من و مەلا ووشیاری جافەرانی
مانگی ئۆکتۆبەری 2005
مانگی ئۆکتۆبەری 2005 لەگەڵ ئاگرۆی کوڕمان لە شاری ئامەدەوە گەڕاینەوە سلێمانی.
ئەو کاتە ماڵمان لە گردەکەی سەرچنار بوو.
ڕۆژێک لەگەڵ ئاگرۆ چاوەڕوانی پاسی ناوشارمان دەکرد" تەکسی" زۆر دەگمەن بێرەدا تێدەپەڕی.
زرمەی تەقینەوەیەک هات.
کە عەسر گەڕاینەوە ماڵەوە، ووتیان "کارەبا ژنێکی بەناوی" فاتمە کوشتووە کە خێزانی حاجی حەمە کەریمی کانی پانکەیی بووە" و مناڵەکەشی لە خەستەخانە یە.
دوکانێک لەسەری کۆڵانەکە هەبوو ناوی " کاک ئەحمەد" بوو، چووم و پێم ووت:
من 200 دۆلارت پێدەدەم، بۆ پرسەی " باجی فاتم" کە کارەبا گرتویەتی.
ووتی: باشە بەڵام پارەکەم مەدەرێ ، تا ئەو کاتەی پێت دەڵێم.
چەند کاتژمێرێکی خایاند، ئەو گەڕەکە پڕ بوو لە دەیان ئوتومبێل و سەدان کەس لە شارەزوورەوە هاتن و ، کاتێ ناشتیان خەڵکێکی زۆری عەشایر کۆبوەوە.
مەلا ووشیاری جافەرانی تەڵقینی کرد و ووتی:
یەکێک لە سیفەتە جوانەکانی عەشایری ئەم هاوخەمی و دڵسۆزییە کە ئێوەی لێرە کۆکردۆتەوە.
ئەم قسەیە پێش ئەوەی ئەو بیڵێ منیش لە دڵی خۆمدا ووتم و بیرم لێکردەوە.
مەلا ووشیار ساڵانی نەوەدەکان لە مزگەوتی دوو دەرگای ئەسحابەسپی بوو ،، و زۆر جار دەهات و لای حاجی سلێمانی خەراجیانی لە ئەسحابەسپی دادەنیشت.
تێبینی: ِِوێنەکە خۆمم بە دەمانچەکەی ئاگرۆ و ئاگرۆ ، لە شوێنی پاسەکانی گردەکەی سەرچنار ،کە کاتێ گوێمان لە تەقینەوەی محاویلەی کارەباکە بوو ، کە باجی فاتم ئاورشێنی خانوەکە تازەکەیانی کردبوو، کارەبا گرتی و گیانی سپارد.
وێنەی مەلا ووشیاریمان لە سەر داناوە.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 16/11/2024
48 جار خوێندراوهتهوه
|