پرسەی خوالێخۆشبوو حاجی ئەحمەدی مەلا فەتاح لە شاری دێڵفت
مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو
حاجی ئەحمەدی مەلا فەتاح
رۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی 12 - 05 - 2019 کاتژمێر 12:00 تا 17:00
لە شاری دێڵفت بەڕێوە دەچێت
![](/Files/Images/60004965_840590799636905_801327488822149120_n.jpg)
بەناوی ڕێکخراوە کوردیەکان و کوردستانیانی هۆڵەندا، پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی ئەحمەدی مەلا فەتاح) دەکەین، مامی بەڕێزان کاک مەلا حەسەن لە شاری دێڵفت و کاک سەرکەوتی جیهاز لە شارۆچکەی زاندام و باوکی کاک سەربەستی جیهاز لە ئوستورالیا.
بەداخەوە کۆچکردوو ڕۆژی 08 - 05 -2019، کە کەسایەتیەکی ناوداری شارباژێر و شاری سلێمانی بوو، پاش تەمەنێکی دوورودرێژ لە قوربانیدان و باوکی دوو شەهید، بۆ دواجار لە سلێمانی بە نەخۆشی ماڵ ئاوایی لە کەسوکار و هاوڕێیانی کرد، داواکارین لە یەزدانی مەزن، بیخاتە بەر ڕەحمەتی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، سەبوری ئارامیش بۆ خانەوادەو کەسوکاری بگەڕێتەوە، بەم بۆنە خەمناکەوە خانەوادەکەی، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 12 - 05 -2019 کاتژمێر 12:00 تا 17:00 لە ماڵی مەلا حەسەنی برازای لە شاری دێڵفت، لەم ناونیشانەی خوارەوە پرسەی بۆ دادەنێن .
Akropolishoh 45, 2624 NJ Delft
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن، بە ژمارە تەلەفۆنەوە:
tel. Sarkawt 0615852703, tel. Hassan 0686390862
داوا لە هاوڕێ یان و دۆستان دەکەین، بەتایبەتی ئەوانەی دوورن زەحمەت نەکێشن دەتوانن لە ڕێگەی (تەلەفۆن و سۆشیال میدیا)ەوە پەیوەندی بکەن لەگەڵ خانەوەادەی خوالێخۆش بوو.
ههڤاڵان و برادهرانى خانهوادهى خوالێخۆشبوو
بهروار: 10/05/2019
1914 جار خوێندراوهتهوه
|