شەرم لەبوونی خۆم دەکەم
کە من لێرەم ، 
ئێوەش  لەوێ...
لە قەندیل و گارەو مەتین 
شەڕی مەرگ و ژیان دەکەن .

بادەستیشم تفەنگ نەگرێ ،
خۆ قاچەکانم ڕێگا دەگرن ،
بەفر شکێنی ڕێگاتان بن .
یان پاککەرەوەی کێڵگەی مین،
سەربەرزیەو قوربانتان بم .

ع. میراودەلی
به‌روار:  22/02/2025
31   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   426
کۆی سه‌ردان:   30538290