ئۆریبرۆ🇸🇪 کۆچی دوایی مامۆستا عەزیزە
ئۆریبرۆ🇸🇪
بەداخەوە " مامۆستا عەزیزە" یەکێکە لەو 10 قوربانیەی کە لە خوێندگاکەی ئۆریبرۆ کوژراوە.
ڕۆژنامەی ئافتۆن بلادێت دوێنێ هەواڵەکەی بڵاوکردەوە.
"مامۆستا عەزیزه" خەڵکی هەرێم و تەمەنی 68 ساڵە.
ڕۆژی 2025.2.4 پیاوێکی سویدی بەناوی
" ڕیچارد ئەندەرسۆن" چوە ناو کۆرشێکی کۆمڤۆکس و 10 کەسێ کووشت ، و پاشان خۆشی کوژرا.
هەمان ئێوارە یەکێک لە خوێندکارەکان بە ناوی
" دڵسۆز مستەفا ئەمین" پەیوەندی بە" دلێر ڕەشید ی هاوکاری " مالمۆکورد و پرسەی هەندەران" ەوە کردو ووتی:
کە بە چاوی خۆی پیاوێکی کوردی بینیوە لە ڕووداوەکە کە قاچی بریندار بووە، وە باوەڕ دەکات لە ناو کوژراوەکانیش کورد هەیە.
مالمۆکورد هەمان ئێوارە هەواڵەکەی لەماڵپەڕ و هەموو پەیچەکانی خۆی بڵاوکردەوە.
هەرکەس زانیاری تەواوی لەسەر " مامۆستا عەززە" هەیه ، له کۆمێنت یان بە نامە بینێرێت.
ڕەوانیان شاد و جێگەیان بەهەشت بێت
بهروار: 10/02/2025
53 جار خوێندراوهتهوه
|