نامەی هۆمەر شێخ مووس بۆ شاژنی بەریتانیا

لە رێکەوتی ٢٥ی تەشرینی یەکەمی ١٩٦٣، (عومەر شێخمووس) بە نوێنەرایەتی لقی کۆمەڵە لە بەریتانیا، ئەم نامەیەی لای خوارەوەی ناردووە بۆ شاژنی بەریتانیا (ئەلیزابیس)ی دووەم

((کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا
لقی بەریتانیا 
و. شێخمووس،
شەقامی جێمس ئەڤینیو
ژمارە 34،
لەندەن، دەبلیو١٣،
 ٢٥ی تەشرینی یەکەمی ١٩٦٣
شاژنی خاوەن شکۆ: ئەو بارودۆخە ترسناکەی حکومەتی عیراق لە کوردستاندا، بە بۆمبابارانی لادێکان و سووتاندنی بەروبووم و کوشتنی خەڵکی سیڤیل و بەندکردنی هەزارەها کەسی بێتاوان، دروستی کردووە، پێشێل کردنێکی دڕندە و نامرۆڤانەی پێڕەوی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەندە سەرەکییەکانی مافی مرۆڤن، حکومەتەکەتان رازی بووە چەکی قورس بداتە حکومەتی عیراق، ئەو چەکەش دژی کورد بەکاردەهێنرێت و تەنها بارودۆخەکە دژوارتر و هەڕەشەی زۆرتر لە ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و قوڕبەسەریی پتر، چ بۆ کورد و چ بۆ عەرەب دەهێنێت. بەناوی ئەو مرۆڤایەتییەوە، کە جەنابتان زۆر رێزی لێ دەنێن، تکا لە شکۆدارتان دەکەین داوا لە حکومەتەکەتان بکەن چاو بەو بڕیارەی خۆیدا بگێڕێتەوە و هەناردنی چەک بۆ عیراق بوە ستێنێت

دڵسۆزتان
سکرتیری (کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا- لقی بەریتانیا)

ئیمزا
و. شیمخووس
وەزارەتی هەندەرانی بەریتانیا، وەڵامی نامەکەی عومەر شێمخووسی داوەتەوە، بەمشێوەیەی خوارەوە: ((یادداشت))
١- نامەی هاوپێچ، کە لە لایەن سکرتێری ((کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا- لقی بەریتانیا)) میستەر و. شێمخووسەوە ئاڕاستەی شاژن کراوە، بە شێوازیکی فەرمی نێردراوە بۆ وەزارەتی هەندەران بۆ ئەوەی وەڵامی بدرێتەوە.
٢- سەبارەت بە ئەو رەخنەیەی خاوەنی نامەکە لە سیاسەتی حکومەتی خاوەن شکۆی گرتووە، کە چەکی قورس دەداتە حکومەتی عیراق، بەلای منەوە بابەتێکە دەچێتە خانەی بایەخی بەشی سیاسی وەزارەتی هەندەرانەوە.

ئیمزا
بەشی پڕۆتۆکۆل
یەکی تشرینی دووەمی ١٩٦٣))

هەروەها، لە رێکەوتی ١٩/تەشرینی دووەمی ١٩٦٣دا، وەزارەتی هەندەرانی بەریتانیا ئەم نامەیەی ناردووە بۆ عومەر شێخمووس:
((ژمارە: ای. کیو ١٠١٩/٦٨،
لەندەن، س. دەبلیو ١،
١٩ی تەشرینی دووەمی ١٩٦٣.
گەورەم
بە پێی فەرمانی میستەر بەتلەر (Butler)ی سکرتێر، ئاگادارتان دەکەم ئەم نامەیە رۆژی بیست و پێنجی تەشرینی یەکەم ناردبووتان بۆ خاوەن شکۆ شاژن گەیشت و نێردرا ئەم بەشەی (وەزارەتی هەندەران) ناوەڕۆکی نامەکەتان وەبەرچاوگیرا.

سێر
من خزمەتکاری ئەلقە لە گوێتانم (٢٩٣)
----------------------------------------------------------------------
( ) . د.كةمال مةزهةر ئةحمةد : كوردوكوردستان ، لة بةلَگةنامةنهيَنييةكانى حوكمةتى بةريتانيادا، ل459،458. (ئةم نامانة لة ژيَر ئةم ناونيشانةدا پاريَزراون  K.S.S.E-UK Branch, O. Sheikhmous , 34, St, James, Ave, London. W. 13, 25th October, 1963,           :Ibid, From & To Her Majesty.
به‌روار:  09/09/2026
49   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   69
کۆی سه‌ردان:   31727213