فەیسبووک جیهانێکی گەورە و غەریب
شەوی 2024.9.6
باوکی ڕەحمەتیمان زۆر جار دەیووت" گەر پیاو لە چاکە و خێر بێ، نابێ چاوەڕێ بکات بێتە بەردەمی بەڵکو دەبێ خۆی شوێنی بکەوێ"
ئیمشەو کاک " توانا مارف" کە تەنیا لە فەیس بووک هاوڕێین ، وێنەی خۆی و باوکی دانا کە دوێنێ کۆچی دوایی کردووە.
ئێمەش بە نامە پرسیمان" ناوی سیانی باوکتان چیە ؟"
گەر دەتانەوێت لە پەیجی پرسەی هەندەران پۆست بکرێ.
ناوی سیانی" مامۆستا عەبدوڵا مارف عەبدوڵا" ی باوکی بۆ ناردین و نووسیشی :
کە مامۆستای عەلی بۆسکانی بووە.
وەک برووسکە هات بە خەیاڵمدا کە لەو مانگەی
کە "تەتبیقی مامۆستایی" م کرد لە خوێندنگەی عەلی بۆسکانی لە گەڕەکی بەختیاری ، ئەم مامۆستا بەڕێزەشم دیوە و گفتو گۆی سیاسیشیمان هەبوو پێکەوە.
وێنەیەکی سەیرانی " خوێندنگەی عەلی بۆسکانی" م بۆ کاک توانا نارد کە لە شاری بازل لە وڵاتی سویسرا دەژی، و پرسیمان ئەمە :
باوکی ڕەحمەتیتان نیە؟
وەڵامی داینەوە و نووسی:
کاک شێرزاد ئەوە باوکمە و مناڵەکەی تەنیشتی خۆمم.
سەیرانەکە لە ڕۆژی 1992.4.10 گیراوە کە 32 ساڵ کۆنە.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
بهروار: 07/09/2024
632 جار خوێندراوهتهوه
|