|
دوو سەرخۆش 🤣🤣
دوو سەرخۆش لە باڕێک بەیەکەوە دانیشتوون و قسە دەکەن .
لەولاشەوە کابرایەک گوێی لێ گرتوون.
یەکەمیان بە دووەمیان دەڵێت ماڵتان لە کوێیە؟
دووەم :ماڵمان لەگەڕەکی هەوارە بەرزەیە.
یەکەم:ئێمەش هەر لەوێین لە کوێی گەڕەکی هەوارە بەرزە؟
دووەم:لای مزگەوتەکە.
یەکەم :ئێ کوێی مزگەوتەکە؟
دووەم:دوو کۆڵان بژمێرە و وەرە ناوەوە عەموودێک ڕێک لەپێش دەرگەی ماڵی ئێمەیە .
یەکەم :ئێمەش هەر لەوێین.
کابرای کە گوێی لێ گرتوون و تەماشایان دەکات دەحەپەسێ و بانگی شاگردەکە دەکا و دەڵێت :
وەرە ئەوەم تێ بگەیەنە مەعز بۆخوا گێژ بووم ؟
شاگردەکە دەڵێ:
کاکە ئەوە هەموو شەوێک پیشەیانە ئەوانە
باوک و کوڕن کەسەرخۆش دەبن یەکتری ناناسنەوە.
بهروار: 05/09/2026
67 جار خوێندراوهتهوه
|