ئەو شەوەی وویستم لە سەرکارێز بمرم.
ساڵی 1987
کە تەسلیم بوومەوە و چوومەوە خانەی مامۆستایانی سلێمانی ، هەمیشە جاسووس بەدوامەوە بوو.
ماوەیەک لەگەڵ" مامۆستا سەربەست و لوقمان و مەریوان" بانگ دەکراین بۆ مونەزەمەی ئەزمڕ و" مولازم عیسام موساعید مدیر ئەمنی سلێمانی و ک.پ" کۆبونەوەیان پێدەکردین.
ڕۆژێکیان" لە خەیاڵی هەلوەسەمدا" کە هەموو ئەمن و ئیستغباراتی سلێمانی بەدوامەوە بوون، لە دوکانی باوکم لە ئەسحابەسپی تەکسیەکم گرت بۆ ماڵی باپیرەم لە بەختیاری.
کەچوومه ئەوێ: ووتم فریام بکەون بەدوامەوەن.
مامۆستا کەمالی ڕەحمەتی مێردی پوورم لەوێ بوو ، پێم ووت بمبه بۆ ماڵی مامۆستا ڕێبوار لە سەرکارێز.
لەپشی ئوتومبێلەکەی مامۆستا کەمال خۆم شاردەوە و بردمی بۆ ماڵی مامۆستا ڕێبواری خاڵۆزامان.مامۆستا ڕێبوار کە بە شپرزەییەوه بینمی بردمی بۆ ماڵی خەزووری " پوورە سەبێحی ڕەحمەتیمان".
شەو کە دەنگی هەلوەسە دەهاتە گوێم و وامدەزانی " مولازم موحسین" بە جیهازێکەوە لە ماڵەکەی تەنیشتیان مراقەبەم دەکات، شەو کێبڵێکی کارەبام خستە ملم خۆم بکوژم. فریام کەوتن.
ئێستاش نازانم چۆن خۆم نەکووشت.
ماڵەوە نەیانزانی بوو لە کوێم و زۆر بۆم گەڕابوون.
بۆ بەیانی باوکم لە دەرگای دا و پێم ووت :
باوکە ئەمن بەدوامەوەیە.
باوکم گریا و ووتی :
کوڕم تۆ نەخۆشیت.
لەو ساتەدا کەمن بڕاوم بە هیچ نەدەکرد جگە لە خەیاڵەکانی هەلوەسە، سەیر بوو ، بڕاوم بە باوکم کردو شوێنی کەوتم بۆ ماڵەوە.
ئەو فرمێسکانەی باوکم لە ڕۆحمدان و لە بیرم ناچنەوە.
لەو کاتەو لە دوو ساڵدا تەرمی دوو برام" ئاسۆی 17 ساڵە و شێرکۆی 23 ساڵە و شیروانی خاڵم 20 ساڵە"م بینی.
ئیتر لەو کاتەوە ساڵانێک من لەگەڵ پارانۆیا ژیام.
گەر هەندێ نەخۆشی بە عەیب بزانێ، ئێمە بە ئازایەتی دەزانین کە کاتی تەسلیم بوونەوەمان لە کاتی پێشمەرگایەتیمان سەختر بووه.
سوید بڕوا بەم چیرۆکەمان دەکات ، بەڵام دەزگا تڕەکانی هەرێم بڕوای پێناکەن.
وێنەکە : خۆم کاتی چاک بوونەوەمە و قادرمەکەش ژێرزەمینەکەی ماڵی پوورە سەبێحمە لە سەرکارێز.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 09/02/2025
364 جار خوێندراوهتهوه
|