کانی مازوو و شەست و شەشەکەی موفەتیش

ساڵی 1993 یەکەم ساڵی مامۆستایمان بوو لە گوندی کانی مازوو، لە پۆل دەرسمان دەووتەوە ، لە دەرگا درا و موفەتیش خۆی کرد بە ژووردا.
لەدواوە دانیشت و تا تەواو بوو.
له بەرچاوی خوێندکارەکان ووتی:
مامۆستا هەمیشە وا دەرس دەڵێیتەوە؟
ووتم : مامۆستا حەز دەکەم لە قوتابیەکان خۆیان بپرسیت.
شەو لامان مایەوە و ووتی :
جێمان دەبێتەوە؟
ووتم: بەهار و مامۆستا ئاڤان پێکەوە و من تۆش لەم ژوورەی خۆمان.
بۆ بەیانی کیسەیەک تووتنی"  کاک ڕەزای کارگوزار"  کە بەدیاری بۆی هێنابووم دامانێ.
دواتر لە بەردەکی سەرا ، پارچەیەک جگەرە و 
ڕۆژی عارفەش لە بەردەمی قەسابەکانی بەلەدیەکە ، تووشی یەک بووین، " 2 تا 3 "  کیلۆ گۆشتمان بەدیاری دایە.
هاوکاری کردنی هەر  مامۆستایەک لەو کاتە سەختەی کاتی ئابڵووقەکە   بۆ هیچ کەس  پیاوەتی تیا نیە، نەک بۆ ئێمە.
لە کۆتایی ساڵدا وەکو سەرپەرشتیاری پەروەردەیی کە منی هەڵسەنگاندبوو، لە سەد " 66" ی بۆ دانابووم.
گەرچی نەئەو شەوە نە جارەکانی تر  هیچ باسی حیزبایەتیمان نەکرد، " ئەو کاتە حیزبایەتی وەکو ئێستاش بۆگەنی نەکردبوو، با  ئێمە ئەوکات" یەکێتی"یش بووبێتین  ، بەڵام زۆر لامان سەیر بوو کە بۆ تەنها" 66 " ی بۆ دانابووین.
ئێمه ئەو کات دەروێشانە لە بواری پەروەردە و فێرکردن دەستمان پێکرد و مامۆستایش خەونی گەورەی مناڵیمان بوو، هەمیش دڵنیا بووین لە  خزمانی بەڕێزی  کانی مازووی پرسیووە، کە دەوامی قوتەبخانەکەمان چەند چاک بووە.
باوکم هەمیشە پێی دەووتین:
شوکری خوا بکەن ، خەڵک هەیە لە ئێمە پیاوترە و نانی وەکو نانی ئێمە نیە.
لەو سەردەمەدا کە سەردەمی فتوای  زەکات بە مامۆستا دەشێ و  سەردەمی وەرنەوە بۆ ئێسقانی مامۆستا و برنجی مامۆستا، ئێمە بەهۆی  کەرەمی خوا و ماڵی باوکمانەوە لەو مامۆستایانە بووین کە حاڵمان خراپ نەبوو، بۆیه تەنها بیرمان لە ئەرکی مامۆستایی دەکردەوە و بڕیاری موفەتیشیشمان بەلاوە بە  جۆرێک لە سوکایەتی یان بێ ویژدانی دەزانی بەرامبەرمان.
بەڵام  سارد نەبووینەوە و بەویژدانی ئاسوودەوە ساڵانی مامۆستاییمان بەدڵی خۆمان بەڕێکرد.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
سەیری وێنەکان بکە
به‌روار:  26/10/2022
727   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   775
کۆی سه‌ردان:   30489856