ڕێپێوانی ئاپۆ لە دانیمارک 🇩🇰
شەممە: 2025.2.15
لەگەڵ " کاک عەلی جزیری و کاک زاهیر و کاک مراد و کاک عارفی باکور" چووینە کۆپنهاگن.
ڕێپێوانی ئازادی ئاپۆ دوو کاتژمێر بە پێ و لەژێر بەفربارین لە هوسم تۆرڤەوە دەستی پێکرد بۆ سەنتەری شاری کۆپنهاگن.
دەیان درووشم بە دانیمارکی و کوردی و سروود بە بڵندگۆ بە درێژایی ڕێپوانەکە ووترانەوە.
خەڵکانێکی زۆری دانیمارک سڵاویان دەکرد و دەستیان دەخستە سەرسنگیان.
لە باڵکۆنێکەوە ئاڵایەکی داعش بەدەست کەسێکەوە بوو، بۆی چوون و ئەویش چووە ژوورەوە.
هۆنراوەی " ئاپۆدێلا" مان خوێندەوە.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
ڤیدیۆکە لەم لینکەدایە:
سەیری ڤیدیۆکە بکە
بهروار: 17/02/2025
39 جار خوێندراوهتهوه
|