گوندی چنگیان
ڕۆژێکی خۆش 2024.9.21
هاوڕێیان " مامۆستا سەردار و کاک عەلی" لە کەرکوک و گۆپاڵەوە هاتن و لەگەڵ کاک زاهیر سەردانی " مام تەها" ی هاوڕێمان مان کرد لە چنگیان.
کاک حەمە سووری برای مام تەها هەموو جارێک گەرماوەکەی بە دار بۆ گەرم دەکردین.
پاش گەڕان بە ناو گوندەکە چووینەوە بەردەم ەو خانوەی کە چەندین مانگ پێکەوە تیا ژیاوین.
پاشان چووینە " قوتەی سەراج" و بەدەم خواردنەوەی چای دارەوە بیرەوەرییەکانی " حاجی مامەند و چنگیان" مان گێڕایەوە.
مام تەها چەند عەلاگەیەک ترشی بۆ هێناین.
لەگەڕانەوەدا سەردانی " کاک کەرتی دوکان" مان کرد لە" گوندی کانی سارد" و
بیرەوەریەکی " گوندی هەڵەدن" مان گێڕایەوە.
مامۆستا سەردار ئەفەندی دوو جار و عەقید عەلی یەکجار لەم 40 ساڵەدا یەکترمان بینیوەتەوە.
شێرزاد عەزیز
سلێمانی
وێنەکان لەم لینکەدایە:
سەیری وێنەکان بکەن
بهروار: 22/09/2024
162 جار خوێندراوهتهوه
|