|
خنکانی ئالان کوردی
ڕۆژی 2015.9.2
ساڵی 2011 کە جەنگی ناوخۆی سوریا سەریهەڵدا زۆرێک لە خەڵکی ناوچە وێرانکراو و جەنگلێکەوتووەکان هەڵهاتن و کۆچیان کرد بۆ دەرەوەی وڵات، بەتایبەتیش وڵاتانی ئەوروپا، بۆ ئەمەش زۆرتر ڕێگای ئاوییان بەکاردەهێنا لە دەریای ناوەڕاست بۆ ئەوەی لە تورکیا بپەڕنەوە بۆ یۆنان و ئیتاڵیا و وڵاتانی دیکە.
ساڵی 2015 یەکێک لەو خێزانانە بە خۆی و هاوژین و دوو منداڵە سێ و پێنج ساڵەکەی بەرەو دوورگەی کوسی یۆنان بەڕێدەکەون و لە دووری سێ میل لە ڕۆشتن بەهۆی شەپۆلێکەوە بەلەمە لاستیکییەکەیان هەڵدەگەڕێتەوە و دایک و دوو منداڵەکەی دەکەونە نێو ئاوەکەوە.
نیلوفەر دێمیر کە وێنەگرێکی تورکە لەوکاتەدا لە کەناری دەریاکە جەستەی منداڵە سێ ساڵەکە دەبینێت و خۆی دەڵێت: "وەک ئەوەی خەوتبێت لەسەر لایەک کەوتبوو، هیچ شتێک نەبوو بیکەین تاوەکوو ژیانی بەبەردا بێتەوە" دێمیر کامێراکەی هەڵدەگرێت و دەڵێت: "پێموابوو ئەمە تاکە ڕێگایە دەتوانم هاواری جەستەی بێدەنگی ئەو دەرببڕم".
ئەو وێنەیە وەک بۆمبێک بەنێو میدیا نێودەوڵەتییەکاندا تەقییەوە و بڵاوبوویەوە کە ئاسەواری جەنگێک بوو تا ئەوکات ٢٢٠ هەزار کوژراوی لێکەوتبوویەوە، لە گۆڤاری تایمز نووسراوە کە ئەوە ئەزموونێکە کوردەکان پێیدا تێپەڕیون، واتە کۆچ و ماڵئاوایی لە ژیان.
بەهۆی وێنەکەوە وڵاتانی ئەوروپا لە ماوەی هەفتەیەک سنوورەکانیان کردەوە بەڕووی پەنابەران و چەندین شەمەندەفەر لە پەنابەری سوری و کورد بەرەو ئەڵمانیا بەڕێدەکەوتن.
ئالان دوای ئەوەی لە دەستی باوکی دەخزێت و دەریاکەی لەگەڵ خۆی دەیبات، یەکەمین کەس پۆلیسێکی چاودێر دەیدۆزێتەوە لە کەناری دەریاکە، لە ڕۆژی 2015.9.4 لە شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان جەستەی ئالان کوردی دەنێژرێت.
باوکی دەیگڕێتەوە کاتێک هەموو هەوڵێکی داوە لە ئاوەکە سەریان بخات لەکاتی هەڵگەڕانەوەی یەختەکەیان لە دەریای ئیجە، منداڵەکان هەموو هاوارێکیان ئەوە بووە وتویانە: "باوکە مەمرە".
زانیاری
ڤیدیۆ لە کۆمێنتە:
بهروار: 02/09/2026
13 جار خوێندراوهتهوه
|