|
من هەمیشە یاخیم!!
یاخیم لە کۆت و بەند کردنی خودی ئافرەت خۆی لەژێر هەر پاساوێکی ئاینی و ئایدۆلۆژیدا و بەکاڵاکردنی جەستە و ئایدیای خۆی لە پێناو پۆست و پارەدا . یاخیم لەو کلتورەی ئافرەت خاوەنی هەڵبژاردەی خۆی نەبێت لە بواری سیاسی وکۆمەڵایەتیدا . ڕێچکەشکێن بووم لەوکلتورەی کە ڕێگر بوو لە دروستکردنی ژیانی هاوبەشی بەپاساوی جیاوازی مەزهەب و ئاین . یاخیم لە و کلتورەی ئافرەت ئەکاتە پێوەری نامووس . من هەمیشە ئاسوودەو دڵخۆشم کە خاوەنی سایکۆلۆجیایەکی مرۆڤ و ئاژەڵ وژینگە دۆستم .من زیندوو کوژی مردوو پەرست نیم .. من یاخیم لە دەسەڵاتێک کە داهێنەری جیاوازی چینایەتیە وەک دەسەڵاتەکەی یەکێتی و پارتی
من خۆمم نەک بە ئاڕاستەکەری چوار دەور و کلتوری سیاسەت و خێزان و کۆمەڵگەی عەشایەر !....ئەمەیە خەسڵەتی ژنێکی چەپگەرا کە خودی خۆمم!! ا
ڕۆشنا ئەحمەد بارام
بهروار: 16/09/2026
65 جار خوێندراوهتهوه
|