شەوێک لەگەڵ کەمالی موهەندیس پێکەوە خەوتین
ساڵی 1983 کاک ئەبو شەهاب لە دۆڵپەموو ووتی:
شێرزاد بچۆ بۆ ناوەندی کۆمەڵە بانگت دەکەن.
نامەیەکم بۆ باوکم نارد و داوای پارەم لێکرد.
50 دیناری سویسری بە " شێخ قادر" ی دوکانداری حاجی مامەند بۆ ناردم کە کڕیاڕی باوکم بوو.
لەگەڵ " کاک سالار فەرەج و کاک ئاوات حەمە ساڵح" چووین بۆ ناوزەنگ.
ڕۆژێک " مامۆستا جەمال تایەری ڕەحمەتی و کاک قادری حاجی عەلی ڕەحمەتی و کاک سەیوان زڕگوێزی" لە ناوەندی کۆمەڵە" لە ناوزەنگ بانگیان کردم و هەندێ پرسیاریان لێکردم.
دواتر بە ئیجباری گوێزرامەوە بۆ هەڵەدن" ڕێکخراوی 2 " کۆمەڵە.
پارەم پێ نەمابوو ، هەم جگەرەکێش بووم ، هەم دەست بڵاو.
بە کاک هیوای مەلا عەبدوڵام ووت:
بە کاک جەبار بڵێ شتێک پارەم بە قەرز بدەنێ.
ووتیان : نیمانە.
چوومە باڵخ و شەهید هاوڕێ جەبار نامەیەکی دامێ کە بۆ " وەستا هادی برای شەهید عەتای وەستا مەحمودی" نوسیبوو.
بە تراکتۆر چوومە کارێزە " فیرار نەبووم" و " مامۆستا فەریقی حەمە فەرەجی کاکە زاڵ" ی دۆستی باوکم بوو لەگەڵ " شێخ مەحمودی کارێزە" وەستابوو ، داوای یەک دینارم لێکرد بە زۆر 10 دیناری سویسری دامێ.
دوا شەوی سلێمانی " شەهید کەمالی موهەندیس و کاک ووشیار ئەحمەد شەماڵ" هاتن و شەو سێ قۆڵی پێکەوە خەوتین.
بۆ بەیانیەکەی " دایکم و کاک هادی حاجی مەلا عومەری خراجیانی خاڵۆزامان و شەهید کەمالی موهەندیس" بە ئوتومبێل بردمیانە لای قوڵە ڕەش.
ساڵی 1982 لەگەڵ " کاک جەلالی مەلا مستەفا و شەهید کەمالی موهەندیس" لە سەیوان بووین کە چەترەکەی سەر گۆڕەکەی " شەهید دارا سەعدی" یان دانا و ، کابرایەک لەو لاوە لەسەر گۆڕێک دەمانچەی پێ بوو، شەهید کەمال ووتی :
ئێستا دەچم لە ناو شار دەمانچە دەهێنم.
کابرا ڕۆیشت.
ساڵی 1992 کە چوومەوە خانەی مامۆستایان، مامۆستا جەزا کە زیندانی سیاسی بوو " نەیدەزانی من شەهید کەمال دەناسم" بۆی گێڕامەوە کە جارێک مدیری ئەمنی عامە لە ئەبوغرێب هاتۆتە ناومان:
شەهید کەمال هەستا وپێی ووت:
یەک دنیام لێکوشتوون ، یەک ناویشتان پێ ناڵێم و بێ منەتم.
لە ساڵیادی شەهید کەمال لە مەڵبەندی یەک لەگەڵ " کاک جەلالی مەلا مستەفا " بەشداریمان کرد.
یەکجار ڕێکەوتی" مامۆستا فەریق" ی ڕەحمەتیم کرد لە نزیک کەبابخانەکەی عەقاری ، زۆرم داوا لێکرد نانێک پێکەوە بخۆین، ئەو بە پێکەنینە نەرمەکەی خۆیەوە نەهات.
پێشمەرگایەتی جاران ئاوا بووە، جا ناکرێ لە بەر گیرفانی پیس و شەڕواڵ حیزی هەندێ مافیا و بازڕگانی خوێن ئەو مێژووە ڕەش بکرێ.
شەو نیە لەیادم نەبن ئەی ئەو جوامێرانەی کە لە ژیانان ڕێکەوتم کردن و هەمیشە لەیادی ئێوەدا دەژیم.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 16/02/2025
251 جار خوێندراوهتهوه
|