان بوو لە گوندی کانی مازوو، لە پۆل دەرسمان دەووتەوە ، لە دەرگا درا و موفەتیش خۆی کرد بە ژووردا.
لەدواوە دانیشت و تا تەواو بوو.
له بەرچاوی خوێندکارەکان ووتی:
مامۆستا هەمیشە وا دەرس دەڵێیتەوە؟
ووتم : مامۆستا حەز دەکەم لە قوتابیەکان خۆیان بپرسیت.
شەو لامان مایەوە و ووتی :
جێمان دەبێتەوە؟
ووتم: بەهار و مامۆستا ئاڤان پێکەوە و من تۆش لەم ژوورەی خۆمان.
بۆ بەیانی کیسەیەک تووتنی" کاک ڕەزای کارگوزار" کە بەدیاری بۆی هێنابووم دامانێ.
دواتر لە بەردەکی سەرا ، پارچەیەک جگەرە و
ڕۆژی عارفەش لە بەردەمی قەسابەکانی بەلەدیەکە ، تووشی یەک بووین، " 2 تا 3 " کیلۆ گۆشتمان بەدیاری دایە.
هاوکاری کردنی هەر مامۆستایەک لەو کاتە سەختەی کاتی ئابڵووقەکە بۆ هیچ کەس پیاوەتی و ئازایەتی نیە، و بۆ بەرامبەریش شەرمی تیا نیە.
ساڵانی گرانی دەیان مامۆستای خانەدانی هاڕی بوو.
ئەوەش پاداشتی مامۆستایە کە دەسەڵاتی کوردی بە برسی کردنیان دەیانخانەتەوە دۆخی ڕۆژگاری ئابڵوقەی بەعس و گەمارۆی ئابووری.
لە کۆتایی ساڵدا وەکو سەرپەرشتیاری
پەروەردەیی کە منی هەڵسەنگاندبوو، لە سەد " 66" ی بۆ دانابووم.
گەرچی نەئەو شەوە نە جارەکانی تر هیچ باسی حیزبایەتیمان نەکرد پێکەوە و ، خوا گادارە بۆ یەکجاریش لە ناو قوتابخانە بۆ قوتابیەکانمان باس نەکردووە ، " ئەو کاتە حیزبایەتی وەکو ئێستاش بۆگەنی نەکردبوو، با ئێمە ئەو کاتەش
" یەکێتی بووبێتین ، بەڵام زۆر لامان سەیر بوو کە بۆ تەنها" 66 " ی بۆ دانابووین.
.
ئێمه ئەو دەم دەروێشانە لە بواری پەروەردە و فێرکردن دەستمان پێکرد و مامۆستایش خەونی گەورەی مناڵیمان بوو، هەمیش دڵنیا بووین لە خزمانی بەڕێزی کانی مازووی پرسیووە، کە دەوامی قوتابخانەکەمان چەند چاک بووە.
لەو سەردەمەدا کە سەردەمی زەکات و ئێسقان و برنجی مامۆستا، بوو ئێمە بەهۆی کەرەمی خوا و ماڵی باوکمانەوە لەو مامۆستایانە بووین کە حاڵمان خراپ نەبوو، بۆیه تەنها بیرمان لە ئەرکی مامۆستایی دەکردەوە و بڕیاری موفەتیشیشمان بەلاوە بە جۆرێک لە سوکایەتی یان بێ ویژدانی دەزانی بەرامبەرمان.
بەڵام سارد نەبووینەوە و بەویژدانی ئاسوودەوە ساڵانی مامۆستاییمان لە خوێندگاکانی " کانی مازوو، کانی وەیسە، قولەرەیسی، تاسڵوجە، گەلاوێژ" بەدڵی خۆمان بەڕێکرد.
گەر پیاو بە باشی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات بۆ خۆی دەکات و منەت نیە بەسەر عەرزا.
دەنا ئەودەم دەمانتوانی مووچەی مانگێکی مامۆستایی بە کاتژمێرێک لە دوکانی باوکم لە ئەسحابەسپی پەیدا بکەین.
حیزبایەتی و براکوژی هەموومانی کرد بە دوژمنی یەک و ڕۆحمانی ناشرین کرد ، و نەفرەتی لێ بێت.
وەکو خۆشمان دەمێکە حیزبایەتیمان تەرک کردووە بە سپی و ڕەشیانەوە و هیچ شایەکیان بە سەپان نازانین.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
کاک ڕەزا پێش ڕاپەڕین کتێبخانەی هەبووە لە حاجی ئاوا و پاش ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە کانی مازوو ، لە قوتابخانەی گوندەکەیان خزمەتی کردووە.
وێنەکان لەم لینکەدایە:
وێنەکان لەم لینکەدایە
بهروار: 19/02/2025
142 جار خوێندراوهتهوه
|