من و ژەنڕاڵی پاییز
ساڵی 1989
کۆمەڵێ نوکتەی زۆرم کۆکردبوەوە، چووم بۆ بەغداد، بۆ وەزارەتی ئیعلام تا مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی بۆ وەربگرم.
لە شەقامی کەندی" محەمەد عومەر عوسمان" م بینی و ، هەندێ پرسیارم دەربارەی کتێب و چاپکردن لێکرد.
ئەو ووتی: من " لە غوربەتا" م چاپ کرد زەرەرم لێکرد.
دواتر لە شاری لوندی سوید یەکترمان بینیەوە.
ڕۆژێک تەلەفۆنێکم بۆ هات و دەربارەی " ڤیزاکەی سوید" یان پرسیاریان لێکردم و .... .
خۆکوشتن!!
ئای.. کەی بێ چەقۆی ژێر سەرینەکەت..
لە قوڵپی خوێنتا گەرم بێتەوە؟
یان مردن بمرێ و لە ژوورەکەتا..
هەوری خۆکوشتن بڕەوێتەوە؟
کە نیوەشەوان.. هانا بۆ مەرگ.. مەرگی خۆم ئەبەم
ڕوخسارێکی کاڵ.. لە دوورەوە دێ.. کاڵ هەر وەکوو تەم
هەتا دێ تۆخ و تۆختریش ئەبێ..
لەپڕا ئەڵێم.. ئای.. خۆ هاتووە!
سەری ناوەتە سەر پەنجەرەکەم
زەردە ئەیگرێ و
زۆر بەخامۆشی.. لە سیمای مردووم.. ورد ئەبێتەوە..
منیش چەقۆکە ئەشارمەوە..
نەفرەت لە بیری خۆکوشتن ئەکەم
پێی دەڵێم.. گیانە.. ئاگر لە گیانی تەزیوم بەردە..
با دڵ و سینەی پڕ لە ئازارم لەت و پەت نەکەم
زەردە ئەیگرێ و
کە هەنگاوێکیش بەرەو ڕووی دەنێم..
بەجێم ئەهێڵێ..
سیمای کاڵ.. کاڵتر.. کاڵ دەبێتەوە
دیسان ژوورەکەم کەیل ئەبێتەوە لە زایەڵەی گۆڕ..
هەزاران تابووت.. لەناو چاوانما.. ئەخولێتەوە
لە تەم و مژا.. پەل دەهاوم و
جارێکی تریش هانا بۆ چەقۆ ڕەشەکە ئەبەم..
چەند ساتێک نابا.. بەر لەمردنم.. دەگەڕێتەوە
سیمای تۆخ.. تۆختر.. تۆخ ئەبێتەوە
سەرلەنوێ دەستم سارد ئەکاتەوە
کوشتنی خۆمم بیر دەباتەوە
شێرزاد عەزیز
سلێمانی
بهروار: 23/09/2024
137 جار خوێندراوهتهوه
|