ڕادیۆ کوردی مالمۆ🇸🇪

13 فێبروەری ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ

ڕۆژی 2001.3.4 ئێمە لەگەڵ " کاک بەهرۆزی هەمزه و مەلا نامیقی ڕەحمەتی"  لە ڕادیۆ کوردی مالمۆ وەکو بێژەر و ئامادەکاری دیدارەکان دەستمان بەکار کرد.

لەو ماوەیەدا" ئاشتی خان و کاک سوارە و کاک ڕزگار"  هاوکاریان کردین.
دواتر " کاک حەمە زاهیر و کاک بەهرۆزی ڕەحیمی"ش هاتن.

شەوان دەچووینە ماڵی "کاک نامیق" ی ڕەحمەتی هەندێ هەواڵ و بابەتمان لە کۆمپیوتەرەکەیەوە کۆپی دەکرد.
دوایی دەچووینە ماڵی"  کاک بەهرۆزی هەمزە"، 
خەرجی ڕادیۆکە هەندێ جار کەم بوو خۆمان پارەمان دەخستە سەر.
تەنانەت جارێ بەتەلەفۆن دیدارێکمان لەگەڵ دکتۆر مەحمود عوسمان کرد لە لەندەنەوە، پێمان ووت:
ڕادیۆکە خۆبەخشە و دەبێ بەڕێزتان تەلەفۆنمان بۆ بکەن بۆ دیداری ڕادیۆکە و خۆی کردیەوە.
ئەو کاتە تەلەفۆنی دەرەوەی سوید زۆر گران بوو.

لە کۆمێنت هەندێ بەرنامە یاداشت کراوە.

هەندێ نامەم بۆ هات کە باسی هەندێ کێشەی کۆمەڵایەتی بوو " وەکو پارە خواردن و فێڵ لە یەکتر کردن ، و یەکتر سووک کردن" بە هەموو عەقڵیانەوە من لە ڕادیۆ بیخوێنمەوە.

جارێک کاک نامیقی ڕەحمەتی پێی ووتم:
کاک شێرزاد پارەی ئەم ڕادیۆیە بە ناوی تۆوە وەردەگیرێت کە من ئاگاداری هیچی نەبووم.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

درێژە لەم لینکەدایە:

کلیکی ئێرە بکە

به‌روار:  13/02/2025
51   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   185
کۆی سه‌ردان:   30537899